کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبەر کوردەکانی وڵاتی خۆیان لە دابەشبوونی سورریە دەترسێن.
ڕۆژی ڕابردوو حەسەن رۆحانی، سەركۆماری ئێران رایگەیاند هێندێك لایەن لە هەوڵی گۆڕینی نەخشە و سنووری باكووری سووریە، واتە رۆژئاوای كوردستانن وەك چۆن پێشتر هەمان هەوڵیان بۆ باكووری عێراق “باشووری كوردستان دابوو لێرەش شکست دێنن.
حەسەن رۆحانی وێڕای پێشوازیكردنی لە مەولود چاوش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیە، پێداگریی لەسەر چارەسەری كێشەی سووریە كرد‌و ئەویش بەهاوكاری و هاوئاهەنگی هاوبەشی نێوان رووسیە و توركیە و وڵاتەكەی زانی.
هەروەها ناوبراو لە درێژەدا بێ ئەوەی کە ناوی هیچ لایەنێک بێنێ گۆتی، “هێندێك لایەن هەن هەوڵی گۆڕینی جوغرافیای ناوچەكە دەدەن، دوای ئەوەی نەیانتوانی ئەمە لە باكووری عێراق جێبەجێ بكەن، ئێستا دەیانهەوێ ئەو پلانە لە باكووری سووریە جێبەجێ بکەن”.
لە هەمان ڕۆژدا عەلی ئەکبەر ویلایه‌تی له لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: “واشنگتۆن له هه‌وڵی دابه‌شكردنی خاكی سووریە دایە. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بواری بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی له خۆرهه‌ڵاتی فورات كردووه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كا به ڕەسمی دانی پێدا بنێ، به‌ڵام ئه‌و خه‌ونه‌ی ئه‌مریكا به‌دی نایه.”
هەروەها ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی گوتیشی: “ئامۆژگاریمان بۆ ئه‌مریكییه‌كان ئه‌وه‌یه پێویسته رێز له سنووری نێوده‌وڵه‌تی بگرن، گه‌لی سووریەش به هاوكاریی حیزبوڵڵا و هاوپه‌یمانه‌كانی، ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی فورات وەدەر دەنێین.”
ناوبراو پیداگریی له‌سه‌ر پشتیوانی ئێران بۆ “یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریە” كرده‌وه.
راوێژكاری راێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی: “گه‌لی سووریە و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌وانه ئێران و حیزبوڵڵا هه‌موو هه‌وڵێكیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ پشتیوانیكردنی یه‌كپارچه‌یی سووریە و ئه‌مریكییه‌كانیش له به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه شه‌یتانیه‌یان شكست ده‌هێنن و زۆرینه‌ی گه‌لی سووریەش پێبه‌ندی یه‌كپارچه‌یی وڵاته‌كه‌یانن”.
لێدوانی ئەم ڕاوێژکارەی باڵای خامنەیی لەبارەی سووریە و ڕۆژئاوای کوردستان لە حاڵێکدایە کە وەزیری دەرەوەی فەرەنسە داوای کردووە ئێران و حیزبوڵا و هاوپەیمانەکانیان سووریە بەجێ بهێڵن، لەلایەکی دیکەشەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی نیودەوڵەتیی لە تۆڵەی بۆوردومانکردنی هێزەکانی هەسەدە لەلایەن سووریەوە، هێرشیان کردە سەر سپای سووریە و بەو بۆنەوە زیاتر لە 100 سەربازی سووریە کوژراون.