چالاكێی سایسیی كورد كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی كۆچبه‌ران له وڵاتی نۆروێژ وه‌ڵامی ره‌دی وه‌رگرتووه‌ته‌وه مه‌ترسی دیپۆرت كردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی له‌سه‌ره و شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ بۆ به‌غدا دیپۆرت بكرێته‌وه.
چالاكێكی سیاسیی كورد به ناوی ئه‌نوه‌ر محه‌ممه‌دی، له دایكبووی ساڵی 1357، كوڕی ساڵح، خه‌ڵكی ئاوایی دادانه‌ی كه‌مانگه‌ری سه‌ربه شاری مه‌ریوان پاش ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی كۆچبه‌ران له وڵاتی نوڕوێژ داواكاریی په‌نابه‌رییه‌كه‌ی ڕه‌د كراوه‌ته‌وه ماوه‌ی دوو حه‌وتوویه ئه‌و وڵاته له هه‌وڵی دیپۆرت كردنه‌وه‌ی بۆ عێراق دان.
ناوبراو ماوه‌ی زیاتر له 16 ساڵ ئه‌ندامی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران بووه و مه‌ترسی دیپۆرت كردنه‌وه‌ی بۆ به‌غدا هه‌یه و له‌وێشه‌وه به هۆی ده‌ستڕۆیشتوویی ئێران له حكومه‌تی به‌غدادا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ ئێران بگه‌ڕێندرێته‌وه.
شایانی باسه ناوبراو له ماوه‌ی 4 ساڵدا ئه‌وه دووهه‌مین جاره له‌لایه‌ن ئیداره‌ی كۆچبه‌رانی ئه‌و وڵاته ڕه‌د وه‌رده‌گرێته‌وه و ئه‌و جاره‌یان مه‌ترسیی جیددی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ به‌غدای له‌سه‌ره و لێره‌وه داوا له ڕێكخراو و چالاكانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین به پێكهێنانی كه‌مپه‌ینی ناڕه‌زایه‌تی یپَش به دیپۆرتی كردنه‌وه‌ی ناوبراو بگرن.











