عه‌لی موته‌هه‌ری، جێگری سه‌رۆكی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی له كاردانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی كچان و ژنان سه‌باره‌ت به فڕێدانی حیجابی زۆره‌ملێ له ئێران ده‌ڵێ، له‌سه‌ر لابردنی ٤ له‌چك، ڕووداوێكی گرینگ نیه.
ڕۆژی ڕابردوو عه‌لی موته‌هه‌ری، جێگری سه‌رۆكی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه حیجاب له ئێران‌دا زۆره‌ملێ نیه گوتی، “ئێمه به زۆری له‌چكه‌مان له‌سه‌ر كه‌س نه‌ناوه و له ئێران ئیجباری نیه. زۆربه‌ی ژنان بێ حیجابن.”
ناوبراو له حاڵێكدا ئه‌و قسانه ده‌كا كه ڕۆژی ڕابردوو ئافرەتێكی ئێران لەسەر فڕێدانی لەچكەكەی بە جریمەی قورسەوە ئازاد کرا. ئه‌گه‌ر حیجاب ئازاده بۆ ئه‌و خانمانه ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێن و سزایان بۆ دیاری ده‌كرێ یان به دانانی بارمته ئازاد ده‌كرێن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ فه‌رانسه، ئه‌وه له حاڵێكدایه كه دادستانی گشتیی ئێران ده‌ڵێ، بێ حیجابی له ئێران تاوانه و به پێی قانوونی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.
محه‌ممه‌دجه‌عفه‌ر مونته‌زێری، دادستانی گشتیی تاران له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ فڕێدانی له‌چكه له نێو خه‌ڵكدا گوتی ئه‌و كه‌سانه “نادان” واته نه‌زانن و له‌لایه‌ن وڵاتانی بیانییه‌وه هان دراون.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا عه‌باس جه‌عفه‌ری ده‌وڵه‌ت ئابادی، دادستانی تاران له كاردانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی حیجابی زۆره‌ملێ له ئێران گوتی، ئه‌و كاره‌ی كچانی ئێران ده‌یكه‌ن و ڕووسه‌رییه‌كانیان لاده‌ده‌ن گوناحه و به پێچه‌وانه‌ی شه‌رع و قانوونه و ده‌بێ سزا بدرێن.