حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ ڕێزگرتن له ته‌مه‌نێک خزمهتو تێکۆشانی مامۆستا ئه‌حمه‌دی قازی کۆڕیادێکی به‌ڕێوه‌برد.
له‌م کۆڕیاده‌دا که ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٩ ی جۆزه‌ردان به به‌شداریی کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی سیاسی‌و ئهدهبیو ئیداریی شاری کۆیه‌و عه‌لی قازی، کوڕی پێشه‌وا قازی محهممهدو سه‌دان که‌س له کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێمۆکڕتای کوردستان به‌ڕێوه‌چوو، یادو بیره‌وه‌ریی مامۆستا ئه‌حمه‌د قازی به‌رز ڕاگیراو ڕێز له خزمهتو تێکۆشانه سیاسی‌و ئه‌ده‌بییه‌که‌ی ئه‌و گه‌وره پیاوه‌ی کورد نرا.
له سه‌ره‌تای ئه‌و کۆڕیاده‌دا په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی مه‌رگی کاک ئه‌حمه‌دی قازی، له‌لایه‌ن سه‌رگوڵ شابازی، به‌ڕێوه‌به‌ری کۆڕیاده‌که خوێندرایه‌وه.
له‌و په‌یامه‌دا به ئاماژه به تێکۆشانی سیاسیی ئه‌حمه‌دی قازی له ڕیزی حیزبی دێموکڕات له ده‌یه‌ی ٤٠ تا ساڵه‌کانی دوای شۆڕشی ساڵی ٥٧دا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و له شاخه‌وه بۆ شار‌و درێژه‌دان به کاری فهرههنگیو تێکۆشانی ڕووناک‌بیری هاتبوو که: “مامۆستا ئەحمەدی قازی لە ژیانی فەرهەنگیی‌و ڕۆژنامەنووسیشیدا، سەرەڕای بارودۆخی نالەباری سیاسی‌و ئەو گۆشارانەی کەسایەتییە فەرهەنگییەکان لە ئێران لە گەڵیان بەرەوروون، هیچ کات نەک هەر پشتی لە گەلەکەی نەکرد، بەڵکوو هەوڵی دا لە سەنگەری کاری فەرهەنگیشەوە خزمەت بە نەتەوەو نیشتمان‌و بیری پێشکەوتوانەو مرۆڤدۆستانە بکا. لەو دەرفەتانەشدا کە کاتی سەفەر و هاتوچۆ بۆ هەرێمی کوردستان بۆی دەرەخسا، لە دیداری کەسایەتییەکانی حیزبی دیموکرات‌و نیشاندانی دڵسۆزی‌و هاوپێوەندی لە گەڵ ئەم حیزبەو خەباتەکەی درێغی نەدەکرد.”
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆڕیاده‌دا مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده، که‌سایه‌تیی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌سه‌ر ژیان‌و خزمه‌ته‌کانی کاک ئه‌حمه‌د قازی بۆ به‌شداران دوا.
مامۆستا حه‌سه‌نزاده له سه‌ره‌تای قسه‌کانیدا باسێکی له پێگه‌ی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیی به‌رزی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌حمه‌دی قازی له شاری مههابادو ناوچه‌ی موکریان‌دا کرد‌و له باسی تێکۆشانی سیاسیی نه‌مر ئه‌حمه‌دی قازی‌دا گوتی: ئه‌و یه‌کێک له ئه‌ندامه هه‌ره کۆنه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو که له ڕۆژه سه‌خته‌کانی خه‌باتی حیزب به دژی ڕێژیمی پاشایه‌تی قه‌ت پێوه‌ندیی به ڕێبه‌ریی حیزبی دێموکڕاته‌وه نه‌پساو؛ دوای شۆڕشی ساڵی ٥٧ یه‌کێک له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی وتووێژی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی بوو.
مامۆستا له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئاشکرای کرد که له دوو سه‌ردانی شاندی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌نی سه‌در، سه‌رۆک کۆماری ئه‌و کاتی ئێران‌و ئایه‌توڵلا خومه‌ینی، ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی؛ کاک ئه‌حمه‌دی قازی وێڕای مامۆستا له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی حیزبی بووه‌و گه‌ڵاله‌ی به‌ناوبانگی 6 مادده‌یی حیزبی دێموکڕات بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی به هاوفیکریی کاک ئه‌حمه‌دی قازی داڕێژراوه‌و له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه کراوه به فارسی‌و دراوه‌ته به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی.
مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده له به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌که‌یدا ئاوڕی له ڕۆڵی ئه‌حمه‌دی قازی له دامه‌زرانی ناوه‌ندی سه‌لاحه‌ددین ئهییوبیو بڵاوکردنه‌وه‌ی گۆڤاری سروه، وه‌ک قوتابخانه‌یه‌کی خوێندن‌و په‌روه‌رده به زمانی کوردی کرد‌و گوتی ئه‌گه‌رچی پێشه‌نگی ئه‌و کاره مامۆستا هێمن بوو، به‌ڵام ئه‌وه کاک ئه‌حمه‌د قازی بوو که ئه‌و قافڵه‌یه‌ی گه‌یانده سه‌رمه‌نزڵی مهبهستو له ماوه‌ی ٢٠ ساڵ تێکۆشانی ئه‌و ناوه‌نده‌دا زۆری خزمه‌ت به ئهدهبو که‌له‌پووری کوردی کرد.
مامۆستا له کۆتایی قسه‌کانیدا گوتی تا ئه‌ده‌بییاتی کوردی هه‌بێ، جێی ئه‌حمه‌دی قازی هه‌ر دیار دهبێو به مه‌رگی ئه‌و گه‌وره پیاوه‌ی کورد، نه‌ته‌وه‌ی کورد که‌سایه‌تییه‌کی گه‌وره، کۆمه‌لگای ئه‌ده‌بیی کوردی قه‌ڵه‌مێکی بوێر‌و، حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیش ئه‌ندامێکی دڵسۆزی خۆی له ده‌ستدا.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆڕیاده‌دا په‌یامی کۆمیته‌ی ڕێکخستنی کۆیه، پارتی دێموکڕاتی کوردستان لێژنه‌ی ناوچه‌ی باواجی، حیزبی شیوعیی کوردستان ( کۆمیته‌ی قه‌زای کۆیه)و لقی کۆیه‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان به‌و بۆنه‌یه خوێندرانه‌وه.
کۆڕیادی ڕیزگرتن له یادو بیرهوهریو خزمهتو تێکۆشانی مامۆستا ئه‌حمه‌د قازی به خوێندنه‌وه‌ی شێعرێک له‌لایه‌ن مامۆستا غه‌ریب پشده‌ری کۆتایی پێهات.