رۆژی چوار شه‌ممه 17ی رێبه‌ندانی 96 ( 6ی فێورییه‌ی 2018 ) شاندی نوێنه‌رایه‌تی “هه.ده.په” پێکهاتوو له عابید ئیکه و خاتوو موزه‌ییه‌ن سه‌ردانی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له هه‌ولێریان کرد و له لایه‌ن سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان مسته‌فا مه‌ولوودی و نوێنه‌ری حیزب، ئیبراهیم زێوه‌یی یه‌وه، پێشوازییان لێ کرا.
سه‌ره‌تا بەڕێز مستەفا مەولوودی به بۆنه‌ی نزیکبوونەوەی ئەو پارتە بۆ گرتنی کۆنگرە ، خۆشحاڵی خۆی و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی به هه‌یئه‌تی میوان راگه‌یاند و ئه‌وه‌شی باس کرد حیزب لە به‌رنامه‌ی دا هەبوو کە ڕاستەوخۆ بەشداریی لە کۆنگرەکەیان بکا کە به داخەوە بە هۆکاری تێکنیکی ناتوانێ عه‌مه‌لی بکا.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دریژەی ئەو دیدارەدا په‌یامی پیرۆزبایی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی بۆ کۆنگره‌ی” پارتی ئاشتی گه‌لان” ڕاده‌ستی شاندی میوان کرد.
له ته‌وه‌رێکی دیکه دوولایه‌نی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و” هه.ده.په ” کۆمه‌ڵێک بابه‌ت و پرسی پێوه‌ندیدار به دۆخی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان هێنایه به‌ر باس و، پێکه‌وه ئاڵوگۆری بیروڕایان له سه‌ر کردن .
جێی ئاماژەیە کە بە هۆی رووداوەکانی ئەم دواییانەی عەفرین فۆکۆسی زیاتر خرایه سه‌ر رووداوه‌کانی رۆژاوای کوردستان و به‌تایبه‌ت هێرشی سپای تورکیه بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین وخۆڕاگری ئازایانه‌ی شەرڤانان و خەڵکی عەفرین لە بەرانبەر ئەو هێرشە بەربڵاوە .
شیاوی باسە هه‌ر دوولایەن پێداگرییان له سه‌ر چاره‌سه‌ری سیاسییانه‌ی پرسی کورد له هه‌موو پارچه‌کاندا، کرده‌وه.