جێگری ڕێكخراوی كاروباری ماڵیاتی ئێران باسی لە ١٢٠ تا ١٣٠ هەزار میلیارد تمەن خۆدزینەوەی مالیاتیی ناوهنده ئابوورییهکانی سهر به لایهنه سیاسییهکانی حکومهت کردوه.
شەوی یەكشەممە ١٧ی جۆزەردان حوسێن وەكیلی، لە بەرنامەیەكی تەلەڤیزیۆنیدا گوتی: دام و دەگا پێوەندیدارەكان لە پێدانی زانیاری بەم ڕێكخراوەیه، لە بابەت بڕی مڵكو ماڵو سامانو ئۆتۆمبێلە گشتییەكان كە قانوونی ماڵیات دەیانگرێتەوە خۆ دەبوێرن.
سەبارەت بە خۆدزینەوە لە ماڵیات، ئاماری جۆراوجۆر لە لایەن ئابووریناسان و كاربەدەستانی ڕەسمیی دەوڵەتی ئێران ڕاگەیەندراوە.
بۆ نموونە حوسێن ڕاغفەر، ئابووریناسو مامۆستای زانكۆی ئەلزەهرا، لەم بەرنامەیەدا گوتی بەرهەمهێنانی ناخالیس لە نێوخۆی ئێران لە ساڵی ٩٢دا ٩٣٤ هەزار میلیارد تمەن بووه ئەگەر سەدی ٢٠ی ئەم ڕێژەیە بۆ خۆدزینەوە لە ماڵیات وەبەرچاو بگرین، سەرجەم دەگاتە ١٨٥ هەزار میلیارد لەم ساڵەدا.”
ڕاغفەر ڕێكەوتی ٩ی ڕێبەندانی ٩٣، خۆدزینەوە لە ماڵیاتی تا ئاستی ٨٠ هەزار میلیارد تمەن ڕاگەیاندبوو و گوتبووی نیوەی یهکان ئێران ماڵیات نادهن، بەم حاڵەش عەلی عەسكەری، سەرۆكی گشتیی ڕێكخراوی كاروباری ماڵیاتی ئێران و ئەبووزەر نەدیمی، نوێنەری مەجلیس، پێشتر خۆدزینەوە لە ماڵیاتی ئێرانیان تا ئاستی ١١ هەزار میلیارد تمەن لێكدابۆوە.
ساڵی ڕابردوو مەجلیسی ئێران لە گەلاڵەیەكی نوێدا كۆمەڵێك لە دامەزراوەكانی سەر بە ڕێبەری كۆماری ئیسلامی وەك “ئاستانی قودسی ڕەزەوی”، نووسینگە ئابوورییەكانی ژێركۆمای هێزە چەكدارەكان و ستادی جێبەجێ كردنی فەرمانی خومەینی ئەركدار كردبوو كە ئەوانیش ماڵیات بدەن، بەڵام ئەم گەڵاڵەیە لە لایەن شوورای نیگابانەوە ڕەد كرایەوە.
بەپێی ئەم گەڵاڵەی مەجلیس، بڕیار بوو ئەم ماڵیاتەی كە لەو ناوەندانە وەردەگیردرێ، بۆ پۆشتە كردنی قوتابخانهو خوێندنگەكانی پەروەردەو بارهێنان ئهویش بە ئەولەڤیەتی ناوچە هەژارنشینو ئاواییەكان، خەرج بكرێ.
نوێنەرانی مەجلیس لە ئەنجامدا، بۆ وەبەرچاو گرتنی ڕای شوورای نیگابان، پێدرانی ماڵیات لە لایەن ئەم ناوەندانەیان بە پەسند كردنی عەلی خامەنیی ڕێبەری كۆماری ئیسلامی بەستەوە، بەڵام تا ئێستاشی لەگەڵ بێ خامنەیی لەم بارەوە بێدنگهی لێکردوه.