ئەندامانی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نۆڕوێژ. ماندوو نەبنەوە و زۆر سپاستان دەکەم بۆ پێکهێنانی ئەو سمینارە هەر وەها پڕبەدڵ بە خیرهاتنی ئێوە حیزب و لایەنە سیاسیەکان دەکەم خوشحاڵم کە حزوورتان لیرە هەیە وهیوادارم بە حزووری ئیوە و تیبینی خۆتان کۆنفڕانسەکەی ئێمە دەوڵەمەند بکەن و لە هەمان کاتیشدا جێگاەی خۆشحاڵیە کە جارێکی دیکە چاوم بە رووخساری بەشێک لە ئیوە دەکەوێتەوە کە دەورانێک لە کۆیە و دەورووبەر ئاخرین جار یەکترمان بینیوە و ئێستا دیسان لیرە یەکتر دەبینینەوە . پاشانیش لە رێبەندانەکەی کۆماری کوردستان لە شاری مهاباد دیسان بە پیرۆزبایی کردن لە ئیوە و لە رێبەندانەکەی مهاباد هیوادارم لە رێبەندانی ئەوڕۆی ئۆسلۆ بە بەفرە زۆرەکەی بە یەکەوە کۆڕێکی خۆش و باشمان هەبێتن .
بۆ جارێکی دیکەش من بە دڵنیایەوە تێبینی و پێشنیار و لێکدانەوەکانی ئێوە وەردەگرم ، بە تایبەت لەسەردەمێک دا هەر وەکوو لە راگەیەندراوی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە نۆڕوێژ هاتووە ئەو کۆڕە دەبەستری کە بە گشتی ناوچەکە و بە تایبەتی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کۆمەڵێک باس و بابەتی تێدا هاتۆتە گۆڕێ کە تەبیعەتەن بۆ حیزبێکی سیاسی و خەڵکانێک کە پێوەی ماندوون و بۆ رێبەرانی سیاسی ناکرێ نادیدە بگیرێ و دەمهەوێ تەئکیدیش لەسەر وەی بکەمەوە و رەنگە زۆر دەرس و ئەزموونیشی تێدا بی بە گشتی ئەو رووداوانەی ئەو ناوچەیە کە ئێمە بتوانین لەداهاتووی خۆماندا کەڵکی لێوەربگرین.
رێک ٧٢ ساڵ پێش ئێستا کە کۆماری کوردستان درووست بوو و لە ماوەیەکی زۆر کورت دا ئەو کۆمارە بە داخەوە بە پێچەوانەی مەیلی رەئیس جمهوور قازی محەممەد و هەوڵ و تێکۆشانی پێشەوای نەمر کە هەوڵی دەدا تەمەنی ئەو کۆمارە درێژ بکاتەوە ، چۆنیەتی کێشەی پێشەوای نەمر دەگەڵ ئاستەنگەکان لەو سەردەمدا لەراستیدا زۆر ئەزموونی داوە بە ئێمە ئەگەر ئێمە بمان هەوێ کۆمار تەحلیل بکەین کە ئەمن ئەوڕۆ وەختی خۆمی زۆر لەسەر دانانێم چوون بەشێک لە ئێوە ئەگەر لە من زیاتر شارەزای مێژووی کۆمار و بەسەر هاتوو لوتکە و تێکشکانەکەی نەبن قەتعەن لە من کەمتر شارەزا نین لە زمانی هێندێک شارەزایانی غەیری کورد کە تەعریفیان لە کۆمار کردووە ئاوای باس دەکەن ئەفسەرێکی ئەمریکایی لەو سەردەمدا سەردانی مهاباد دەکا ، دوایە کە کۆمار دەڕووخێ دەڵێ ” کۆماری کوردستان بە دامەزراندنی خۆی لە ماوەیەکی کورتدا و پێشەوا قازی محەممەد بە شێوەی دیفاعیاتی خۆی لە دادگا کە وەک سەردار چووە سەر دار مێژوویەکی وەها رێک و پێکی لە ناسیۆنالیزمی کورد و چۆنیەتی دراسات و پێدادەرچوون بۆ نەوەی داهاتووکۆمار کرد کە قەت لەبیر ناچێتەوە “جیاواز لە وانە بەشداری بارزانیەکان و کۆردەکانی بەشەکانی دیکەش بۆخۆی قورسایەکی زۆریدا بە رەنگی نەتەوەیی ئەو کۆمارە و ئەوەی کە ئێستا ئێمە وەک بیرۆکەی کەسایەتی ئاماژەی پێدەکەین لە سروودی ئەی رەقیبەوە بگرە هەتا ناوی پێشمەرگە تا موئەسەساتی دەوڵەت راستە ئیبتکاری کۆمارە بەڵام جێ پێی کوردی پارچەکانی دیکەشی تێدا دیارە بۆیە هۆویەتی کۆمار هۆویەتێکی گشتی کوردییە و بە خۆشییەوە بەشێک لەو هۆوییەتە ئێستا وەک سەرچاوەیەک ئێمە موراجعەی پێدەکەین ، ئێمە نازانین سبەی چ روودەدا بەڵام دەزانین ئێمە کێ بووینە لە رابردوو ، بۆوەی کە بزانین کێ بووینە لە رابردوو دەکرێ ئاوڕدانەوە بە رابردوو بەرچاوروونی درووست کا بۆ داهاتوو. دەڵێن لە سیاسەتدا بە مێژوو سیاسەت ناکرێ وایە چوون مێژوو بە تایبەت مێژووی ئێمە هەوراز و نشیوی زۆربووە بەڵام دەکرێ لە سیاسەتدا هێندێک لە لاپەڕەکانی مێژوو کەڵکی لێوەربگیرێ . من لە باسەکەی خۆمدا دەقیقەن دەچمە نێو ئەوە.
کۆمار بەرهەمی قۆستنەوەی دەرفەتێک بوو چەندین ساڵ دواتر لە ئێران ئینقلاب دەکرێ دیسان کورد لە ئێران بە تایبەت حیزبی دێموکرات هەوڵیدا ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە ئەوە دوو دەرفەت لە ئێراق حکوومەتی سەددام حوسێن پێش رووخانی حکوومەتی سەددام حوسێن لە ساڵی ٩١ بڕیارێکی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان دێتە گۆڕێ ئەو زوونە دادەنرێ بۆ کوردی باشوور ئەوەش دەرفەتێک بوو چەندساڵ دواتر سەددام حوسێن دەڕووخی مەوقعییەتێکی موناسبتر لە باشوور درووست دەبی ئەوەش دەرفەتێکی دیکە بوو لە ئیدامەی پەرەپێدانی پێداداچوون بۆ کیانی کوردی لە کوردستانی ئێراق رێفراندۆم دێتە گۆڕێ ئەوەش دەرفەتێکی دیکە بوو لە تورکیە هەڵبژاردن دەکرێ کورد ئەوەی بە نێوی حیزبێکی کوردی ٨٠ ئەندام پاڕڵمان دەچێتە پارڵمان و تەنانەت ئەندام پارڵمانی دیکەش هەبوون بەڵام لەو حیزب نەبوون ئەوەش دەرفەتێک بوو لە سووریە دیاردەی داعش بەتاڵایەک درووست دەکا و کورد کە لە سووریە ئینکار دەکرا و وردە وردە خۆی سازماندەدا و هێندێک شوێنی ئازادی خۆی درووست دەکا ئەوەش دەرفەتێک بوو بەڵام هەمووی ئەو دەرفەتانە چۆن ئیستیفادەیان لێکرا هەمووی ئەو دەرفەتانە بە باشی قۆزترانەوە ؟ هەمووی ئەو دەرفەتانە جێ بە جێ بوون؟ ئایا درووستکردنی دەرفەت کە بەشێکی پاشخانی خەبات و تێکۆشان و لە مەیدان دامانەوەی ئێمە وەک کورد بووە سەرەڕای کارەسات و نەهامەتێکی زۆر کە بە درێژایی مێژوو تەجرووبەمان کردووە دوایە کە قۆناغەکە وای لێدی چۆن مودیری دەرفەتەکانمان کردووە ئێمە یەک عادەتمان گرتووە ، عادەتەکەش ئەوەیە بە گشتی دەبێ بڵێم هەموو لایەنە سیاسێکان و ئەوانەی کە کاری تەحقیقات و مێژووناسی و دراساتی سیاسی دەکەن کاتێک دەگەڕێنەوە سەر شکستەکان کاتێک دەگەڕێینەوە سەر ئیستیفادە نەکردن لە دەرفەتەکان زۆر زوو پەنا بۆ تیئۆری تەوتەئە دەبەین ، دەڵێین لە جەریانی قەراردادی سێور کە ئیعتڕاف بۆ هێندێک شت بۆ کورد دەکرێ دەگەڕێتەوە قەراردادی لۆزان لە کورد دەستێندرێتەوە خەتاکە لە کوێیە ؟ خەتا لە زل هێزەکانە ئەوە یەک ،دوو دەڵێین سایکس پیکۆ جۆرێک کیشەی کوردیان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست مودیرییەت کرد وابوو کورد فیدای موعادلات و نەقشەی سیاسەتی تازەی بەرژەوەندێکانی نێو دەوڵەتی و ئەمنییەتی بوو ، ئەوەش خەتای ئەوانە ! دەڵێین لە فڵان پارچەی کوردستان ئەوشتە ئاوای لێبەسەر هات ئەوەش خەتای دەوڵەتە مەرکەزێکانە ! هیچ شتێک لەوە ئاسانتر نیە خەتاکان زوو بەرێوە سەر خەڵکی دیکە . ئەوە گرفتێکی گەورەی ئێمەی کوردە . ئێمەش واینە منیش وامە حیزبەکەی ئێمەش وایە و حیزبەکەی ئێوەش ئەوانەیان هەبوو زۆر زوو پەنا دەبەین بۆوەیکە خەتاکان لەسەرخۆمان وەلابەرین و بیبەینە شوێنی دیکە رەنگە جاری وایە قۆستنەوەی موعادلەیەک یان قۆستنەوەی سمینارێک خاریج لە ئیڕادەی خۆت بی لەسەردەمی کۆماری کوردستان پێشەوا هەموو هەوڵێکیدا ، هەوڵێکی ناوچەیی ، نێودەوڵەتی ، دەگەڵ تاران دەگەڵ قەوامولسەڵتەنە ، هێنانەسەری ئاستی کێشەی کورد لە کێشە دەگەڵ ئازەرێکاندا بەڵام خاریج لە ئیڕادەی ویبوو . ئایا ئێمە ئیستفادە نەکردن لەو دەرفەتانە یا مودیرییەت باشترنەکردنی دەرفەتەکان لە کوێ را سەرجاوەدەگرێ ؟ زۆرجار دوای ئەو ریفراندۆمەی کە لە باشووری کوردستان هاتە گۆڕێ حەق وانەبوو وای لێبێ لەوێ گەیشتە لووتکە . بەڵام ئەگەر خۆماڵی قسەی لێبکەین بیرۆکەی ئەوە کە نەبوونی یەکگرتوویی لە نێوماڵی کوردیدا سەرچاوەی هەمووی ئەو کێشانەیە لە هەموو پارچەکان کەم و زیاد دووپاتە دەبێتەوە من ناچمە نێو باسی پارچەکانی دیکە زۆرتر بەڵام ئەوەی ریفراندۆم ، بە لوتکە گەیشتن و کە ئاوای لێبەسەر هات و ئەو پیلانە هاتە گۆڕێ من بەشێکی لەوەدادەنێم کە بەداخەوە مێژوویەکی کۆن لە نەبوونی یەکگرتووی و یەکڕیزی لە نێو ماڵی کوردی وردە وردە درزی درووست کرد کە تەعریف و تەوجیه و تەفسیری چەند و چۆنی ئەو کێشەیە ناکەم بەڵام لەوێوە سەرچاوەی گرت . جاروبار دەڵێم ئێمە کە ئێستا بۆخۆمان لە نێوخۆی وڵات وەک حیزبە سیاسیەکان حزوورمان نیە بەڵام وەک خەڵکی کوردستانی ئێران رۆژانە لە مەیدان دان ، من جوڵانەوەی کوردستانی ئێران بەوێ پێناسە دەکەم هەر بە حیزبەکانی پێناسە ناکەم خرابترین سیاسەت ئەوەیە کە ئەوەی لە کوردستانی ئێران دەگوزەرێ زوو بە حیزبەکانی پێناسە بکەین ،خرابترین سیاسەت ئەوەیە هەر مونتەزیر بن ئەرێ حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان یەکدەگرن ؟ یەکیانگرتەوە؟ بەرەیەکیان درووستکرد؟ ئەگەر ئاوەی پێناسە بکەین دەقیقەن ئێمە بەرداشتێکی غەڵەتمان لە حزووری هەزاران هەزار بە میلیۆنان کوردی ئێرانی کە لە چەند ساڵی رابردوو و بەشێکی لەسەر تەئسیر و کاریگەری حیزبی دێموکراتی کوردستان بایەخی داوە بە فەعالییەت و جمووجۆڵ لە نێوخۆی وڵات لە فورسەتەکان کەڵک وەردەگرێ لە دەرفەتەکان کەڵک وەردەگرێ بێ تەفاوەت نیە سیاسەتی هێناوەتەوە سەر عەرزی واقیع لە حاڵەتی هەوایی هێناوەتەوە دەرێ تێدەکۆشێ خۆتەتبیق بدا دەگەڵ وەزعەکە بە دوای ویست و داخوازەکانی دا بڕوا تەنانەت لە چووارچێوەی سیستمێکدا کە مەنتقی گفتوگۆ و موزاکرە و دیالۆگ و ئاوڕدانەوە بە مافی خەڵک و یا بە ئیتلاحی ئوروپایەکەی ئەقڵییەتی دەوڵەتی وڵامدەری بێ ،ئەگەر لێرەدا بڵێین ئێمە کە تەعریفی پارچەکانی دیکە دەکەین یان تەفسیری وان دەکەین چەندە لە فورسەتەکان کەڵکیان وەرگرتووە یان نەدەبا ریفراندۆم نەتیجەکەی ئاوابایە ، جاروبار لەخۆم پرسیار دەکەم ئەرێ ئەتۆ بڵێی لەداهاتووی ئێراندا کۆماری ئیسلامی نەمێنێ نازانم لە تاران چی لێدێتەوە ،کێ دەسەڵات بەدەستەوە دەگرێ ،تەرکیبەکەی چۆن دەبێ ،تەرکیبی سیاسیەکەی چ دەبی ،کورد چ مەوقەعییەتێکی دەبی،بڵێی ئێمەی کورد ئەوەندە ئامادەگی و ئیستیعداد و یەکگرتوویی و یەکڕیزیمان هەبێ کە ئەو وەختیش تووشی زەرەر و زیانێکی ئاوا نەبین ؟ با ئەو پرسیارە لێرەڕا درووست بکەین ئەگەر ئەو پرسیارەت درووست کرد بە دوای خەسارناسێکەی دا دەچی ،ئەوە سووڕەتی مەسەلەکەیە حەللی مەسەلەکە دەبینێوە لە ڕوانگەی خۆمەوە هەتا ئەو جێگەی پیوەندی بە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هەیە بۆوەیکە تووشی ئەو زەرەر و زیانانە لە سیناریۆ ناڕوونەکانی داهاتووی ئێران نەبین رێگاکەی ئەوەیە جم و جۆڵی مەدەنی و فەعالییەتی مەدەنی و فەعالییەتی فەرهەنگی و ئەدەبی و ئەگەر گونجا سیاسی و قانوونی لە نێوخۆی ئێران لە نێوکۆمەڵانی خەڵکدا بە قووەت بکەین و تەنانەت هانیشیان بدەین ئەنواعی موئەسەسات درووست بکەن ،لە بوونی موئەسەسات دایە و جێ کەوتنی موئەسەسات دایە ئادرەس درووست دەبێ لە بوونی ئەو ئادرەسە بە قووەتە داهەیە خەڵک شوێنێکیان دەبێ موراجعەی پێبکەن ،ئێمە کورد کەم عادەتمان بە وە گرتووە ، کوردستانی ئێراق سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەبوو ، ئەنجوومەنی وەزیران هەبوو ،پارڵمان هەبوو بەڵام دیسان پەنامان دەبردەوە بۆ ٣٢ دانە حیزب ئایا ئێمە واز لەو قۆناغە دێنین ئەوەی درووستی دەکەین شەرعییەتی پێبدەین ؟ سەرۆکی هەرێم هی هەموویان بوو با کێشەشیان لەسەری بایە فەڕشی سووری بۆڕادەخرا ،پارڵمان هی هەموویان بوو با لایەکیش پێی رازی نەبایە بەڵام لە تەنیشتی ئەوە دیسان دەڵێین حیزبەکان و حیزبەکان . ئەرێ بە کاروانی حیزبەکان و حیزبەکان دەمانهەوێ خۆمان نیشان بدەین کە سیستمی فرە حیزبی ئوروپایی دێنینەوێ ؟ دەمانهەوێ وا نیشان بدەین کە ئێمە زۆر دێموکراتین؟ زۆر دێموکراسی خوازین؟ ئەخە زۆربەی زۆری دەوڵەتەکانی دونیایە کە درووست بوون بە دێموکراسی درووست نەبوون ،لە زۆر وڵاتی ئەفریقایی و ئەمریکای لاتین و ئەولاوئەولا سەرۆک عەشیرەتێک ،ئەفسەرێک کودتای کردووە ،حیزبێک بەهەر دەلیلێک خەڵکێکی رێکخستووە هۆویەتێکی میللی وای پەیدا کردووە هەموو میرنشینەکان و عەشیرەتە چووکەکانی خڕکردۆتەوە وهێناوێتی ژێر رکێفی عەشیرتێک یان یەکێک و میللەتی درووست کردووە و بووە بە میللەت و دوایەش دەوڵەتی درووست کردووە و تازە کە بوو بە دەوڵەت موئەسەساتی دەوڵەتی دەبێ ئەگەر موئەسەساتی دەوڵەتیت هەبوو خەڵک فێری تەبەعییەت لە موئەسەسات دەبن بەڵام ئەوانە لەوانەدا مۆفەق نەبوونە جاریوایە ئێمە پێمان خۆشە بڵێین زۆر دێموکراتین و دێموکراسیمان زۆرپێ گەورەیە ،ئەگەر لە من بپرسن ئەوە نەزەری خۆمە جووڵانەوەی کورد بۆ مافی خۆیەتی دێموکراسی قەواعیدی بازی بۆ گەیشتن بەو مافەیە ، دێموکراسی موقەدەس نیە،موقەدەس نیە،موقەدەس نیە .
