حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌ركۆماری ئێران له ڕێوڕه‌سمی 22ی ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند كه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوخۆی لایه‌ن و جه‌ناحه‌كانی ئێران به ڕاپرسی چاره‌سه‌ر ده‌كرێ.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی ڕۆژی ڕابردوو له ڕێوڕه‌سمی ٣٩ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی، ده‌بێ هه‌موو لایه‌ن و جه‌ناحه‌كانی نێوخۆی ده‌سه‌ڵات له ئێران بۆ مانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بن. ناوبراو ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی خه‌ڵكی ئێرانی به ده‌ستێوردانی ئا‌مریكا زانی و باسی له به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسی له ئاستی ئێران‌دا كرد.
ناوبراو له به‌شێك له قسه‌كانیدا گوتی، كاتێك ئینقلاب له ئێران سه‌ركه‌وت هه‌موومان پێكه‌و بووین و شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئنیقلاب مسافیرای جۆراوجۆری هه‌بوو هه‌ندێكیان به شێوه‌ی سروشتی وازیان لێهێنا، بڕێكیان دابه‌زین و هه‌ندێكه‌ی دیكه‌یان دابه‌زاند.
ناوبراو پێداگریی كرده‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی پێبه‌ندی قانوونی بنه‌ڕه‌تی ئێرانن بۆ یه‌كیه‌تیی و یه‌كده‌نگیی بانگهێشت كردن و هه‌روه‌ها داوای له هه‌موو دامه‌زراوه و ئۆڕگانه و ده‌زگاكانی قانووندان و ته‌نانه‌ت شورای نیگابان كرد كه پێداچوونه‌وه و ئاسانكاری بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
ڕۆحانی به‌پێی ئه‌سڵی 59ی قانوونی بنه‌ڕه‌تیی ئێران كه سه‌باره‌ت به ڕاپرسیه ده‌ڵێ، به‌پێی ئه‌و ماده‌یه ده‌بێ بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی نێوخۆی ئێران ڕاپرسی بكه‌ین و ده‌بێ بواری بۆ هه‌موار بكرێ.
به‌پێی ئه‌و ماده‌ی كه ده‌ڵێ، له هه‌ندێك له بابه‌ته‌كانی قانووندانان و كرده‌وه‌كانی وه‌ك كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، ئابووری و سیاسی ده‌بێ ڕاسته‌وخۆی ده‌نگی خه‌ڵكی له پشت بێ.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی پێش پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی یه‌كه‌م خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسی بوو. به‌ڵام له‌و كاته‌وه تا ئێستا باسی لێ نه‌كردووه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌و كاتی گوتی بۆ كێشه‌كانی وه‌ك ئابووری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ده‌بێ ده‌نگی خه‌ڵك سه‌روه‌ر بێ و ڕاپرسی بكرێ.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی له قسه‌كانیدا گوتی، ڕووداو و ناڕه‌زایه‌تییكانی ئه‌و دواییانه‌ی خه‌ڵكی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پشتیوانی لێكرا و خه‌ڵك به توندی به‌رپرسی ئه‌و وڵاته‌یان دایه‌وه ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه خه‌ڵكی ئێران گوێ له مستی هیچ وڵاتێك نیه و خۆپێشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی به‌لاڕێدا برد و باسێكی ئه‌وتۆی له گرانی و بێكاری نه‌كرد و ئێرانی به بێ كێشه زانی له حاڵێكدا كه خه‌ڵكی ئێران داوای ڕووخانی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت دروشمی بمری دیكتاتۆڕ له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران له‌و ڕۆژدا گوترایه‌وه.