شاندێکی یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی له شاری هه‌ولێر کرد.
رۆژی دووشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردانی ٩٤ (٨ ی ژوئه‌نی ٢٠١٥ ) شاندێکی یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی دێموکراتی کوردستان به سه‌رپه‌رستیی غه‌فور مه‌خموری، سکرتیری گشتیی ئه‌و حیزبه‌و به هاوڕێیه‌تیی شاخه‌وان خالید، کارگێری مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی دێمۆکراتی کوردستان سه‌ردانی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له هه‌ولێریان کرد‌و له‌لایه‌ن شاندی حیزب ئیبراهیم زێوه‌یی، به‌پرسی پێوهندییهکانو حه‌سه‌ن کاکیلی، کادری پێوه‌ندییه‌کانی حیزب له هه‌ولێر پێشوازییان لێ‌کرا .
له سه‌ره‌تای ئه‌و دانیشته‌دا دوو لایه‌ن باسیان له پێوه‌ندییه‌کانی نێوانیان کرد‌و له سه‌ر پهرهپێدانو به‌هێزترکردنی ئه‌م رابیته‌یه پێداگرییان کرده‌وه .
دواتر کۆمه‌ڵێک بابهتو ته‌وه‌ری پێوه‌ندیدار به پرسی کورد له ئاستی رۆژههڵاتو هه‌رێمی کوردستان و چه‌ندوچۆنی پێوه‌ندیی نێوان هێزه‌کانی سیاس و به تایبه‌ت رابردووی هاوخه‌باتی و هاوسه‌نگه‌ری باشور‌و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له بڕگه ههستیارو چاره‌نووس سازه‌کانی ئه‌م دوو به‌شه هاتنه به‌ر باس و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماژه به‌هه‌ستی خهمخۆریو هاوکاری و به هاناوه‌چوونی هێزهسیاسییهکان و خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌رحه‌ق به حیزبه سیاسییهکانو خه‌ڵکی باشوری کوردستان کرا که له کاتی پێویست‌و له ته‌نگانه‌دا چۆن یارمهتیو هاوکارییان به‌و به‌شه‌ی نیشتمان گه‌یاندوه.
له کۆتایی دا دوو لایه‌نی به‌شدار واتا شاندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان‌و یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیمۆکراتی کوردستان ئاماژه‌یان به چۆنیه‌تیی پێوه‌ندییه‌کانی حیزب‌و لایه‌نه‌سیاسییه‌کانی چوار پارچه کرد‌و وێرای مه‌حکوم کردنی هه‌رچه‌شنه تێکه‌ڵچوونێکی چه‌کداریی هێزه کوردییه‌کان؛ دوو لایه‌ن له سه‌ر ته‌حریمی شه‌ری براکوژی‌و جۆرێک کۆنتراکتی نه‌ته‌وه‌یی له نێوان هێزهکوردستانییهکانی چوار پارچه دا پێداگرییان کرده‌وه .