عاسمه جه‌هانگیر، ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كاروباری ئێران له شاری لاهۆی پاكستان كۆچی دوایی كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئیكسپرێس تریبون، عاسمه جه‌هانگیر، ڕۆژی ڕابردوو له لاهوری پێته‌ختی پاكستان به وه‌ستانی دڵ له ته‌مه‌نی 66 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
عاسمه جه‌هانگیری پارێزه‌ری ناسراو و چالاكی مافی مرۆڤ كه وه‌ك ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ئێران چالاكی ده‌كرد و چه‌ندین جار پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئێرانی مه‌حكوم ده‌كرد.
ناوبراو له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به هۆی چالاكییه‌كانی له بواری دێموكراسی و مافی ژنان له پاكستان ده‌سبه‌سه‌ركرابوو.
ناوبراو یه‌كه‌مین ژنی پاكستانی بوو كه وه‌ك سه‌رۆكی كانوونی پارێزه‌رانی دیوانی باڵای پاكستان هه‌ڵبژێردرابوو.
جه‌هانگیر نزیك به ساڵێك له‌وه‌پێش وه‌ك ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كاربواری ئێران هه‌ڵبژێردرا. ناوبراو له دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا له‌باره‌ی بارودۆخی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران نوسیبووی و ئاماژه‌ی به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئێعدامه‌كان، پێشێلكردنی مافی ژنان و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان، به‌رزبوونه‌وه‌ی فشارهێنان بۆسه‌ر چالاكانی ڕاگه‌یاندن، مه‌ده‌نی و سیاسی و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ كرد و داوای به‌دواداچوونی بۆ ئێعدامه‌كانی ده‌یه‌ی 60 كردبوو.