سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له کۆبوونه‌ویه‌کی سیاسی تهشکیلاتیدا که له شاری تۆرکۆی وڵاتی فینلاند به‌ڕێوه‌چوو، باسێکی له سه‌ر دوایین ئاڵوگۆرهکان له کوردستان، ئێران‌و ناوچه پێشکێش کرد‌و خوێنده‌وه‌ی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان بۆ ئه‌و ڕووداوانه‌ی هینایه به‌رباس.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ١٨ی جۆزه‌ردان به‌به‌شداریی ده‌یان که‌س له ئهندامانو لایه‌نگرانی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان‌و کۆمه‌ڵێک میوان‌و میدیاکار به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا کەریم ڕەسولی بەرپرسی کومیتەی حیزب لە وڵاتی فینلاند مه‌به‌ست له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی بۆ به‌شدرانی کۆبوونه‌وه‌که شی کرده‌وه.
خالید عەزیزی لەسەرەتای باسەکەیدا بە ئاماژە بەو گۆرانکارییانەی لە ناوچەکەدا هەن، باسیان لەوە کرد کە ئەو ناوچەیەی ئێمەی تێداین لەگەل زۆر قەیرانو گۆرانکاریی ناڕوون بەروروویە، بۆیە ئێمە دەبێ بۆ هەموو ئەو پێشهاتانە خۆمان ئامادە بکەینو بە ئامادەییەوە بچینە نێو گه‌مه‌و هاوکێشه سیاسییهکانهوهو؛ له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێداگریی له‌سه‌ر پێویستیی یه‌کگرتوویی حیزبه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان کرده‌وه.
به‌ڕێزیان لە درێژەی باسەکەیاندا بە ئاماژەدان بەو هەڵبژاردنانەی لە تورکیەو باکووری کوردستان هیوای خواست خەباتی مەدەنی کورد لەو بەشە لە کوردستان بەئامانجەکانی خۆی بگا‌و بتوانن لە گۆرەپانی سیاسی‌و پاڕلمانی ئەو وڵاتەدا بە دیالۆگ‌و ئاشتییانە داوا سیاسی‌و مەدەنییەکانی کورد بێننە گۆرێ‌و دەستەبەریان بکەن.
خالید عەزیزی له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا بە بایەخەوە باسی لە هەوڵو خەباتی چالاکانی سیاسی ومەدەنی، ژینگەپارێزی‌و ئەنجومەنە ئەدەبییەکان، ژنان، لاوان، خوێندکاران‌و هەموو چین‌و توێژە جیاجیاکانی کۆمەلگای کوردستان کرد کە دەتوانن دەوری چارەنوسسازیان له خزمه‌ت به نیشتمان‌و کۆمه‌ڵگاو وه‌دیهاتنی داواکانی خه‌ڵک هەبی.
به‌ڕێزیان له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌که‌یدا به ئاماژه به ڕووداوەکانی چەند مانگی رابردووی سه‌ر سنوور پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرته‌وه که حزوری پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە ماوەی ساڵانی رابردووش‌دا بە شێوەێکی ئاسایی‌و بە پێی توانا‌و دەرفەت هەبوەو چوون‌و حزوور له هه‌موو ئه‌و سنوورانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا به مافی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای خۆمان ده‌زانین.
سکرتێری گشتیی حیزب له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێ‌داگر بوو له‌سه‌ر ئه‌وه که پ ک ک دەبێ بە سیاسەتەکانی خۆیدا بچێتەوەو لە باکووری کوردستان خەباتی خۆی درێژە پێ‌بدا. به‌ڕێزیان گوتی ئێمه بە بایەخەوە دەروانینە خەباتی هێزە سیاسییەکان لە باکووری کوردستان، بەڵام پێمان وایە دەستێوەردان‌و حیزب سازکردن بۆ بەشو پارچەکانی دیکە هیچ خزمەت بە ئەو پارچانە ناکاو ئاستەنگ‌و بەربەستیشیان بۆ دروست دەکا.
پرسی ئه‌تۆمیی ئێران‌و چۆنیه‌تیی ته‌عامولی کۆمه‌ڵگای جیهانی له‌گه‌ڵ ئێران، سیاسهتو مودیرییه‌تی قه‌یرانخوڵقێنیی ئێران له نێوخۆی وڵات‌و وڵاتانی دراوسێ، پرسی کورد له ئێران‌و دۆخی خه‌باتی کورد له ئیران له بازنه‌ی ڕووداوه‌کانی ئێستاداو؛ هه‌روه‌ها پرسی دێموکڕاته‌کان چه‌ند ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌که‌ی به‌ڕێز خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوون.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداران به هێنانه به‌رباسی ڕاو سه‌رنجی خۆیان به‌شدارییان له باسه‌که‌دا کرد‌و پاشان سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان به کورتت وهکمای سهرنجو پرسیاری به‌شدارانی دایه‌وه.
شایانی باسه که دوابەدوای کۆبۆوه‌و بە هێنانە بەرباسی کۆمەلێک باس‌و سەرنجی تەشکیلاتی، قسە لەسەر کۆمەلێک باس‌و خواسی دەرون تەشکیلات‌و کۆمەلێک باسی پێوەندیدار بە داهاتووی کاروباری حیزبی و هەروەها هەڵوێستە سیاسییەکانی حیزبی دێموکرات کرا.