ئه‌ندامی كانوونی باڵای شورای ئیسلامیی كار ده‌ڵێ، سه‌دی ٨٥ی كرێكارانی ئێران به گرێبه‌ستی كاتی كار ده‌كه‌ن و خاوه‌نكاره‌كان هه‌ر كات پێیان خۆش بێ له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی گرێبه‌ست ده‌توانێ بێكاریان بكا.
ڕۆژی ڕابردوو عه‌لی ئه‌سڵانی ئه‌ندامی كانوونی باڵای شورای ئیسلامیی كاروێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له په‌ره‌سه‌ندنی گرێبه‌ستی سپی بۆ كرێكاران گوتی، بارودۆخی كرێكارانی ئێران له خراپترین ڕۆژه‌كانی خۆی دایه له‌به‌ری ئه‌وه‌ی كه گرێبه‌ستی كاتیی ته‌نانه‌ت٢٠ ڕۆژه‌ش له ئاستی ئێران‌دا بینراوه و خاوه‌نكاره‌كان به دڵی خۆیان گرێبه‌ستی سپی به كرێكاران ئیمزا ده‌كه‌ن و ده‌وڵه‌تی له هه‌مبه‌ر ئه‌و دیارده‌یه بێده‌نگه.
به قسه‌ی ئه‌سڵانی له كۆی گشتیی١٣ میلیۆن كرێكاری ژێرچاودێریی بیمه دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی، ١١ میلیۆن كه‌س به شێوه‌ی گرێبه‌ستی كاتی كار ده‌كه‌ن.
ناوبراو گرێبه‌سته‌كانی كاتیی به نائه‌منیی كاری كرێكاران زانی و داوای له خاوه‌نكاران كرد كه له هه‌مبه‌ر ریفۆرمی ماده‌ی 7ی قانوونی كار له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گرێبه‌سته‌كانی كاتی مل بده‌ن.
ئیسماعیل زه‌ریفی ئازاد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پێوه‌ندیی كاری وه‌زاره‌تی ته‌عاون، كار و خۆشبژیوی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران له به‌رنامه‌یه‌كی تلویزیۆنی‌دا وێڕای ئاماژه به نووسینه‌وه‌ی ئاییننامه‌ی گرێبه‌سته كاتییه‌كان گوتی، به‌پێی بڕیاری دیوانی عه‌داڵه‌تی ئیداره‌ی به‌خشنامه‌كان گرێبه‌سته كاتییه‌كانی قه‌ده‌غه كردووه.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته كاتییه‌كان یه‌كێك له داواكاریی كرێكارانی ئێران له مادوه 20 ساڵی ڕابردوودا بووه. به قسه‌ی ئه‌سلانی داواكارییه‌ك كه له هیچ كام له ده‌وڵه‌تانی ئێران وه‌ڵامی نه‌دراوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت به‌ره‌نگاریشی بوونه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی فراوانی دامه‌زراوه كرێكارییه‌كان سه‌باره‌ت به لاوازكردنی حقووقی كرێكاران، هه‌لی ڕه‌بیعی وه‌زیری ته‌عاون، كار و خۆشبژیوی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران ڕۆژی ٤ی سه‌رماوه‌ز گه‌ڵاڵه‌ی ریفۆرمی قانوونی كاری هێنایه‌وه به‌رباس و بۆ مه‌جلیسی نارد و له‌لایه‌ن ڕێكخراوه كرێكارییه‌كانی پێش به په‌سندكردنی گیرا و ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی له به‌ره‌به‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی خۆلی دووهه‌می خۆیدا ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ی وه‌رگرته‌وه.
ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌ركۆماری ئێران به‌لام هاوكات له‌گه‌ڵ ڕه‌دكردنه‌وه‌ی ڤه‌ڵاڵه‌ی ریفۆرمی قانوونی كار، به‌شێك له‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ی له چوارچێوه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی خوڵقاندنی هەلی کار، په‌ره‌پێدانی ناوچه‌ی ئازادی تیجاری و ئابووری جێبه‌جێ كرد.