ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، حوکمی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور و ڕامین حوسێنپەناهی بە دژایەتی لەگەڵ مافی مەدەنی، هاووڵاتیی بوون و بنەماکانی مافی مرۆڤ دەزانێ و داوای هەڵوەشاندنەوەی یەو حوکمە دەکا.
لە ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستاندا هاتووە:
لە سەرەتای ئەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە، ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، وێڕای دەربڕینی داخ و پەژارەی خۆیان سەبارەت بە حوکمی ئیعدامی ئەو ٢ زیندانییە سیاسییە کوردە، ئەو حوکمە بە دژایەتی لەگەڵ مافی مەدەنی و هاووڵاتیی بوون و بنەماکانی مافی مرۆڤ دەزانێ.
هەروەها ئەو ڕێکخراوە پێداگری لە سەر ئەوە دەکا، کە بڕینەوەی ئەو حوکمە لە لایەن دادگاکانی ئینقلاب بە پێچەوانەی پێوەر و ستانداردەکانی حقووقی قەزایی و جاڕنامەی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤە. هەر بۆیە ئەو ڕێکخراوە داوای هەڵوشاندنەوەی حوکمی ناعادڵانەی ئێعدامی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور و ڕامین حوسێنپەناهی دەکا.
لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە، لەم دواییانەدا لقەکانی دادگای ئینقلاب لە شاری سنە و ورمێ حوکمی ئیعدامی بۆ ٢ کەس بە ناوەکانی ڕامین حوسێنپەناهی و هیدایەت عەبدوڵڵاپوور سەپاندووە. تاوانی ئەو بەندکراوانەی بە ئەندامبوون و هاوکاری کردن لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران ڕاگەیەندراوە.