به‌ڕێزان سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش _ سه‌رپیل که‌مالبای، هاوسه‌رۆکانی گشتیی H.D.P!
به‌ڕێزان، سه‌رکردایه‌تی، ئه‌ندامان و لایه‌نگران و به‌شدارانی سێهه‌مین کۆنگره‌ی HDP!
به‌بۆنه‌ی به‌ستنی سێهه‌مین کۆنگره‌ی پارته‌که‌تان، گه‌رمترین پیرۆزباییتان پێشکێش ده‌که‌ین و هیوای سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌که‌تان له گه‌یشتن به ئامانجه دیاریکراوهکانیدا بۆ ده‌خوازین.
کۆنگره‌ی سێهه‌می ئێوه له کاتێکدا پێکدێ که هێشتا خه‌باتی ڕۆڵه‌کانی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان بۆ مافه مرۆیی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌ده‌نییه‌کان به‌رده‌وامه و، کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان له گۆڕه‌پانێکی نابه‌رامبه‌ر و نادێموکراتیکدا شه‌ڕی ماف و ئازادییه‌کانی ده‌کا.
حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌چاوی ڕێز و بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته خه‌بات و تێکۆشانی خوشک و براکانی له باکووری کوردستان بۆ ئازادی، یه‌کسانی، دێموکراسی، دادپه‌روه‌ری و مافی ژنان. ئه‌وه‌ش که H.D.P ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئامانج و دروشم بۆ کاری سێهه‌م کۆنگره‌ی خۆی دیاری کردوه، نیشانه‌ی ڕه‌وایی و به‌رحه‌قبوونی خه‌بات و تێکۆشانه‌که‌یه‌تی.
بەشدارانی بەڕێزی سێهەمین کۆنگرەی پارتی دێموکراتی گەڵان H.D.P!
خۆتان دەزانن حیزبی دێموکراتی کوردستان کە سەرۆک پێشەوا قازی محەممەد لە ساڵی 1945ی زایینی دایمەزراندوە و پاشان لەسەر دەستی پێشه‌وای مەعەزەم، یەکەم کۆماری کوردستانی لە مەهاباد پێک هێناوە و بە یازدە مانگ دەسەڵاتداره‌تیی سیاسی نموونەیەکی هه‌ره دێموکراتیک و جوان و پڕ ئەزموونی بۆ ئێمە ڕێرەوانی بەجێ هێشتووە؛ ئەو حیزبە ئێستاش پاش تێپەربوونی ٧٣ ساڵ لە دامەزراندنی هێزی هه‌ره دیار و شوێندانەره لەسەر ڕەوتی ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
حیزبی دێموکرات شیعاری سەرەکیی “دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە چوارچێوەی ئێرانێکی دێموکراتیک و فیداڕاڵدا”یە. لە چوارچێوەی ئەو شیعارەدا کار دەکا بۆ دابینکردنی دێموکراسی لە ئێران‌دا و دابینکردنی مافی سیاسی بۆ خەڵکی کوردستان و مافه مه‌ده‌نی و کۆمەڵایەتییه‌کان بۆ هەموو چین و توێژ و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەو وڵاتە؛ بۆ ئەو مه‌به‌سته‌ش لە هەموو شێوەکانی خەبات کەڵکی وەرگرتووە و ئەو ڕێگایەش لە خەباتدا تا وەدەستهێنانی مافه سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان درێژە پێ دەدا.
خه‌باتی خەڵکی کوردستان و حیزبی ئێمه له ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له به‌رامبه‌ر ڕێژیم و ده‌سه‌ڵاتێکی دژی گه‌لی دایه که به‌رده‌وام حاشای له مافه نه‌ته‌وایه‌تی و سیاسییه‌کانی کورد کردوه. گه‌لی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا خه‌باتێکی نه‌پساوه و شێلگیرانه‌یان به دژی کۆماری ئیسلامی کردوه که به هێزی سپا و به ئه‌منیه‌تیکردنی کوردستان و سه‌رکوتی سیستماتیکی بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی کورد، ئه‌و به‌شه له کوردستانی له هه‌موو پێشکه‌وتنێکی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی له په‌راوێز خستووه و مافه‌کانی گه‌لی کوردی له هه‌موو بواره‌کاندا پێخوست کردوه. بەڵام خەڵکی لەسەرهەست و ماف ویستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە چالاکی و خەباتی سەردەمیانە و مەدەنییانە لە زۆر بواری فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، کولتوری و مەدەنی و سیاسی‌دا بەستێنێکی خەباتکارانە و مافخوازانەیان خوڵقاندوە و لەو مەیدانەدا بەرەو پێش دەچن. حیزبی ئێمەش بە بایەخێکی زۆرەوە لەو هەوڵ و خەبات و تێکۆشانە دەڕوانێ و بۆ بەرەوپێشبردنی بزووتنەوەی سیاسی و مەدەنیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئیلهامی لێ وەردەگرێ.
