كۆڵبه‌رێك له سنوور ورمێ له به‌رزاییه‌كان به‌ربوویه‌وه و به سه‌ختی بریندار بوو و ته‌رمی ٢ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش له ژێر به‌فردا دۆزرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو كۆڵبه‌رێك به ناوی جاوید قوربان نەژاد خه‌ڵكی ته‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به سه‌ختی بریندار ده‌بێ و، به‌خێرایی بۆ نه‌خۆشخانه ده‌گوازرێته‌وه.
هاوكات ته‌رمی دوو كۆڵبه‌ر پاش٤ ڕۆژ به ناوه‌كانی جه‌دیح وه‌لی نەژاد و سه‌بری وه‌لی نژاد خه‌ڵكی ئاوایی ئاوه‌ك سه‌ربه ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ له خاڵی سنووری و به‌رزاییه‌كانی مارمیشو دۆزرایه‌وه و به پێی هەواڵدەریی موکریان ئه‌و دوو كۆلبه‌ره به هۆی ڕنۆی به‌فره‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا كۆڵبه‌رێك به ناوی مسته‌فا حه‌سه‌نی خه‌ڵكی شاری سه‌قز كه پێشتر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێژیم ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو به دانانی بارمته‌ی ٣٨٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا و هه‌روه‌ها كۆڵبه‌رێكی دیكه به ناوی ئاروین سه‌عیدی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت به دانانی بارمته‌ی ١٨٠میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا











