ئاماری گشتیی به‌ندكراوانی مانگی به‌فرانبار ٤ هه‌زار و ٩٧٢ كه‌س ڕاگه‌یه‌ندراوه و سه‌دی ٥٠ی ده‌سبه‌سه‌ركراوان ته‌مه‌نیان له نێوان ١٩ بۆ٢٥ ساڵه بووه.
ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی ئه‌منیه‌تی میللی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وێڕای ئاماژه به قسه‌ی سه‌رۆكی زیندانه‌كانی ئێران له له ماوه‌ی یه‌ك مانگی زستاندا 4 هه‌زار و 972 كه‌س ڕاپێچی زیندانه‌كان كراون گوتی، زۆربه‌یان له زیندانه‌كانی هه‌مه‌دان، خوزستان، فارس، ئیسفه‌هان و تاران دان.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئیلنا، عه‌لیڕه‌زا ڕه‌حیمی له كاناڵی تێلگرامیی خۆی سه‌باره‌ت به سه‌ردانی هه‌یئه‌تێك له نوێنه‌رانی مه‌جلیس له زیندانی ئیڤین ده‌نووسێ، پاش شه‌ند حه‌وتوو چاوه‌ڕوانی به دواخستنی نوێنه‌رانی مه‌جلیس له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێكخراوی زیندانه‌كانی ئێران، جێگری وه‌زیری ئیتلاعات و كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی و جێبه‌جێكاری به‌ندیخانه‌ی ئێڤین سه‌ردانی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كرا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون كه سه‌ردانه‌كه‌دا به‌لاڕێدا به‌رن.
ناوبراو له به‌شێكی له قسه‌كانیدا ده‌ڵێ، قه‌اربوو باس له بوودجه‌ی زیندان بكه‌ین نه گیروگرفتی به‌ندكراوان چونكه ئێمه گیروگرفتی ئه‌و به‌ندكراوان باش ده‌زانین.
سه‌رۆكی به‌ندیخانه‌كانی ئێران له ڕاپۆرتی خۆیدا سه‌باره‌ت به ده‌سبه‌سه‌ركراوانی مانگی ڕابردوو گوتی، ٤ هه‌زار و ٩٧٢ كه‌س ده‌سبه‌سه‌ر كراون كه له‌و ڕێژه‌یه سه‌دی ٩٤/٧٣ پیاو، سه‌دی ٥/٢٧ ژن بوون. سه‌دی ٥٠ی ئه‌و كه‌سانه ته‌مه‌نیان له نێوان ١٩ بۆ ٢٥ ساڵه و سه‌دی ٢٧ی له نێوان ٢٥ بۆ ٣٢ ساڵن.
به قسه‌ی ناوبراو له‌و ڕێژه‌یه ٣٤٨ كه‌سیان له گراتنگه‌كاندان جگه له‌٥٥ كه‌س له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتدا ڕاگیراون ئه‌وانی دیكه هه‌موویان به زیندانه‌كانی هه‌مه‌دان، خوزستان، فارس، ئیسفه‌هان و تاران دان.