رۆژی سێشه‌ممه ١٠ی رێبه‌ندانی ٩٦ ( ٣٠ی ژانوییه‌ی ٢٠١٨ ) شاندێکی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان به سه‌رپه‌رستی به‌رێز بێکه‌س قادر ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌کته‌بی پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌و حیزبه سه‌ردانی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له هه‌ولێر یان کرد و له لایه‌ن ئیبراهیم زێوه‌یی نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانه‌وه، پێشوازییان لێ کرا.
له‌و دانیشتنه دا، کۆمه‌ڵێک پرسی سیاسیی پێوه‌ندیدار به هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌که و به‌تایبه‌ت بارودۆخی سیاسی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان و له نیو ئه‌وانیش دا دۆخی هه‌رێمی کوردستان ، ئه‌رکی حیزبه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و چۆنیه‌تی خۆسازدان و وه‌سه‌ریه‌ک که‌وتنه‌وه‌ی پۆتانسییه‌ل و تواناکان له راستای وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆههلومهرجی هه‌ستیاری ئێستای ئێران، خۆراگری ئازایانه‌ی خه‌ڵکی عه‌فرین بۆ دیفاع له ده‌سکه‌وته‌کانی رۆژاوای کوردستان ،هاتنه به‌رباس و قسه‌وباسیان له سه‌ر کرا.
له کۆتاییدا دوو لایه‌نی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، پێداگرییان له سه‌ر کۆده‌نگی و یه‌کریزی نێو ماڵی کورد له ئاستی گشتی ، له پێناو دابینکردنی ماف و ئامانجه ڕه‌واکانی گه‌لی کورد، کرده‌وه.