وته‌بێژی نیزامیی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی ده‌ڵێ، كۆماری ئیسلامیی ئێران چه‌كۆچۆڵی پێویستی به حوسییه‌كان داوه كه هێرش بۆسه‌ر شاری بابوئهلمهدهب بكه‌ن.
توركی مالیكی، وته‌بێژی نیزامیی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی به مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له ده‌وڵه‌تی قانوونیی یه‌مه‌ن ڕۆژی ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانید گوتی، كۆماری ئیسلامیی ئێران هێزه چه‌كداره‌كانی حوسیی پڕ چه‌ك كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كه هێرش بكه‌نه‌سه‌ر ته‌نگه‌ی بابوئهلمهندهب.
هه‌روه‌ها ناوبراو له درێژه‌دا گوتی، حوسییه‌كان به به‌له‌مه بۆمبڕێژكراوه‌كان هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر سه‌ر به‌نده‌ری ئه‌لحه‌دیده و مه‌ترسی ده‌خه‌نه‌سه‌ر بازرگانیی ئه‌و شوێنه و جیهانیش له هه‌مبه‌ر ئه‌و ڕێڕه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه بێده‌نگ نابێ.
توركی مالیكی ده‌ڵێ، میلیشیاكانی حوسی كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێ، له درێژه‌ی هێرشه‌كانیدا بۆسهرعهرهبستان تا ئێستا 95 مووشه‌كیان به عه‌ره‌بستانه‌وه ناوه و ئه‌و وڵاته‌ش له ئاسمان پووچه‌ڵ كردوونه‌ته‌وه.
حوسییه‌كان به‌رده‌وام له ناوچه‌دا هه‌ڕه‌شه له تایفه و هۆزه‌كانی ده‌ورووبه‌ری خۆیان كردوون و به‌شێكی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان په‌نایان بۆ عه‌ره‌بستان هێناوه و له‌لاین عه‌ره‌بستانه‌وه یارمه‌تی ده‌درێن.
وته‌بێژی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی له به‌شێكی دیكه‌ی له قسه‌كانیدا باسی له ده‌سبه‌سه‌ركردنی گرووپێكی تیرۆریستی له پارێزگای “مارب”ی یه‌مه‌ن كرد.
توركی مالیكی له كۆتاییدا ده‌ڵێ، كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له یه‌مه‌ن هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی نیه جگه له دوژمنایه‌تی و كاولكردنی ئه‌و وڵاته هیچ قازانجێكی له‌و ناوچه‌یه‌دا نیه.