هاوكات له‌گه‌ڵ داخرانی قوتابخانه‌كان له پێته‌ختی ئێران، عه‌لیڕه‌زا ڕه‌ئیسی، جێگری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و بێهداشتی ئێران ڕایگه‌یاند كه له ساڵی ١٣٩٥ له ئاستی ئێران‌دا ٢٠هه‌زار كه‌س به‌هۆی پیسبوونی هه‌وا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی و بێهداشتی جیهانی و پێوه‌ری پیسبوونی هه‌وای ئه‌و ڕێكخراوه له ئاستی ئێران‌دا ٢٠ هه‌زار كه‌س به هۆی ناله‌باریی هه‌واوه گیانیان له ده‌ست داوه كه یه‌ك له چواری خه‌ڵكی تارانن.
كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به داخستنی قوتابخانه‌كان و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی هاتوچۆی تاق و جووتی ماشێن له هه‌ولی ئه‌وه دابوون پێش به پیسبوونی هه‌وا له شاره گه‌وه‌ره‌كان و به تایبه‌ت تاران بگرن كه ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش كاریگه‌ریی ئه‌وتۆی نه‌بوو و پێوه‌ری ڕۆژی ڕابردوو هه‌وای تاران 145 بووه و یه‌كجار پیس و ناستاندار ڕاگه‌یه‌ندراوه و داوا له به‌ساڵداچووان، نه‌خۆشه‌كانی دڵ و هه‌ناسه و ژنانی دووگیان كراوه له ماڵه‌وه بمێننه‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ڕاهێنان هه‌ر ئێستا له حاڵی تاوتوێكردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزی دان كه ماوه‌ی یه‌ك مانگی له وه‌رزی سه‌رمادا قوتابخانه‌كان دابخه‌ن.
هه‌روه‌ها پۆلیسی هاتۆچۆش ڕایگه‌یاند به تایبه‌تی له شاری تاران گه‌ڵاڵه‌ی هاتۆچۆی لێخوڕینی ژماره‌ی تاق و جووت جێبه‌جێ ده‌كرێ.
بانكی جیهانی ڕایگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی 25 ساڵی ڕابردوودا مردن به هۆی هه‌واوی پیسه‌وه سه‌دی 120 به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌كانی ئێران، سه‌دی ٨٠ی پیسبوونی هه‌وا به هۆی سووته‌مه‌نی و كۆنیی ماشێنه‌كان له‌و وڵاته دایه.
پێویست به گوتنه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر له كۆمه‌ڵگه‌دا به هۆی پیسبوونی هه‌واوه زیانیان به‌رده‌كه‌وێ كه‌سانی سه‌رووی ٦٥ ساڵ و منداڵانی خوارووی ٥ساڵه.