حیزبی ئێمە هەروەها بۆ گەیشتن بەو ئامانجە سیاسی و کۆمەڵایەتییانە هاو خەباتی دەکا لەگەڵ هێزە دێموکراتیک و کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و رووناکبیرەکانی وڵاتی ئێران و، بۆ گەیشتن بە مافه ڕەواکانی خەڵکی کوردستان هاوخەباتیی سەرجەم هیزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ده‌کا و بەتایبەتی تێده‌کۆشێ لەگەڵ هاوڕێیانمان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا ببینەوە بە یەک حیزب؛ بەو جۆرە دڵنیاین هەموو بەیەکەوە دەبین بە هێزێکی کاریگەرتر بۆ بردنەپێشێی بزووتنەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتیی خەڵکی کوردستانی ئێران.
لە پەیوەندی لەگەڵ هاوکاری و پەیوەندی لەگەڵ گه‌لی کورد لە بەشەکانی دیکە و ویست و ئارەزووی سیاسی و کۆمەڵایەتی گەلی کورددا، حیزبی ئێمە بێ دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی هێزە سیاسییه‌کان له پشت داوای ڕەوای خەڵكی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان وه‌ستاوه و، هیوادارە بە کەڵکوەرگرتن لە هەموو دەرفەت و زەرفییەکان، کورد و سه‌رجه‌م پێکهاتە نەتەوەییەکان بتوانن لە خەبات و تێکۆشان‌دا بە تێچووی هەرچی کەمتر بە مافەکانیان بگەن.
ئەندامانی بەرێزی H.D.P!
حیزبی دێموکراتی کوردستان تا ڕادەیەکی زۆر لە خەبات و تێکۆشانی ئێوە ئاگادارە. دەزانێ ئێوە تێکۆشەرانە سەرەڕای هەموو بەربەستێکی یاسایی و نایاسایی بە تێکۆشانی خۆتان چ هەنگاوێکی گەورەتان لە وڵاتەدا بۆ دابینکردنی ئاشتی و ئازادیی و دێموکراسی و مافی هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و سیاسی و کۆمەڵایەتییه‌کانی ئەو وڵاتە ناوە. لەو پێناوه‌شدا زۆر لە ڕێبەڕان و ئەندامانتان لە زۆر مافی سیاسی و مه‌ده‌نی و کۆمەڵایەتی بێبەش کراون، دەزانین هەر ئێستا ژماره‌یه‌کی زۆر له ئەندامان و پارلمانتارهکانتان لە زیندان دان کە لە ناویاندا به‌رێز سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی H.D.P دەبینرێ، ئێمە ئارەزوو دەکەین هەرچی زووتر ئەو پارڵمانتارانه و هاوبیرانی دیکه‌شتان، بە تایبەت بەرێز دەمیرتاش ئازاد بکرێن بۆ ئەوەی ڕۆڵی کاریگەری لە پرۆسەی بە دیـموکراسیکردنی زیاتری ئەو وڵاتەدا ببینێ هه‌تا دانیشتووانی بتوانن بە دابینکردنی هەموو مافەکانیان بە ئاسوودەیی تێیدا بحەسێنەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستان دەزانێ حیزبی ئێوە یانی پارتی دێموکراسی گەلان H.D.P، پارتێکی سەراسەرییه و بۆ دابینکردنی مافی هەموو دانیشتووانی ئەو وڵاتە خەبات دەکا، بەڵام سەرەڕای ئەوەش ئێمە وەک حیزبی کوردی ئارەزوو دەکەین پارتی دێموکراسی گەڵان H.D.P بە گرینگی زۆرترەوە براونیتە حقووق و مافی نەتەوەیی کوردان له دروستکردنی وڵاتێکی یاسامەند و پارێزه‌ری مافه نەتەوەیی و سیاسی و کۆمەڵایەتییه‌کانی هەموو پێکهاتەکان.
له کۆتاییدا حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە ڕێگای ئێوە و کۆنگرەکەتانەوە، هاوپیوەندیی خۆی لەگەڵ گەلی کورد لە باکووری کوردستان دووپات دەکاتەوە و وه‌ک هه‌میشه خۆی به پشتیوانی دۆزی کورد لەو بەشەی نیشتمانەکەمان ده‌زانێ. ئێمه وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتیوانیی خۆمان لە داوا ڕەواکانی گەلی کورد لە باکووری کوردستان و خەبات و به‌رخودانی ئێوە لە پێناوی بەرەوپێشبردنی پرسی کورد لە وڵاته‌که‌تان، ئاواتی سه‌رکه‌وتن بۆ کۆنگرەکەتان دەخوازین.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
مسته‌فا مه‌ولوودی
11ی فێورییه‌ی 2018