رۆژی هەینی ٩/٢/٢٠١٨ نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گردبوونەوەیەک کە بۆ پشتیوانی کردن لە خەڵکی عەفرین لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، بەشداری کرد.
ئەم کۆبوونەوەیە کە لە بەر دەم پارکی شانەدەر لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو،حیزبی دێموکراتی کوردستان بە فەرمی لە لایەن پارتی ئاشتی گەلان و دەستەی بەرێوەبەری گەنجانی باشوور بۆ پشتیوانی لە عەفرین بانگێشت کرا بوو.
لەو خۆپێشاندانە ناڕەزایەتییەدا حدک وەکوو تاکە لایەنی رۆژهەڵاتی بەشداری کرد و لە لایەن بەرێوەبەرانی ئەم گردبوونەوەیە پێشوازییان لێ کرا و پەیامی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن ئامانج زیبایی کادری حیزب خوێندرایەوا .
لە بەشێک لە پەیامی نوێنەرایەتی حیزب لە هەولێر کە بۆ ئەو گردبوونەوە ئامادە کرابوو، وێڕای ئاماژەدا بە هەڵوێستی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستان هاتبوو: ئێمە هەر وەکوو لە راگەیاندراوی فەرمیمان کە لە ٢١/٠١/٢٠١٨ لە لایەن دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان بڵاوکرایەوە و تێدا حیزبی دێموکراتی کوردستان بە روونی هێرشی ئەرتەشی تورکییەی بۆ سەر عەفرین مەحکووم کرد و هەروەها داوای لە کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتانی بەشدار لە هاوپەیمانیی دژبە تیرۆرکردبوو کە گووشار بخەنە سەر وڵاتی تورکییە و پێش بەم دەسترێژیانەو کارەساتی ئینسانی و مرۆڤییانە بگرن.
شیاوی باسە دوای پەیامی نوێنەرایەتی حدک ،بەشێکی دیکە لایەنە سیاسییەکانی بەشداربوو پەیامی خۆیانیان ئاراستەی ئەو گردبوونەوە کرد.