دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئیدیعای کرد له حه‌تووی داهاتووه ڕۆژانه ٥٠٠ هه‌زار بۆشکه نه‌وت هه‌نارده‌ی ڕووسیه ده‌کرێ، وه‌زیری نه‌وتی ڕووسیه حاشای له‌و قسه‌یه کرد‌و گوتی وڵاته‌که‌ی خۆی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته‌و هیچ به‌رنامه‌یه‌کیشی بۆ هاورده‌ی نه‌وت له‌و ئێران نییه.
بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ١٧ ی جۆزه‌ردان له کاتی گه‌ڕانه‌وه له کۆبوونه‌وه‌ی “ئۆپێک”ڕایگەیاند بڕیارە لە حەوتووی داهاتوودا هەناردەكانی نەوتی ئێران بۆ ڕووسیە دەست پێ بكا. ئه‌و گوتی، بەپێی ئەم بڕیارە ئێران لە بەرامبەر هەناردە كردنی ڕۆژانە ٥٠٠ هەزار بۆشكە بۆ ڕووسیە، گەنم، پۆڵا و شتوومەكی دیكە لە ڕووسیە وەربگرێ.
ئاژانسی هه‌واڵی “ریانوستی” دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئیدیعایه‌ی وه‌زیری نه‌وتی ئێران وتووێژێکی له‌گه‌ڵ “ئه‌لیکساندێر نواک”، وه‌زیری نه‌وتی ڕووسیه پێکهێنا. ئه‌لیکساندێر نواک له قسه‌کانیدا ئه‌و ئیدیعایه‌ی وه‌زیری نه‌وتی ئێرانی وه‌درۆ خسته‌وه‌و گوتی وڵاته‌که‌ی هیچ به‌رنامه‌یه‌کی بۆ هاورده‌کردنی نه‌وت له ئێران نییه. ئه‌و گوتی نه‌وتی ئێران بۆ گرێبه‌ستی شیرکه‌ته ڕووسیه‌کان له ئێران له چوارچێوه‌ی ” سواپ”یشدا به‌کار ناهێنین.
شایانی باسە لە ساڵی ٢٠١٢ بەم لاوە كە زلهێزە جیهانییەكان بە مەبەستی كۆنتڕۆڵ كردنی چالاكییە ناوكییەكانی كۆماری ئیسلامی گەمارۆكانی سەر ئەم وڵاتەیان چڕتر كردەوە، هەناردەكانی نەوتی ئێرانیش نیوە بە نیوە بوون بە جۆرێك كە لە ئێستادا ئەم وڵانە ڕۆژانە تەنیا ١ میلیۆن و ١٠٠ هەزار بۆشكە نەوتی بۆ ده‌فرۆشرێ.