دێموکراسی تکنیکی ئەوەیە خەڵک لە دەوڵەت بپرسێ و دەوڵەت وڵام بداتەوە و لە میللەتێک دا کە ئێستا بە مەبەستەکانی خۆی نەگەیشتووە دێموکراسی دەست ئاوەڵەیی دەکا بۆ فرە حیزبی ،رەنگە لە داهاتووی کوردستانی ئێران لە جیاتی ١٠ حیزب ٤٠ حیزبت هەبێ کێشەی کوردت لێ دەبێتە ئاردی نێو دڕووان .لە مەنتەقەی شنۆیە ئەگەر شتێک تێکەڵ پێکەڵ دەبوو دەمانگووت بۆتە ئاردی نێو دڕووان بە کەس خڕنابێتەوە .ئایا ئەو دەرس و تەجرووبانە کۆمەگ بە ئێمە دەکەن بە ئاوڕدانەوەیەکی ئاوادا بە رەعایەتی حقوقی هەموو لایەک مەرکەزییەتی بە قووەت درووست بکەین بۆ داهاتووی خۆمان ئایا ئەوەی کوردستانی ئێراق ئەوەی تورکیە ئەوەی لایەنەکانی دیکە ئەو تەجرووبەیە بە ئێمە دەدا وەک کوردی کوردستانی ئێران لەگەڵ وان رووبەڕوو بین ،ئێمە لە لایەک دەڵین خۆپێشاندان لە ئێران دەکرێ جمهوری ئیسلامی وردە وردە شەرعییەتەکەی لەدەست دەدا ، ئێوایە دەڵێ دەڕووخێ ئێوایە دەڵێ ناڕووخێ باشە ئەوە دەڕووخێ دوایە ئێمە لە کوێ قەرار دەگرین ؟ ئەخە ئەوەنێ لە ئێراق سەددام حوسێن رووخا ئەوەنێ لە ئێراق بە دەخالەت و حزووری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەوڵیان دا ئێراقێک درووست بکەنەوە ئەوە بەشی ئێمە لە وێ ئەوە بوو ، نامهەوێ لێرەدا ئەو قسەیە بڵێم کە ئێمە واز لە تاران و ئانکارا و بەغدا و دمشق بێنین ، نا لانی کەمی ئێمە حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو باوەڕە داین کێشەی ئێران لە چووارچێوەی ئێراندا چارەسەر دەبێ ،مادام لەوێ چارەسەر دەبێ دوو شوێن هەیە بۆ چارەسەری ئەو قەزییە،یەکیان کوردستانە ئەویتر تارانە قەزیەی کوردستانی ئێراق کە گەیشتە لووتکە و ئێستاش حکوومەتی هەرێم موئەسەساتی خۆی هەیە لە دوو شوێن چارەسەر دەبێ لە هەولێر و لە بەغدا.هەموو پارچەکانی دیکە ئەو مەسیرە دەگرنە بەر دەی مادام ئەو مەسیرە دەگرنە بەرێ کێشەکەی ئێمە لە قەواعیدی بازی ئەو بازێ لە چووارچێوەی وڵاتدا دەقیقەن ئەوەیە ئەو ئادرەسەت بە قووەت بێ ،دەقیقەن ئەوەیە ئەو درزە درووست نەبێ بەغدا دەگەڵ هەیئەتی تۆ دادەنیشێ و بەو لایەدا روو لەو لایە بکاتەوە و کەلێن و کولێن لەتۆ ببینێتەوە ، ئێمە لە کوردستانی ئێران سەردەمی دوای ئینقلابی ئێرانێش ئەوەمان تەجرووبە کرد هەیئەتی نمایندەگی خەڵکی کوردمان هەبوو بۆ مزاکرە دەگەڵ تاران ، حکوومەتی تاران حەولی دەدا دەگەڵ ئەم و ئەو پەیوەندی بگرێ بۆوەیکە ئەو کێشەیە بە نەتیجە نەگا ،تەنانەت لەسەردەمی پێشەوا قازی محەممەد سەرەڕای ئیقتدار و دەسەڵات و خۆشەویستی پێشەوا قازی محەممەد کە ئەو وەختی عەشایری بە قووەتی موسەلەحیش لە نێوکورد دا نەبوو بەڵام مقاماتی تاران هەوڵی ئەوەیان دەدا ، بۆ؟ دەوڵەتان ئەگەر بشڕووخێن فایلیان هەیە موراجعە بە فایلەکان دەکەنەوە لە تەعاموول دەگەڵ کورد دا ئەو فایلانە لە بەغدا و ئانکارا و دمشق هەر دەمێنن بەشار ئەسەدیش بڕووخێ دەوڵەتی دوای وی دێتەوە سەر فایل . بەڵام میللەتان لە شەڕایتی ئێمە دا بە بێ فایلین چوون عادەتمان بە موئەسەسات نەگرتووە ،مادام عادەتمان بە موئەسەسات نەگرت چۆنیەتی تەعاموول دەگەڵ ئەوە بڕێک موشکیل دەبێ .
ئەگەر لەو چووارچێوەیە بۆی بچین و بەو نیگەرانیە چاو لە مەسەلەکان بکەین و ئێمە زۆرتر بەوە قەناعەت نەهێنین کە بەڵێ ئەوە حیزبەکانمان یەکدەگرن و لێک نیزیک دەبنەوە کە کاری باش دەکەن و دەبێ وا بکەن و ئێستا حیزبەکانی کوردستانی ئێران کە لە باشوور نیشتەجێنە و بە دوای ئەوە دا دەڕۆن لێرەدا ئەو داستانە کۆتایی نایە هەمووی دەبێ لە خزمەت ئەوە دابی لە کوردستانی ئێران لە نێوخۆی وڵات ئەوخەباتە جم و جۆڵە مەدەنیە چەندە ئێمە کۆمەگی پێدەکەین چەندە تەشویقی دەکەین چەندە شوعار و بۆچوونەکانی ئێمە کاتێک ئەوان دەڕژێنە خیابانەکان و شتەکانی خۆیان دەڵین دەگەڵ ئەوێ دێتەوە ؟چەندە ئێمە کێشەی حیزبی خۆمان نابەینەوە نێوئەوان هەر حیزبەی بەدوای شوعاری خۆیدا بگەڕێ گۆڕەپانی خەباتی مەدەنی لە نێوخۆی کوردستانی ئێران بەسەر حیزبەکاندا دابەش ناکەین؟ حەق وا نیە لە ئیلام لە کرماشان لە سنە لە ورمێ لە مهاباد ئەگەر کوردی ئێران دێنە سەر شەقام شتی خۆیان دەڵێن دابەش بن بەسەر شوعاری ئەم حیزب و ئەو حیزبدا لەوێ ئێمە بە یەک هەڵوێست و بە یەک بۆچوون دەبێ خۆمان فەڕز بکەین بەسەر حکوومەتی تاران ،لەو حاڵەتە دا دەڵێم کۆمەگ کردن بۆ درووست بوونی موئەسەساتی مەدەنی لە نێوخۆی کوردستانی ئێران دەتوانێ نەتیجە بدا ٢ نموونە دێنمەوە کە نەتیجەی داوە .
