به‌ڕێزان سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش _ سه‌رپیل که‌مالبای، هاوسه‌رۆکانی گشتیی H.D.P!
به‌ڕێزان، سه‌رکردایه‌تی، ئه‌ندامان و لایه‌نگران و به‌شدارانی کۆنگره!
به‌بۆنه‌ی به‌ستنی سێهه‌مین کۆنگره‌ی پارته‌که‌تان، گه‌رمترین پیرۆزباییتان پێشکێش ده‌که‌ین و هیوای سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌که‌تان له گه‌یشتن به ئامانجه دیاریکراوه‌کاندا بۆ ده‌خوازین.
کۆنگره‌ی سێهه‌می ئێوه له کاتێکدا پێکدێ که هێشتا خه‌باتی ڕۆڵه‌کانی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان بۆ مافه مرۆیی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌ده‌نییه‌کان به‌رده‌وامه و کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان له گۆڕه‌پانێکی نابه‌رامبه‌ر و نادێموکراتیکدا شه‌ڕی ماف و ئازادییه‌کانی ده‌کا.
حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌چاوی ڕێز و بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته خه‌بات و تێکۆشانی خوشک و براکانی له باکووری کوردستان بۆ ئازادی، یه‌کسانی، دێموکراسی، دادپه‌روه‌ری و مافی ژنان. ئه‌وه‌ش که H.D.P ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئامانج و دروشم بۆ کاری سێهه‌م کۆنگره‌ی خۆی دیاری کردوه، نیشانه‌ی ڕه‌وایی و به‌رحه‌قبوونی خه‌بات و تێکۆشانه‌که‌یه‌تی.
حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە ڕێگای ئێوە و کۆنگرەکەتانەوە، هاوپیوەندیی خۆی لەگەڵ گەلی کورد لە باکووری کوردستان دووپات دەکاتەوە و وه‌ک هه‌میشه خۆی به پشتیوانی دۆزی کورد ده‌زانێ. ئێمه وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتیوانیی خۆمان لە داوا ڕەواکانی گەلی کورد لە باکووری کوردستان و خەبات و به‌رخودانی ئێوە لە پێناوی بەرەوپێشبردنی پرسی کورد لە وڵاته‌که‌تان، ئاواتی سه‌رکه‌وتن بۆ کۆنگرەکەتان دەخوازین.
حیزبی دیموکراتی کوردستان
دەفتەری سیاسی
11ی فێورییه‌ی 2018