كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج خه‌ریكی گه‌وره‌كردنه‌وه به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره‌ن.
ده‌زگایی قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران پاش خۆپێشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران و ده‌سبه‌سه‌ركرانی خه‌ڵكێكی زۆر و پڕبوونی به‌ندیخانه‌كانی جێگه‌ی نه‌ماوه هه‌ر بۆیه له به‌ندیخانه‌ی گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج خه‌ریكه فراوانكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه و ساڵۆنێك به ناوی ساڵۆنی ٣٦ له به‌ندی ١٠ی ئه‌و زیندانه دروست ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی تێده‌خزێنن.
بینای به‌ندی ١٠ی ئه‌و زیندانه‌ش نوێیه و هێنده له مێژ نیه دروست كراوه ئه‌و كه‌سانه‌ی وا له بیریانه ده‌ڵێن، شوێنی ئه‌و به‌نده شیمانه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێ كه گۆڕستانی كوژراوانی لاوانی ساڵی ٦٧ بێ كه له‌لایه‌ن ڕێژیمی پێشووه به كۆمه‌ڵ كوژراون و نێژراون.
كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له جیاتی ڕووخاندنی به‌ندیخانه‌كان له بیری ئه‌وه‌دان كه زیندانه‌كان گه‌وره بكه‌نه‌وه و ئه‌وه له حاڵێكدایه كه له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ڕێژه‌ی به‌ندكردن و زیندانی كردنی خه‌ڵك له كه‌می داوه و له كۆمه‌ڵێك له وڵاتانی جیهان زیندانی به‌تاڵ هه‌یه، به‌ڵام له كاربه‌ده‌ستانی ئێران هه‌موو جارێ ده‌ڵێن، ئێران به‌نیدخانه‌ی كه‌مه و ڕێكخراوانی مافی مرۆڤ له شوێنی به‌رته‌سك و ته‌نگبوونی به‌ندیخانه‌كان ڕه‌خنه ده‌گرن ناڵێن به‌ندكراوه‌كان زۆرن. هه‌ر ئێستا له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان زیاتر له ١٥ به‌ندكراوی سیاسی مه‌ترسیی ئێعدام‌یان له‌سه‌ره.