هەر لە چەندین مانگی رابردوو دا کە زۆر کۆن نیە لە پەیوەندی دەگەڵ ریفراندۆمی باشووری کوردستان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان زۆر رژانە سەر شەقامەکان پشتیوانیان لێکرد ئیستقبالیان لێکرد زۆریان پێ خۆشبوو کە ئەوەی باشوور بە نەتیجەیەک بگا بەڵام کاتێک نەتیجەکە وای لێهات ئەو شکستە هاتە گۆڕێ ئەوەندەی کە خەڵک لەباشوور پێیان ناخۆش بوو لەوێ دوو بەرامبەریان پێ ناخۆش بوو ئەوان لەوێ رۆژانە لەژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دان بەڵام لەباشووری کوردستان لانیکەم لەو ٣ ئوستانە حکوومەتی خۆیان هەیە ئەگەر وایە نەفسی هاتنەگۆڕی ئەو ئیدەیە لە وێ لەخۆڕا نەبووە خودجوش نەبووە نیزیک بە ١٠ ساڵە لە وێ خەبات و جمو جۆڵ خۆرێکخستن و کاری مەدەنی و سازمانی هەیە خەڵک تەمرینی ئەوە دەکەن بە دوای ئەوە دا دەڕۆن نەفسی ئەوەیکە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە باشووری کوردستان ماونەتەوە و نەفسی ئەوەیکە بەشێکی زۆر لە فەعالینی وان لە ئوروپا و لە دەرەوەن دەلیل بەر ئەوە نیە کە خەڵک لە نێوخۆی وڵات حزووری نیە جا بۆیە ئەمن دەمهەوێ لێرە تەئکید لەسەر ئەوە بکەینەوە .
کە باسی جووڵانەوەی کوردستانی ئێران دەکەین ئاوای پێناسە بکەین. خراپترین پێناسە لە جووڵانەوهی کوردستانی ئێران ئەوەیە کە بە چەند حیزب و بە چەند کەس پێناسە بکرێ. خراپترین رێگا حەل ئەوەی کوردی ئێران فێر بکەی خەبات هەر ئەوەیە هاوین و هاوین دەستەیەکە پێشمەرگە بگەڕێنەوە و
فەعالیەت بکەن و بگەڕێنەوە شوێنەکەی خۆیان.
نەك دەبێ فیری ئەوەی بکەی لەوێ بە شێوەی خۆیان و بە مێتودی خۆیان و بە حزووری خۆیان و بە لانیکەمی زەرەر لە جیاتیی دەستە پێشمەرگەیەیەک بیست کەسی و سی کەسی
بە سەدان و هەزاران بڕژێنە سەر شەقام
ئەوەیەتاران دەترسێنێ و سیگناڵ دەدا بە تاران. کە نەخێر جووڵانەوەی کورد ئاوای بەرداشت لێ ناکرێ لە ئێراندا کە جمهوری ئیسلامی دەیهەوێ بە چەند حیزب بە تایبەت حیزبی دێموکراتی پێناسەی بکا و دوایش بە تەبەعیەت لە تێوریی توطئە بلێ جا ئەوانەی کە جموجووڵ و عەمەلیاتیی نیزامی دەکەن ئەوانە عهواملی ئامریکا و عەرەبستان و عهواملی ئیسرائیل و ئەم و ئەون.
نەء، دەبێ لە خیابانەکانی کوردستانی ئێران، لە شار و گوندەکانی کوردستانی ئێران ئەوەی دەستی پێ کردوە کۆمەکی پێ بکەی. نمووةەی دووهەمی لە شعوری نەتەوایەتیی و هەستی سیاسی . باسی زەوی لەرزەکەی کرماشان بوو. لە رۆژانی ئەوەڵ کۆماری ئیسلامی درەنگ وە خۆ کەوت. نەیدەزانی چ باسە. کوردی کوردستانی ئێران ابتکارەکەیان بە دەس گرت لە خۆ سازمان دان و یارمەتیی دان و وەڕێ کەوتنیی کاروانەکان لە شار و گوندەکانیی کوردستان، بۆ کرماشان تەنانەت بە تەبەعیەت لەو کارەی ئەوان خەڵکی شارەکانی دیکەی ئێران، کەسایەتییە هونەریی و وەرزشیەکانیش وە فریا هاتن. ئەو جار کۆماری ئیسلامی تێتە ناو قەزیەکە و تێدەکۆشی خەڵکی ئێمە …. .
خوێندنەوە لە سازماندهی و خوپێگەیاندن نابێ خوێندنەوەیەکی وشکی سیاسی بێ. نابێ پێمان وابێ ئەوەی کە لە نێو خۆ فەعالیەت و کاری سیاسی دەکا بە عەقڵیەتیی منی حیزبی دێموکرات چاو لە مەسایل بکا. نابێ پێمان وابێ ئەوە ئەو شوعارە دا کە من دەیدەم بۆ من عەمەلیە کە رێبەرییەکەم لە باشووری کوردستان و بەشێکی زۆری ئەندامانم لێرەیە. دانی ئەو شوعارانە زۆر ئاسانە. بەڵام دەبێ وا کومەک بەوان بکەین بە گوێرەی وەزعیەتیی خۆیان بچنە ناو مەسایلەوە باشترین سیاسەت یان ابشترین شوعار ئەوەیە کە تێکەل بێ لە گەڵ ژیانی رۆژانەی خەڵک. خراپترین سیاسەت ئەوەیە کە وشک بێ شوعار بێ دوور بێ رەعایەتیی حاڵی خەڵکی کەم تێدا بێ. ئەوەی ئەوان لەوێ دەیکەن بە نیسبەت بێکاری، ژینگە پارێزی، رێوڕەسمەکانی نەورۆز، کۆڕی ئەدەبی، بە نیسبەت درووسکردنی لێک حاڵی بوونێکیی وحدتی نەتەوەیی بەینیی هەموو چین و توێژه کانی خەڵکی کوردستان، ئەوە سیاسەتەکەی لە سەر عەرزە. دەبێ ئەوە تەشویق بکەین
تەشویق کردنی ئەوە قورساییەکی زۆر دەدا بە مەسەلەکەی ئێمە. و باشترین رێگا بۆ ئەوەی کە زۆربەی زۆری ئێرانییەکان ڕەنگە لە ئێمە حاڵی نەبن، باش لە مەسەلەکەی ئێمە تێنەگەن، تەلڤزیون و میدیاکانی ئێمە نەگرن لە ژێر شوعارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێستاش لە ئێمە نەگەن، ئەوەی بڵێن بە کوردەکانی ئێران، لە شارەکان و دانشگاکان تێبکۆشن خۆیانی پێ بناسێنن. حیزبی ئێمە لەو هەش نۆ دەساڵەدا هەوڵ بۆ ئەوە داوە. جاروبار ڕەخنە و گلەیشمان هاتۆتەوە سەرێ لانیکەم ئەو رەخنە و گلەییانە لە گوفتمان و قسەکردنی شەخسی خۆم هاتۆتە گۆڕێ. بەڵام مادام ئێمە بۆ لەوێمانە، خۆ لەوێدا دەبینین و بۆ ئەوێ سیاسەت دەکەین و هەر ئەوانن لە رۆژە سەختەکانددا حیزبی دێموکراتیان درووس کرد، رەهبەرانیی لە زینداندا بوون رایانگرت. رەهبەرانی لە تەبعیددا بوون رایانگرت هەر ئەوان قوربانیان دا و هەر ئەوانیشنلە داهاتوودا لە بەرانبەر ئەو سیناریوویانەی وا بۆ ئێمە ناڕوونە، بمانپارێزن. ئایا ئێرانی داهاتوو چۆن پێناسە دەکەین؟
