كرێكارانی شاره‌داریی شاری پیرانشار ماوه‌ی ٢ مانگه مووچه‌ی دواكه‌وتوویی خۆیان وه‌رنه‌گرتووه و ئه‌و ناوه‌ندی حكومه‌تییه زیاتر له ٢٥ میلیارد تمه‌ن قه‌رزداره.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ئه‌نوه‌ر سه‌عیدی، شاره‌داری پیرانشار له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه به هۆی كێشه‌ی ماڵیی ئه‌و شاره‌دارییه ماوه‌ی ٢ مانگه كرێكاران مووچه‌ی دواكه‌وتوویان وه‌رنه‌گرتووه و خه‌ریكه وه‌بن قه‌رز ده‌كه‌وین.
ناوبراو ده‌ڵێ، به‌هۆی نه‌بوونی بیناسازی و پێنه‌دانی عه‌واریزی بیناسازی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه و دابین نه‌كردنی بوودجه پێویست له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه مووچه‌ی كرێكارانی شاره‌داری ماوه‌ی ٢ مانگه دواكه‌وتووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئه‌و شاره‌دارییه داهاتێكی ئه‌وتۆی نیه.
ئه‌نوه‌ر سه‌عیدی له به‌شێكی قسه‌كانیدا گوتی، بارودۆخی ئێستا ماڵی و دابین كردنی تێچووی پێدانی پاره‌ی كارمه‌نده‌كانی نزیك به ٨٠٠ میلیۆن تمه‌نه و تا ئێستا یه‌ك مانگ مووچه‌ی كارمه‌نده‌كان و ٢ مانگی كرێكارانیش قه‌رزدارین و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌انه‌ش بڕی ٢٥ میلیارد تمه‌ن قه‌رزدارین.
ناوبراو له كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی، به‌پێی قه‌رزه‌كانمان و بارودۆخی ئابووریی ئێران بوودجه‌ی ئه‌مساڵی شاره‌داریی پیرانشار ته‌نیا ٧ میلیارد تمه‌ن به‌رزبووه‌ته‌وه كه ساڵی پێشوو ٢١ میلیارد تمه‌ن بووه و ئه‌مساڵیش بۆ ٢٨ میلیارد تمه‌ن به‌رزبووه‌ته‌وه.
ناوبراو له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دابینكردنی بوودجه‌ی ساڵانه له كۆمیته‌ی پلاندانانی شارستان بۆ دامه‌زراوه و ڕێكخراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان، خوازیاری ئاوڕدانه‌وه‌ی زیاتر له شاره‌داریی پیرانشار بوو و وه‌بیری هێنایه‌وه كه به‌داخه‌وه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه شاره‌داریی پیرانشار له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیداره‌وه به پێی پێویست ئاوڕی لێنه‌دراوه‌ته‌وه.











