چالاكانی سیاسیی نێوخۆی ئێران و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته خوازیاری ریفراندۆمی دیاریكردنی چاره‌نووسی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته ژێر چاودێریی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندان.
١٥ كه‌س له چالاكانی سیاسی و مافی مرۆڤ له ده‌ره‌وه و نێوخۆی ئێران، خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم سه‌باره‌ت به دیاریكردنی چاره‌نووسی كۆماری ئیسلامیی ئێران بوون و به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا هاتووه ئه‌و ریفراندۆمه ده‌بێ له ژێر چاودێریی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بێ.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه كه هه‌ر ١٥ كه‌سیان ئیمزایان كردووه هاتووه و پێشوازییان له ڕاپرسی له ژێر چاودێریی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دان و خوازیاری دێموكراسی و سكولاریزم له‌و وڵاته‌دان.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌ركۆماری ئێران له ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا گوتی، به‌پێ ماده‌ی ٥٩ قانوونی بنه‌ڕه‌تیی ئێران ریفراندۆمی هه‌قی خه‌ڵكه و خه‌ڵك ده‌بێ چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌یان دیار بكه‌ن.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، نزیك به ٤ ده‌یه‌یه كه كۆماری ئیسلامی دامه‌زراوه، حكومه‌تێك كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئیسلام كه ته‌نگه‌ی به كۆمارییه‌كه‌ی هه‌ڵچنیوه و ته‌نیا هه‌ر ناوی هه‌یه ئه‌و حكومه‌ته ته‌واو ئیسلامییه. كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و ڕێژیمه به هۆی گه‌نده‌ڵی چاره‌نووسی خه‌ڵكیان هێناوه‌ته ژێر پرسیار و خه‌ڵكی خوازیاری گۆڕینی ئه‌و ڕێژیمه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وێڕای ئاماژه به‌وه كراوه كه كه‌سایه‌تییه جیاجیاكان، ژنان، پارێزه‌ران، ڕۆژنامه‌نووسان، ڕووناكبیران، مامۆستایان، خوێندكاران، كرێكاران چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی به گشتی هه‌موو لایه‌ك خوازیاری جیایی دین له سیاسه‌تن و هه‌روه‌ها به توندی ڕه‌خنه‌یان له حیجابی زۆره‌ملێش هه‌یه و خوازیاری لابردنین.
ئه‌و چالاكان ئێران له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه پاش ٤٠ ساڵ هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌و ڕێژیمه‌دا ناهاتووه‌ته گۆڕێ هه‌ر بۆیه ده‌بێ ئه‌و سیستمه بگۆڕدرێ و ماف بۆ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه له بواره‌كانی ئایین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌كان بگه‌ڕێندرێته‌وه.
ئه‌و ١٥كه‌سایه‌تییه ئێرانییه كه ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌یان ئیمزا كردووه بریتین له: نه‌سترین ستووده، شیرین عیبادی، نه‌رگیس محه‌ممه‌دی، په‌یام ئه‌خه‌وان، جه‌عفه‌ر په‌ناهی، موحسێن سازگارا، محه‌ممه‌د سه‌یفزاده، حه‌سه‌ن شه‌ریعه‌تمه‌داری، حیشمه‌توڵا ته‌به‌رزه‌دی، ئه‌بولفه‌زل قه‌دیانی، موحسێن كه‌دیوەر، كازم كه‌رده‌وانی، موحسێن مه‌خمه‌لباف، محه‌ممه‌د مه‌له‌كی و محه‌ممه نوریزاد.