ڕەنگە ئی وابێ بڵێ ئێمە زۆر پیشبینیی مەحاڵات ناکەین و ئاوا چاو لە ئێران بکەین. دوو سێ نموونە دێنمەوە. رووخانی کۆماری ئیسلامی لە باشترین حاڵەتدا لانیکەم ئیران لە گەڵ سیناریویەکدا رووبەڕوو دەبێتەوە کە ئەو تەنەوەعاتە سوالی لە سەر درووس دەکا و ئێمەی کوردیش ئەگر سازمان یافتە بین ئەگەر خۆمان خڕ بکەینەوە هەر دەستی بە قوەتمان هەبێ، لەوێ بازیگەری چاک بین. داهاتووی ئێران بازی شەترەنجە. بەستە بەوەیە لەو بازی شەترەنجە چ ەخشێکت هەیە، دەبی بە پیادە، دەبی بە ئەسپ، دەبی بە وەزیر یان دەبی بە شا. ێمە لە ئێران ناتوانین ببین بە شا کورد لە ئێران ئەو دەسەڵاتەی نییە. بە حەشیمەتیش ئەو موقعیەتەی نییە ئێمە ناتوانین ببین بە خۆ ئێمە دەتوانی بازی ئەسپ یان وەزیر بکەین. هەمیشە نەبین بە پیادە. و ئەو بازی شەترەنجە کە ئێمە بە دوایدا دەڕۆین دەبێ ئاوای چاو لێ بکەین لە دونیای سیاسەتدا زۆر شت وەک زوو نەماوە لە سی چل ساڵ پێش ئێستا کە لە نێو کورددا قسە لە سیاسەت دەکرا، یان کوردایەتیی و ناسیونالیزم بوو یا چەپ وسویسالیست و کۆمونیستیی بوو. ئەوە دەورانێک بوو کە دونیا متاثر بوو لە دوو بلووک. بمانهەوێ و نەمانهەوێ لە رۆژهەڵاتی نێوەراست کە زۆرینەی وڵاتانیی ئیسلامییە، دیاردەی ئیسلامی سیاسیش هاتۆتە ناو گۆڕەپانیی سیاسییەوە. سەردەمانێک لە کوردستانی عێراق حیزبی شیووعی یەکێک لەو حیزبانە بوو لانیکەم وەک حیزبی دێموکرات عەلاقاتیی زۆرمان لە گەڵیان هەیە و ئێستاش کەسایەتییەکانیان لە نێو ئێمە دا زیندوون رابردوویەکیی پڕ ل فداکاریشیان هەیە. بەڵام دەبینیی حیزبی شیووعیی رۆژ لە رۆژ زەعیف و زەعیف تر دەبێتەوە. بەڵام لە تەنیشتیی وی چەند حیزبی مەزهەبی دێتە گۆڕێ. کۆمەڵگای کوردییە درووستی دەکا جا تۆ ناتوانی بڵی نە. ناتوانی بڵی ئەوە دواکەوتوە ناتوانی بڵی ئەوە خراپە. ئایا ئێمەی کوردی ئێران پیشبینیی ئەو دەکەین لە داهاتووی ئێراندا کە جمهووری ئیسلامی دەڕۆخێ، ئێران تا هەتایە نابێتە بەهەشتی بەرین بۆ ئێمە؟ تاران نابێتە مەدینەی فازلە. لە ئێرانی داهاتوودا ئەحزابی سیاسی مەزهەبی، دێنە گۆڕێ ئەحزابی دیکەش دێنە گۆڕێ. ئەو کێشەی ئێستا لە بەغدا لە سەر مەسەلەی کورد کێشە هەیە، ئەو کێشە بە دەیان قات زیاتر لە تارانیش دێتە گۆڕی. ئەگەر ئاوا چاو لە مەسلە بکەین بە موازاتی ئەوەی کە ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین کۆماری ئیسلامی تێدا بچێ و نەمێنکۆماری ئیسلامی تێدا بچێ و نەمێنێ لە تەنیشتیی ئەوەه لە دوای ئالتێرناتیڤ سازیدا دەگەڕێن. بە ئالترناتیڤ سازی لە مقابڵ جمهووری ئیسلامی ئوپوزسیوونی ئێران بە کورد و ناکوردەوە ناموفقە. تا ئەو لەحزەیە کە لە خزمەتیی ئێوەدام ناموفقە. ناموفق یەعنی چی؟ لە ئەفغانستان دەبێ حکومەت بگوڕێ ئاخە دەبێ بدیلی بۆ ساز کەی. کۆبوونەهایەک لە ئاڵمانیا کرا بدیلی بۆ درووس کرا و لە جێگایان دانا. لە عێراق حکوومەتی سەدام حوسەین دەبێ بڕوا دەبێ بدیلی بۆ ساز بکەی و لە جێگای دانی. هەتا لە ئێران ئەو بدیلە درووس نەبێ ئەو حکوومەتە وا ەب ئاسانی لاناچێ. درووسبووةی ئەو بدیلە غیر عملی نییە. بەڵام کورد دەخاتە نێو بازییەکی دیکە. لانیکەم ئێمە حیزبی دێموکراتی کوردستان هەوڵمان داوە ئەو بدیلە درووس بکەین. نوختەی قوتی کۆماری ئیسلامی نەبوونی ئەو بدیلەیە. ئەوە نوقتەی زەعفی هەموو ئێمەیە. خراپترین خەون کە دەبیندرێ ئەوەی کە تۆ کۆماری ئیسلامی بە ئامریکا و بە ئیسرائیل بترسێنی. ئێحساساتی پان ئیرانیستیی لە موقابل دونیای دەرەوەدا و ئیحساساتی ئایینیی شیعە کە لە ئیران مەلاکان کەڵکی لێ وەردەگرن هەمیشە بەشی ئەوندەی خەڵک هەیە کە لە مەیداندا ئیستفادەی لێ کا و لە دژی ئاینیی سونی و لە دژی کۆمەڵگای دەرەوە. بۆیە ئەوەش بۆ ئێمە مایەکەیی زۆری داناوە. سەرمایەکەیی و کێشەی دونیای دەرەوەش تا ئەو لەحزەی لە خزمەت ئێوەدام کێشەی کورد و مافی مرۆڤ و ئەوانە نەبوو. ئەوە ئەو ساڵ دوای ئەو خۆپیشاندانانە وا کرا قەزیەی ئێران چووە شورای ئەمنیەتیی سازمان ملل و خودی ئامریکاش زۆر بە بەرنامە هاتە دەنگ. یەکەمجارە ئاوا دێنە سەر خەت. لە چەند ساڵی رابردوودا. قەزیەی میکۆنۆس، تێرۆری دۆکتر سەعید و هاورێیانی حیزبی دێموکرات. بڕیاریی دادگایی لێ کەوتەوە. بەڵام لە سەر ئێمە نێوانیان لە گەڵ ئێران تێک نەدا تەنانەت ئەو حیزبە سوسیال دێموکراتانەی کە بەشێک لە ئێوە دەنگیان پێ دەدەن تەنانەت ئەوانیش ئامادە نەبوون. کە سادقی شەرەفکەندی چوو لە کۆبوونەوە لە گەڵ ئەوان شەهید بوو ئامادە نەبوون.
