حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران بەتوندی ڕوو بە عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی، لەوە زیاتر ناڕەزایەتیی خەڵك پشتگوێ مەخەن، چارەنووست وەك شای كۆچكردووی ئێران دەبێ.
ڕۆژی ڕابردوو، حەسەن رۆحانی، سەرکۆماری ئێران لە کاتی سەردانیكردنی قەبری خومەینی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی ٤٠مین ساڵوەگەڕی گەڕانەوەی بۆ ئێران گوتی، “پێویستە هەموو سەركردەكان گوێ لە قسە و داواكانی خەڵك بگرن، دەنا چارەنووسیان وەكو شای پێشووی ئێرانی لێدێ، ئەویش داواكانی خەڵكی پشتگوێ خست.
محەمەد رەزا پەهلەوی شای كۆچكردووی ئێران ساڵی ١٣٥٧، بەهۆی ناڕەزایی خەڵك و هەڵایساندنی شۆرشی خەڵک رووخا، خومەینی هاتەسەر کار و ڕێژێمی ئیسلامی دامەزراند.
ئەم لێدوانە توندەی سەرۆكی ئێران لە دژی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، كە لە كەناڵی تلویزیونی ڕەسمی ئێرانیش بڵاوکرایەوە، نیشانەی نیگەرانبوونی دەسەڵاتی جێبەجێكردنی ئێرانە لەو ناڕەزاییە فرەوانەی چەند حەوتووی رابردوو ئێرانی گرتەوە و، نزیك بوو لەوەی شۆڕشێكی نوێ هەڵگیرسێ.
ڕوحانی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، هیچ كه‌س ناتوانێ پێش به ڕه‌خنه‌گرتنی و پێشنیاره‌كانی خه‌ڵك سه‌باره‌ت به كۆماری ئیسلامیی ئێران بگرێ.
هه‌روه‌ها ناوبراو له كۆتایی قسه‌كانیدا به شێوه‌یه‌ك ویستی خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران هێور بكاته‌وه گوتی، ئێمه به هیچ شێوه‌یه ناهێڵین حكومه‌تی پاشایی بۆ ئێران بگه‌ڕێته‌وه و له ڕۆژی ٢٢ی به‌فرانبار وه‌فاداریی خه‌ڵك سه‌باره‌ت به كۆماری ئیسلامی ده‌بینن. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه خه‌ڵكی ناڕازیی ئێران خۆیان بۆ ئه‌وه ئاماده‌كردووه كه له‌و ڕۆژه‌دا دژی كۆماری ئیسلامی دروشم بده‌ن و داواكارییه‌كانی خۆیان له‌و ڕۆژه‌دا به گوێی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بگه‌یه‌نن.
شیاوی باسە حەسەن روحانی لە دوویەمین خولی سەرۆک‌کۆماری خۆێدا کۆمەڵێک وادەو بەڵێنی دووپات کردەوە ، کە تائێستا نەیتوانیوە بە ئەنجامیان بگەێنێ و زیاتر هەوڵی ئەوەیە باڵانسی نێوان باڵ و هێزەکان رێژیم ڕابگرێ .
جێی‌ئاماژەیە بەشێک لە ڕاوێژکاران و لایەنگرانی بە هۆی خەمساردییەکانی روحانی خوزایاری تێپەڕبوون لە حەسەن روحانین.