حه‌سه‌ن ڕۆحانی ده‌ڵێ، كه‌سانێك كه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ بۆ به‌كارهێنان دژی مرۆڤایه‌تیی و ده‌بێ له ناو بچێ، باسی دروستكردنی چه‌كی نوێ بۆ به‌كارهێنان دژی نه‌یاران دێنێته گۆڕێ.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌ركۆماری ئێران ڕۆژی ڕابردوو له كاردانه‌وه‌ی نوێترین ڕاپۆرتی ئا‌مریكا سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوكی و ڕاگه‌یاندنی به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی ناوكیی چووكتر گوتی، “بڕواننه ئا‌مریكا زۆر به بێعاری هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی له ڕووسیه ده‌كا و، باسی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌سه‌ر وڵاتی ڕووسیه ده‌كا.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئا‌مریكا پێنتاگۆن له نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا سه‌باره‌ت به ڕێكه‌وتنی ناوكیی ئێران ڕایگه‌یاند بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزی نیزامیی ڕووسیه و فره‌چه‌شنی كردنی زه‌ڕاتخانه‌كانی ناوكیی ئا‌مریكا، بۆمبی ناوكیی چووكتر به‌رهه‌م دێنێ. له‌و ڕاپۆرته‌دا به ڕاشكاوی هه‌ڕه‌شه‌ی له وڵاتانی ئێران، چین و كوره‌ی باكوور كردووه.
مۆسكۆ به‌دوای ڕاگه‌یاندنی ڕاپۆرتی پێنتاگۆن كاردانه‌وه‌ی له خۆی نیشاندا و ئه‌و ڕاپۆرته‌ی به دژی ڕووسیه ناو برد و پێداگریی كرده‌وه كه له هه‌مبه‌ر هه‌ر چه‌شنه هێرشێكی ئه‌مریكا ئه‌منیه‌تی خۆمان ده‌پارێزین.
سه‌ركۆماری ئێران، ڕۆژی ڕابردوو سه‌باره‌ت به ڕاپۆرتی پێنتاگۆن ڕایگه‌یاند، “كه وڵاتی ئێران پێویستیی به هێزی به‌رگریی هه‌یه و تا ئه‌و ڕۆژه‌ی جیهان هه‌ڕه‌شه له ئێمه ده‌كا ده‌بێ خۆڕاگر بین و قه‌ڵغانی به‌رگریی خۆمان به‌هێزتر له جاران بكه‌ین و چه‌كی نوێ به‌رهه‌م بێنین یان بكڕین.”
ڕۆحانی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، ئێمی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ دروست ناكه‌ین، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌نده خۆمان به‌هێز بكه‌ین كه دوژمنانمان لێمان بترسن ئه‌گه‌ر ڕۆژێك ویستیان هێرشمان بكه‌نه‌سه‌ر بزانن چه زیانێكی قورسیان به‌رده‌كه‌وێ.
له لایه‌كی دیكه‌ش محه‌ممه‌دجه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له كاردانه‌وه‌ی سیاسه‌تی نوێی ئا‌مریكا سه‌باره‌ت به چه‌كی ناوكی ده‌ڵێ، پێداچوونه‌وه‌ی ئا‌مریكا به سیاسه‌تی چه‌كی ناوكی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا له هه‌وڵی خۆ ته‌یاركردن دایه و له‌و ڕێگه‌یه‌وه زیاتر ڕێكه‌وتنی “ئێن پی تی” پێشێل ده‌كا.
هه‌روه‌ها له ناوبراو بابه‌تێكی له تویتێری خۆیدا بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به توندی ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌تی نوێی ئا‌مریكا سه‌باره‌ت به فراوانكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی وڵاته‌كه‌ی گرت و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به دژه مرۆیی زانی و گوتی به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره چه‌كانه زیانێكی گه‌وره به جیهان ده‌دا.
هه‌روه‌ها زه‌ریف ده‌ڵێ، له ساڵی 1953وه تا ئێستا ئه‌و وڵاته مه‌ترسیی هێنده گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نه‌بووه و ئێستا كه‌وتووه‌ته په‌له‌قاژه.
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌و په‌یامه كورته‌ی خۆیدا وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له دۆناڵد ترامپ سه‌ركۆماری ئا‌مریكا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رجام گوتی، پێداگریی ترامپ بۆ له‌ناوبردنی به‌رجام له هه‌ڵه مه‌ترسیداره‌كانی دیكه‌ی ناوبراوه.