تەجرووبەی رێفراندووم لە کوردستانی عراق نموونەیەکی. دیکە لە ساڵانی رابردوودا زۆر جاران لە کوردستانیی ئێران تەزاهورات و خۆپیشاندان دەکرا خەڵکیش دەکوژرا، دەگیرا و ئێعدامیش دەکرا بەڵام دونیای دەرەوەمان بۆ نەدەهاتە سەر خەت لە کوردستانی عراق زیاتر لە سی کونسوولی لێە دێفاکتۆ، کوردستانی عێراق یان باشووری کوردستان حکووـەت بوو فێدراڵیش نەبوو و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش ئیفتخاری پێ دەکرد کە لە شەڕی داعشدا لە خەتی موقەدەمدا بوو لە قەزیەی رێفراندوومدا چۆنیان عەمەل کرد. من نامهەوێ لێرە ئەو سیگنالە لێرە بنێرم بڵێم ئێمە بدبینیین لە کۆمەڵەگای نێو دەوڵەتی بەڵام دەمهەوێ ئەو پەیامە بدەم کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی بەرژەوەندی ئابووری دەوڵەتەکان ئێستاش لە عیلاقاتی خۆیان دەڵێن ئامریکا و ئێران، ئامریکا و تورکیە، ئامریکا و عراق ناڵێ ئامریکا و کوردستان، ئورووپا و کورد، کورد ئێستاش فاکتوور نییە لە بەرژەوەندی ئەمنیەتیی ئابووری و سیاسیی دەوڵەتەکان. مادام بەو شێوەیە نییە دیسان چارەسەریەکەی دێتەوە نێو خۆی هەر کام لەو وڵاتانە. قەبووڵی ئەو واقعیەتە بە مەعنای پاشگەز بوونەوە لە کوردایەتیی نییە. قەبووڵی ئەو واقعیەتە ئەوەیە کە چۆن بتوانی قەواعیدی بازیدا لە ئێمکان و ئێمکاناتانەکان کەڵک وەربگری. ئەوەی من دەمهەوێ لێرە ئاماژەی پێ بدەم هاونوعی نەتەوەی و ئێمە یەک نەتەوەین و یەک میللەتین هیچ بە مەعنای ئەوە نیییە چارەنووسیی سیاسیی ئێمە لانیکەم ئیستاش یەکە. جاری وایە ئێمە لەوێ بڕێک لێمان تێکەڵ دەبێ. جاری وایە لە دیاری کردنی چۆنیەتیی کار و برنامەکانماندا زۆر دەچینە ئەو لاو ئەولا و جاریش هەیە ئیشکال درووس دەکا. باشترین کۆمەک بە پارچەکانی دیکەی کوردستان لە لایەن کوردی ئێران ئەوەیە کە لە نێوەخۆی وڵات لە ئیراندا دەسەڵاتیان هەبێ. خەڵکی غەیرە کورد زۆر لە ئێمە گەن. لە پارلمانی ئێراند اقسە بکەن. موسساتیی جۆرا و جۆریان هەبێ. ئەگەر بووة بە قودرەت ئەو وەختەیە تاران نگەران دەبێ کە جمووجووڵ لە گەڵ پارچەکانی دیکە بکا کە لێرە و لو تورکیەش دەقیقەن هەروا. جا بۆیە جارێکی دیکە مەبەستی من لەو باسە ئەوەیە کە ئێمە چۆن بتوانی ئەو جمووجووڵە لە ناو خۆی ئێران بە قوەت بکەین. جیاواز لەوە ئیمە لە حیزبی دێموکراتی کوردستان دەمێكە لەو باوەڕەداین کە کێشەی کورد لە هەر پارچەیەکدا رێگا چارەی خۆی هەیە. وبە پێ ئەو باوەڕە ئێمە بە دوای ئەوەدا دەڕۆین کە ئەو پێوەندی و عیلاقاتە لە گەڵ لایەنە سیاسییە ئێرانییەکان بە قوەت بکەین بەڵام باشترین رێگا بۆ ئەو میکانیزمە ئەوەیە کە حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ خۆیان یەککرتوو و بە قوەت بن کە بە خۆشیەوە ئێستا کۆبوونەتەوە و ناوەندێکیان پێک هێناوە. هیوادارم ئەو ناوەندە نەتیجە دا بۆیە لێرە کەلیمەی هیوادارم بە کار دێنم و عەلەماەتی تەعوجوبی لە سەر دادەنێم چۆن بۆ خۆم سەردەمێک سکرتێریی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووم. ئەو عەلامەتی تەعەجوبە بۆ ئەویە. ئێمە جارێ وایە کە عادەتیشمان گرتووە کە شرایەتێک دێتە پێشێ جوەکە تاثیرمان لە سەرد دادەنێ دەس دەکەین بە کۆبوونەوە دانیشتن کە جەوەکە دەنیشێتەوە ئێمەش دەنیشینەوە. لە پەراوێزی کونگرەی نەتەوەی کە لە هەولێر بوو یەکەمجار پێنج حیزبی کوردی، دوو دێموکرات و سێ کۆمەڵە بڕێارێکیان دا کە لەمەو بە دوا پیکەوە دابینشن تەب و تابی کونگرەی نەتەوەی نیشتەوە ەویش تێدا چوو. ساڵێک پێش ئێستا لە هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری لە کوردستانی ئێران دیسان حیزبەکانپێکەوە ئێتلاعیەیەکیان دا، کە هەڵبژاردن تەواو بوو ئەویش تێدا چوو. ئەوجاریش کە ئەو خۆپیشاندانانە لە نێو خۆی ئێران هاتۆتە گۆڕێ لە ژێر تاثیراتی ئەوە ئێمە لە گەڵ یەک کۆبووینەوە و هیوادارام ئەو جار ئەوە تێدا نەچێ. دەمهەوێ ئەوە بڵێم بوون و حزووری بەرنامەیەکی توکمە ستراتێژیک تەعینیی دەکا کە ئەوەی ئێمە لە کوردیدا پێ دەڵێن بە قەترە ئاوێک بە مەلە نەکەوین، کە مەلە بزانین بچینە نێو گۆمێکی گەورە. و ئەوە بۆ ئێمە کوردی ئێران غێر عەمەلی نییە دەکرێ و زۆر بە باشی دەکرێ. لە سەر رێفراندۆم دەمهەوێ ئەوە بڵێم کونگرەی شازدەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەندێکیی لە کونگرەکەدا هێناوە کە رێفراندۆمی بە مافی کوردی ئێران داناوە. بەڵامی گەورەشی لە دوای داناوە. دەڵێ ئەگەر حکوومەتی دوای لە دوای یەکەکانی تاران ئاوڕێان لە قەزیەی ئێمە نەداوە و چارەسەریان نەکردین ئەگەر موخالێفینیی کۆماری ئیسلامی بەوە نەگەیشتن کە کورد دەبێ مافی خۆی بدرێتێ و بە مافی خۆی بگا و زۆر ئەگەری دیکە ئێمە مافمان هەیە پەنا بۆ رێفراندۆم بەرین و ئێمە دەبێ کۆمەک بە تقهویەتیی بکەین تشویقی بکەین، شکستیی رێفراندووم لە کوردستانی عراق شکستیی ماف نەبوو حاڵەتێک هاتە پیشێ بە داخەوە وای لێ بە سەر هات و نابێ ئەو شکستە بە تایبەت لە سەر گیرانەوەی کەرکووک لە سەر ئێمە ببی بە ئەمری واقیع وەک تەجرووبەیەکی شکست خواردوو کە لە پارچەکانی دیکە پەنا بۆ ئەوە نەبەین ئەوە مافە كهنگێ تۆ دەیهێنییە گۆڕێ بە چە شیوەیەک دەیهێنییە گۆڕێ چۆنی مودیریەت دەکەی چۆنی بازی پێ دەکەی و چۆنی خەڵکەکەت ئامادە دەکەی ئەوەیە قەواعیدی بازییەکەی لە ئەستۆی ئێمەیە حیزبەکان چۆنی بە یەکەوە مودیریەت بکەین.
جا ئەگەر وایە دەبێ ئێمە ئەو شەمشیرە لەسەر ئێرانیەکان بە باش و بە خراپ بێڵینەوە بڵێین ئەوە ئێوەن ئێمە هاندەدەن ریفراندۆم بکەین ،ئەوە ئێوەن ئێمە هاندەدەن لە ئیران باسی جودایی بکەین .سەلاموعەلێکوم بەشدارمان بکەن با دەگەڵ یەک ئێران ئیدارە بکەین با ئێران هی هەموومان بێ وەڵڵا رەنگە ئەمن وەک حیزبی دێموکراتیش بڵێم ریفراندۆم بکەین کوردی ئێران ئەوەندە لە ئێراندا خۆی مورتەح ببینێ بڵێ پێویستمان نیە جا بۆیە دەبێ ئەوە هەر لە جێی خۆی رایبگرین هەر دەبێ لەگۆڕێ دابێ یانی وەک شتێک ئێمە هەمان بێ .
