عوسمان ئیسماعیلی، كرێكاری كوردی خه‌ڵكی شاری سه‌قز بۆ تێپه‌ڕاندنی حوكمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دادگا بانگ كرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، لقی جێبه‌جێكردنی حوكمی سزاكانی دادسه‌رای گشتیی و ئینقلاب له شاری سه‌قز به نووسراوه عوسمان ئیسماعیلی، كرێكاری كوردیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه مۆڵه‌تی ته‌واو بووه و خۆی به دادگا بناسێنێ و حوكمی یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری كه به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانیی كرێكاردا به‌سه‌ردا سه‌پاوه، بكێشێ.
عوسمان ئیسماعیلی ڕۆژی ٨ی بانه‌مه‌ڕی ساڵی ١٣٩٤له شاری سه‌قز به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانیی كرێكار ده‌سبه‌سه‌ركرابوو و پاش دادگایی كردنی له ڕۆژی ٣٠ی سه‌رماوه‌ز حوكمی یه‌ك ساڵ زیندانی بۆ بڕابوویه‌وه و به دانانی بارمته ئازاد كرابوو.
ناوبراو به‌دوای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له هه‌مبه‌ر حوكمی یه‌ك ساڵ زیندان و پێداچوونه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌كه‌ی له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه بۆ دوو مانگ زیندان كه‌م كرایه‌وه و ڕۆژی 25ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ پێی ڕاگه‌یه‌ندرا.