كۆمیته‌ی حیزبی دێموكڕاتی كوردستان له ئاڵمان ڕۆژی شه‌مبه ٣ی فه‌ورییه‌ی ٢٠١٨ی زایینی بۆ ڕێزلێنان له ساڵیادی كۆماری كوردستان مه‌راسمێكی به‌شكۆی له‌شاری فڕانكفورت پێك هێنا.
ئه‌و ڕێوڕەسمە كه به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب و كوردانی تاراوگه له ئاڵمان ونوێنه‌رانی حیزب و سازمانه كوردستانییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه چوو،سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن پێشكه‌شكاران سه‌یران بایهزیدحوسێنی و خالق شه‌ریفی دوای به‌خێرهێنانی به‌شداران به‌سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب وساتێك بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان دەستیپێکرد.
دوای خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی كۆمیته‌ی حیزب له ئاڵمان له لایه‌ن هاوڕێیانی پێشكه‌شكار، بۆپشتیوانی له زیندانیانی سیاسی وبه‌تایبه‌ت ڕامین حسێن په‌ناهی وهیدایه‌ت عەبدوڵڵا پوور به نیشانه‌ی وه‌فاداری هه‌ستانه سه‌رپێ وحوكمی ناعادڵانەی سه‌پێندراو به‌سه‌ریاندا مه‌حكووم كرد.
لە بڕگەیەکی دیکەدا به‌ڕێز عەبدوڵڵا عەبداڵی لەسەر چۆنیەتی دامەزرانی کۆماری کوردستان چەند وتەیەکی پیشکەش بە ئامادەبووان کرد.
ناوبراو له به‌شێك لە قسەکانی بە وردی باسی لە ساتە وەختی مێژوویی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان لە شاری مەهاباد کرد و هەستێکی خۆش و پڕ حەسرەتی بە بەبەشداربووان بەخشی.
به‌ڕێز عه‌بداڵی هه‌ر له درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا ئاوڕێكیشی له وه‌زعی ئێستای ئێران دایه‌وه ، به‌تایبه‌ت تیشكی خسته سه‌ر ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران و، به وه‌رچه‌رخانێكی گرینگی له قه‌ڵه‌م دان كه ده‌توانن ببنه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كۆتایی هاتنی ڕێژیمی ئێران.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر شه‌ڕخوازییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك دژی كوردانی ڕۆژئاوا دواو وێڕای مه‌حكووم كردنی هیوای خواست كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ئاست ئه‌و شه‌ڕه ناڕه‌وایه‌دا بێده‌نگی بشكنن .
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا هاوڕێ جه‌هانگیر قوربانی په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموكڕاتی كوردستان له‌مه‌ر هێرشی توركیه بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەی عه‌فرین خوێنده‌وه.
دواتر ژماره‌یه‌ك حیزب و لایه‌ن كه‌بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یامیان ناردبوو،په‌یامه‌كانیان پێشكه‌ش كران.
لە به‌شێکی دیکەدا په‌یامی یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكڕاتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن به‌رێز بێهزاد كارساز.نێوئاخنی به‌رنامه‌كه‌ش بریتی بوو له‌چه‌ندین پارچه هه‌ڵبه‌ست و شێعر له لایه‌ن پێشكهشكارانهوه .
له كۆتایدا هونه‌رمه‌ندان عه‌لای سهلاحیان،محمد بۆكانی وگرووپی هه‌ندرێن به چه‌ندین ئاوازوگۆرانی كۆڕه‌كه‌یان ڕازانده‌وه.