ئەوەیکە خۆپێشاندانەکان لە ئێران لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە سەرکوب کرا ئەوەی کە حکوومەت ئێستا خەسارناسی دەکا و تێدەکۆشێ بە جۆرێک مودیرییەتی عەوارز و عەواقبی ئەو خۆپێشاندانانە بکا و بە پێی بەرژەوەندی خۆی کەڵکی لێوەربگرێ و تەنانەت جیناحەکانی نێوکۆماری ئیسلامی کەوتوونەتە گیانی یەکتر لەسەر ئەوەیکە ئەو نارەزایەتیانە بۆ وا وەسیع هاتە گۆڕێ ٣ پەیامی تێدایە پەیامی یەکەم ئەوەیە ئێران شڵەقاوە و خەڵک لە داهاتوو دا بە مناسبەتی جۆراوجۆر کە فورسەتیان بۆ هەڵکەوێتەوە دەڕژێنە سەر شەقام ئیعتڕازی خۆیان دەدەن جا کەوایە سەرەڕای ئەو سەرکووبە وانیە خەڵک دیسان زەمینەی وەیان تێدا هەیە کە بێنەوە گۆڕێ. پەیامی دووەم بە خودی دەسەڵاتداران بوو کە لە خەسارناسی خۆیاندا چۆنی بۆ بچن رەنگە چۆن ئێمە جار و بار دادەنیشێن لە ژوورەکانی خۆماندا تەحلیل و بەرڕەسی رووداوێک دەکەین ،ئەوانیش دانیشتوون رەنگە ئیوایە بڵێ ئیدامەی سەرکوب دەدەین ئیوایە بڵێ بڕێک ئیمتیاز دەدەین ئیوایە بڵێ بڕێک ئازادی و گوشایش دەدەین هەمووی ئەوانە دێتە گۆڕێ چۆن ئێمە سیاسەت دەکەین ئەوانیش سیاسەت دەکەنبە تایبەت ئەوان دەیان موئەسەساتی جۆراوجۆریشیان هەیە .پەیامی سێهەم بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتیە ئەوەی ئێوە دەتان هەوێ کێشەی ئێران فەقەت بە کێشەی ئەتۆمی و بەرجام پێناسە بکەن کێشەکە لەوە قوڵترە قەراردادی بەرجام بمێنە و نەمێنێ کێشە لە ئێران هەر دەمێنێ جا ئەگەر وایە ئێمە چۆن بتوانین لەوانە کەڵک وەربگرین نەهێڵین ئەوە بکەوێتەوە و کورد لە کوردستانی ئێران وەسڵی ئەوە بکەینەوە ئەوە کارێکی باشە هیوادارم لە داهاتوودا ئێمە هەموو لایەنە سیاسیەکان بتوانین ئاڵقەی پەیوەندی کورد دەگەڵ ئێرانیەکان بە قووەت بکەین. لێرەدا لە پەرانتز دا ئەوە دەڵێم جاروبار ئەو رەخنەیە لە ئێمە دەگیرێ و بە تایبەت لەخۆم گیرا دوای کۆبوونەوەیەک کە لە بڕڵین دەگەڵ کۆمەڵێک ئێرانی تەنانەت هاوڕێی نێوحیزبی خۆشمان ئەرێ ئەوە چیە چتان لە ئێرانیەکان دەوێ ئەخۆ جێگای ئیعتیماد نین جێگای باوەڕ نین ئەو ئێرانیانە هەر درۆیە دەکەن ئەو حیزب هەر باوەڕی بە ئێمە نیە و ئەو شتانە دێتە گۆڕێ ، ئەوە موشکلێک حەل ناکا زۆر سەریع لێرە دەڵێم ئارەزووم دەکرد قەزیەی کورد لە ئێران دەسەڵاتی مەزهەبی ،میللی، سیاسی، ئیقتسادی و ئابووری ئێمە ئەوەندە بە قووەت بایە و لە مەوقعییەتێکی واداباین باشترین رێگا ئەوەبوو سنوورەکەت دەگەڵ ئێران کێشابا وەکوو هەموو دەوڵەتانی دیکە ، بەڵام ئەگەر بۆم نەکێشرێ مەجبوورم بچمە نێو قەواعیدی بازێکی دیکە جا ئەگەر لە کوردستانی ئێراق گەیشتە لووتکە ئێستا حکوومەتی هەرێم باشترین رێگای ئەوەیە کە تێبکۆشێ دەگەڵ بەغدا بە تەوافوقاتێک بگا بە مرووری زەمان ئەو کێشانە چارەسەر بکەن جا بۆیە ئێمە کە دەگەڵ ئێرانیەکان دا دەنیشین قسەیان دەگەڵ دەکەین بە دوای دۆست و هاوپەیمان و لێک نیزیک بوونەوە دەگەڕێین نابێ ئاوای بەرخورد پێبکەین نابێ بڵێی کاکە ئەرێ ئەو ئێرانیانە هەمووی شووینیستە و ئیحساسی دژی فارسیمان هەبێ ، ئەدی دەگەڵ کێ چارەسەری بکەم ئەخە منی کورد لە ئێران ئەوەندە بە دەسەڵات نیم بە تەنێ بیرووخێنم ئەگەر ئەوانیش دەگەڵ خۆم نەخەم و دۆست پەیدا نەکەم سبەینێ ئەوە کۆماری ئیسلامی رووخا دەبێ ئەمن هێندێک دۆستم لە تاران هەبێ دەی دەگەڵ وان دادەنیشـم کێشەی کورد چارەسەر دەکەم بۆیە هیوادارم ئێمە بە قبوڵی واقعییات و بۆ تێگەیشتنی ئەوە بچینە نێو ئەو بازییە .جا ئەگەر وایە لەو پەیوەندیەدا من بە نیسبەت خۆمان و داهاتووی خۆمان و داهاتووی قەزییەی دامەزراندنی دێموکراسی لە ئێران و مافەکانی خۆمان خۆشبینم بەڵام هەوراز و نشیوی هەیە بۆیە خۆشبینم ئێران زۆر شڵەقاوە من بۆخۆم ساڵێک پێش ئێستا پێشبینی ئەورووداوانەم نەدەکرد بەراستی لە شەقامی ئێرانی غەیرە کوردی شوعاری مەرگ بەر دیکتاتۆر بدرێ و ساختار شکەنی بکەن و مەرگ بەر خامنەیی بدرێ ئەو موقەدەساتە وردە وردە شکا رێگاکەی ئەوەیە ئیدامە کاری هەبێ .
