دووباره له ژماره‌یه‌ك شار و شارۆچكه‌کانی ئێران بە تایبەت تارانی پایته‌ختی ئێران، خۆپێشاندانی فراوان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی له بێكاری و نادادپه‌روه‌ری، دژی دەسەڵاتی ڕێژیم دەستی پێكردەوە.
به‌پێی ڕاپۆرتی “ئەلعەرەبیه”، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا له تارانی پایته‌ختی ئێران و شاره گه‌وره‌كانی ئه‌و وڵاته، خەڵک رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و به دروشمی “بمرێ دیكتاتۆر” داوایان كرد كه چاكسازی له وڵات‌دا بكرێ، خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری فراوانیان ساز كرد.
به پێی هەمان سه‌رچاوه، هێزه ئه‌منییه‌كانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رووبه‌رووی خۆپێشانده‌ران بوونه‌تەوه و ژماره‌یەك خەڵكی ناڕازی ده‌ستگیر كراون و رێوشوێنی ئه‌منیەتیی توندیان گرتووەته‌به‌ر.
كۆمه‌ڵێك له ناڕازییانی خه‌ڵك له شه‌قامی وه‌لیعه‌سری تاران به دروشمی بڕووخێ ڕێژیمی دیكتاتۆری له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوه‌یان پێكرا.
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا له شاره‌كانی سنه له گۆڕه‌پانی به ناو ئینقلاب و خومه‌ینی، له شاری ئه‌هواز له گۆڕه‌یانی شۆهه‌دا و بازاڕی ماسی فرۆشه‌كان، له شاری تویسركان له شه‌قامی باهونه‌ر كۆبوونه‌وه و به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان بڵاوه‌یان پێكرا و هه‌روه‌ها له شاری ڕه‌شت نزیك به 300 كه‌س له گۆڕه‌پانی شار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد و به دروشمی “بمرێ دیكتاتۆر” وبه گازی فرمێسك‌ڕێژ بڵاوه‌یان به خه‌ڵك كرد.
مانگی رابردوو خۆپێشاندانێكی سەرتاسەری و فراوان ئێرانی گرتەوە و بۆ یەكەم جار بوو هێرش كرایە سەر دروشمە پیرۆزكراوەكانی ڕێژێمی ئیسلامی و داوای گۆڕینی ڕێژیمی ئێرانیان كرد.
شیاوی باسە بە وتەی عەلیڕەزا ڕەحیمی نوێنەری مەجلیس لە درێژەی خۆپێشاندانەکانی مانگی بەفرانبار پتر لە ٥٠٠٠کەس دەسبەسەر کراون و ئێستاش ٥٠٠ کەس لە خۆپێشاندەرانی بەندکراو، چارەنووسیان ناڕوونە.
چالاکانی مەدەنی رێژەی دەسبەرکراوان زیاتر لە ئامارە بڵاوکراوەکان دەزانن.