په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژییه‌کان له کۆمه‌ڵگای ئێران به تایبه‌ت توند‌و تیژیی دژی ژنان، جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته‌شی وه‌ده‌نگ هێنا.
شەهیندۆخت مۆولاوێردی، جێگری سەركۆمار بو كاروباری ژنان و بنەماڵە گوتی: توندوتیژی بەدژی ژنان لە ئێران بارودۆخێكی یەكجار خراپی هه‌یه‌و ئه‌م دیارده‌یه بەڕاستی جێگەی نیگەرانییە.
بە قسه‌ی ئەم كاربەدەستە پایه‌به‌رزه‌ی حکومه‌تی ئێران ئامارەكانی هێزی ئینتزامی‌و پزیشكی قانوونی دەری دەخه‌ن كە توندوتیژی نەتەنیا بەدژی ژنان، بەڵكوو بە گشتی توندوتیژی لە ئێران له ئاستی کۆمه‌ڵگادا ڕوو لە زیاد بوونە.
مۆولاوێردی لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی شەهروەند گوتی: لە ئێران ١٢ میلیۆن كەس لە بواری دەروونییەوە تێكچوون‌و لە هەر كاتژمێرێكیشدا هەزار كەس ئیستعدادی په‌نابردنه به‌ر خۆكوژییان تێدایه.
لە دوایین ئاماردا كە ڕێكخراوی پزیشكیی قانوونیی ئێران لە بارەی ڕێژەی خۆكووژی بڵاوی كردەوە، لە ٩ مانگەی سەرەتای ساڵ ٩٢ دا ڕۆژانە زیاتر لە ١١ كەس كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنابوو. واتە ٣١٢٥ كەس تەنیا لە ماوەی ٩ مانگدا كە لەم ئامارە ٩٨٢ كەس ژن و ٢١٤٣ كەسی دیكەش پیاو بوون.
جێگری حه‌سه‌ن ڕوحانی، سه‌رۆک کۆمار بۆ كاروباری ژنان و بنەماڵە، پێی یە ئەم ئامارە جێگەی نیگەرانییەو ده‌ڵێ ئێستاش زۆر كەسو لایه‌ن له‌و وڵاته نایانهەوێ ئەوە قبووڵ بكەن كە لە كۆمەڵگای ئێمەدا توندوتیژی هەیەو ئەوەش سڕینه‌وه‌ی ئه‌سڵی بابه‌ته‌که‌یه‌و له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا داننان به‌و کێشه‌یه ده‌توانێ یارمه‌تی به چاره‌سه‌رکرانی بدا.