بە نیسبەت پارچەکانی دیکە بە نیسبەت باشووری کوردستان لە وێش هەر خۆش بینم لەگەرمەی ئەو رووداوانە ئەمن لە واشینگتۆن بوون لە وتووێژێکی دەگەڵ رووداو دا باسم کرد گوتم لە روانگەی خۆمەوە کاروانی بەسەرهاتی کێشەکان لە ئێراق کۆتایی نەهاتووە ئێراق ئێستاش سوئالی لەسەرە تێکەڵاو بە کۆمەڵێک کێشەی کردووە ئێران مەعلووم نیە چی لێدێتەوە جابۆیە ئێستاش لەو باوەڕە دام ئەگەر لەو شوێنەڕا دەست پێبکەین لە کوردستانی ئێراق لایەنەکان یەکگرتووبن ،یەکگرتووبن ئەمن خۆشبینی و گەشبینێکم تێدا هەیە بەجۆڕێک لەداهاتوودا وڵام بداتەوە بەڵام هەر حیزبەی بۆخۆی بچێتە بەغدا و هەر حیزبەی بۆخۆی بچێتە تاران و هەر حیزبەی بۆخۆی بچێتە ئانکارا و هەر حیزبەی بۆخۆی بچێتە دمشق نابێ ، نابێ ،نابێت . ئەمن ئارەزووم دەکرد ئێمە لە کوردستانی ئێران بەشێک لەوانە نەکەین سبەینێ ئەگەر ئێمەش لە وێ بووین موئەسەساتی خۆمان هەبوو هەر حیزبەی لە ژێرەوە بە جۆرێ دەگەڵ لایەک نەگرێ ئەوە بەڵایەکی زۆر گەورەیە دەگەڵ بەغدا با بەیەکەوە مەعاملە بکەن بە چاک و بە خراپ قەیدی نیە با لە کوردستان بێنەوە رقابەتی ئینتیخاباتی خۆیان بکەن بەڵام ئەگەر چوونە بەغدا یەک قسەیان هەبێ یەک پڕۆژەیان هەبێ یەک داوایان هەبێ یەک سیگناڵ بدین بە بەغدا پێی بڵێن ئێمە لە کوردستان ئەگەر یەکتریش بشکێنین بەڵام لێرە دیفاع لە یەکتری دەکەین هیوادارم ئەو دیاردەیە تەواو بێ و نەیەتە کوردستانی ئێران و نە چێتە پارچەکانی دیکە بەڵام لەسەر وێ خۆشبینم. لەسەر کوردستانی سووریە یان رۆژاوای کوردستان ئەوان لە فازی یەکەمدا چاک چوونە پێشێ منیش ئێستا تەمەنم بڕێکی بەبەرەوە ماوە دەڵێن ئارەزوو لە جەوانان عەیب نیە ،ئارەزووم دەکرد ٥٠ ساڵ پێش ئێستا بە قەولی ئەحمەدی خانی کورد شایەکی هەبایە باوەڕی بە دێموکراسی نەبایە باوەڕی بە فرە حیزبی نەبایە باوەڕی بەو کەلیمات و جوملە سەیر و سەمەر و خۆشانە نەبایە بەڵام دەوڵەتی کوردی درووست کردبایە بەڵام ئەو ئارەزوویە نەبوو ئیدی ، جا بۆیە ئەو ئارەزوویە هی دەورانی جەوانیە کە ئەو وەختە ئەمن ٥ ساڵە بووم ، بەڵام ئارەزووی ئێستا بکەم ئەوەی لە کوردستانی سووریە هاتە گۆڕێ جار و بار بۆخۆشم دەمگووت ئەرێ بۆ حیزبەکانی دیکەش لەوێ فەعالییەت ناکەن کە دەبێ فەعالییەت بکەن بە دێموکراسی جاروبار دەڵێم ئەرێ ئەگەر ٢یان ٣ حیزبی چەکداری دیکەش لە وێ بان بڵێی کوردستانی سووریەش وای لێنەهاتبایە ؟زۆرجار ئەوە دەڵێم کە فکر لەوانە دەکەمەوە دیسانەکانی ترس و دڵەڕاوکێ دێتەوە لام دەڵێم ئەرێ حیزبی دێموکراتی کوردستان پێشمەرگەی هەیە .حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران پێشمەرگەی هەیە ، کۆمەڵە ،کۆمەڵە،کۆمەڵە ٦و ٧ی دیكەش پێشمەرگەیان هەیە بەراستی سبەینێ لە کوردستانی ئێران شەڕایتێک بێتە پێشێ ٨ ،٩ چەکداری نیزامی چ بەسەر ئەو خەڵکەی دێنێ ؟ تەرحی ئەو باسانە و هاتنەوە بۆ نێو ئەو باسانە بە قەولی سوقرات ئەو سوئالە درووست دەکا وردە وردە بە دوای دا بڕۆین ئەو بازییانە بەسە جارێک دوو جار سێ جار ،ئەخر ئەخۆ کوردستانی ئێراق چاو لێبکەین رابردووی پارتی دێموکرات و یەکێتی نیشتیمانی کاروانی خوێنە لە خەبات و تێکۆشاندا ئەخۆ حیزبی دێموکرات ئەگەر هەر دووکیان ئیلاقاتێکی دوور و درێژ و لە مێژینە هەیە یەکتر دەناسین حەق وابوو ئەو دوو حیزبە بۆ هەتا هەتا دوو پێشمەرگەیان نەبا دوو ئیدارەیان نەبا هەر دووکیان لەوێدا رەخنەیان لەسەرە جا هیوادارم دەرسیان لێوەربگرین هەموولایەک لەداهاتوودا کۆمەغ بەوە بکەین کە دەرسیان لێوەربگرین. بە نیسبەت تورکیە لە جێگایەک بەجێم هێشت دیخالەت ناکەم من لە هیچ پارچەیەکدا چوون لەو باوەڕە دام بەرژەوەندی هەر پارچەیەک بۆخۆیان دەزانن و حیزبەکی منیش دیخالەت ناکا ئەو بەشەی کە باسم کرد دەردی دڵە بەڵام ئارەزووم دەکرد نەتیجەی ئینتیخاباتەکەی تورکیە کە کورد ٨٠ پارڵمانی هەبوو وازوو تێک نەچووبایە ئەو لایەی کە باش نەجووڵاوە بۆچوونێکی دیکەی هەبوو ئەویش بە سیاسەتەکانی خۆی دا بچێتەوە فورسەت لەوێ لە دەستدرا زۆر رەنگە فورسەتی دیکەش هەڵکەوێتەوە ئایا لە دەستی دەدەین ؟ ئەگەر لە کوردستانی ئێران وردە وردە ئاڵوگۆڕ ەکان جۆرێک بوو بەڵام بە مەیلی منی دێموکرات یان کۆمەڵە یان لایەکی دیکە نەبوو جەمعێک لەوێ شتێکیان درووست کرد و ئەو جەمعە شتەکەیان وردە وردە هاتە گۆرێ بە شێوەی خۆیام کوردایەتیان کرد و مەسائیلیان هێنا گۆڕێ حیزبێکی دیکەی کوردی کە لەدەرەوەی ئەو بازنە دایە دەبێ زۆر زوو ئیجازە بە خۆی بدا و بەوانە بڵێ جاش و خائین و خۆفرۆش ،زۆر زوو بە وانەی لە نێوخۆی وڵات کار دەکەن بڵێین سەر بە ئێرە و ئەوێنە ؟ نا . هەبوە لە نێو ئێمەدا .کابرا لە نێوخۆی وڵات کار و فەعالییەتی کردووە بانگیان کردوە بۆ سپای پاسداران دەیگرن زیندانی دەکەن بەڵام بەعزێک لەو ئینسانانە لە روانگەی هێندێک کەس لە دەرەوە یان لە روانگەی هێندێک لایەن ئێستاش گومانیان لەسەر درووست دەکەن من ئەو کێشانەم بۆخۆم بینیوە هاتۆتە لای من دەردی دڵی کردووە ئەرێ بابە ئێمە چمان کەمە هەر ئەوەی کە ئێمە نەهاتووین لەباشوور بمێنینەوە یان نەچووین لە ئوروپا نامێنینەوە یان نابینە پێشمەرگە ؟کۆمەگ بکەین با ئەو ئەقڵییەتە نەبێ ئەوانیش حەقی گلەییان هەیە لە نێوخۆی وڵات بڵێن بۆواتان بەسەر ئەو حیزبانە هێنا بۆ بەرژەوەندی و شەڕی دەسەڵات دێموکراتتان کرد بە دوو بۆ بەرژەوەندی و شەڕی دەسەڵات کۆمەڵەتان کرد بە ٧ ٦ ، ٧ حیزبی دیکەشی لە تەنیشتی درووست بووە . دەی کەوایە ئەو حەقانە ئاوا ببینین کە هەمووی ئێمە بە یەکەوە موڵکی یەک میللەتین و لە نێو یەک کەشتی داین دەبێ لە راستی دا ئاوا چاو لە مەسەلەکە بکەین .هیوادارم ئەو جەمعەی کە لە دەرەوەیە لە بۆچوون و لێکدانەوە و تەشویقی فەعالییەت لە نێوخۆی وڵات بکەن ،ئیعتیماد بە نەفسیان بدەنێ ، کۆمەغ بە وەحدەت و یەکگرتوویی ئەوان بکەن ، ئەوان بەوجۆرە قبوڵ بکەین کە ئەوان لە وێنە نەک بەوجۆرەی کە ئێمە لێرەین و بە کەیفی خۆمان دەتوانین شوعار بدەین ئەگەر ئاوا بچین پردی ئێمە دەگەڵ وان بەقووەتتر دەبێ و لێک حاڵی بوونەکەش باشتر دەبێ ئەو وەختە ئێمە لەدەرەوە و ئەوانەی لە سەرکردایەتی حیزبەکان لە باشووری کوردستانن و ئەوانەی نێوخۆی وڵات سێ تەیفین بە سێ تەجرووبە لە پێناو مەبەستێکی هاوبەشدا ئەوە مەوزوعەکەی ئێمە لە کوردستانی ئێران دەوڵەمەند دەکا.
ئێوە هەر ماندوو نەبنەوە و ساغ و سڵامەت بن.
ئامادەکردن بۆ بڵاوکردنەوە: سەعید باختە