كه‌سێكی نه‌ناسراو به‌دوای هێرشكردنه سه‌ر كۆشكی سه‌رۆک‌كۆماری له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانەوە بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌كانی نزیك به حكومه‌تی ئێران، سه‌ر له به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو كه‌سێكی نه‌ناسراو به كفنی سپی و به قه‌مه‌یه‌كه‌وه له شه‌قامی پاستۆری تاران هێرش ده‌كاته سەر كۆشكی سه‌ركۆماری و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه بریندار ده‌كرێ.
به قسه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان ئه‌و كه‌سه قه‌مه به‌ده‌سته پرسگه‌ی یه‌كه‌می پشكنین تێپه‌ڕ ده‌كا و له پرسگه‌ی دووهه‌م ده‌نگ ده‌درێ و ناوه‌ستێ و له ئاكامدا به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و بریندار كردنی ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ.
موحسێن هه‌مه‌دانی، جێگری ئه‌منیه‌تیی پارێزگاری تاران به هه‌واڵده‌ریی ته‌سنیمی ڕاگه‌یاند كه ئه‌و كه‌سه پاش تێپه‌ڕكردنی نیگابانی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن نیگابانانی دووهه‌می كۆشكی سه‌ركۆماری ته‌قه‌ی لێده‌كرێ و لاقی بریندار ده‌بێ و ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ، بێ ئه‌وه‌ی كه ئاماژه به شوناسی ئه‌و كه‌سه بكرێ ته‌نیا ڕایگه‌یاند كه ته‌مه‌نی 35 ساڵه.
دامه‌زراوه‌ی سه‌ركۆماری و مه‌جلیسی شواری ئیسلامی له ئێران دوو شوێنن كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا بووه‌ته شوێنی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران كه له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له 10 كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی شیركه‌ت و دامه‌زاروه مه‌ده‌نییه‌كانی لێ به‌ڕێوه‌چووه.