له‌سه‌ر بانگهێشتنی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئه‌مریکا، ڕۆژی ٢٧ی ژانویه‌ی ٢٠١٨، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ جێگری سکرتێری گشتیی حیزب له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانی و هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ له وڵاتی ئه‌مریكا بۆ تاوتوێ كردنی دۆخی ئێستای کوردستان و ناوچه و هه‌روه‌ها پێویستی و چۆنیه‌تیی تێگه‌یشتن و هاوکاریی زیاتری لایه‌نه کوردستانییه‌کان به‌ڕێوه‌چوو.
حیزب و لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه که سه‌ر به هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان بوون بریتی بوون له: پارتی دیموکڕاتی کوردستان، یه‌كێتی نیشتمانیی کوردستان، پارتی دێموکڕاتیکی گه‌لان (هه‌ده‌په)، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، یه‌کێتی دێموکڕاتی کورد له سوریه، خۆسه‌ریی دێموکراتی له رۆژئاوای کوردستان، ئه‌نجومه‌نی سوریه‌ی دێموکراتیک له رۆژئاوای کوردستان و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان.
له سه‌ره‌تای ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز كامڕان باڵنوور نوێنه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستان له ئه‌مریکا وێڕای به‌خێرهێنانی میوانه‌كان، ئامانجی سه‌ره‌كی دانیشتنه‌كه‌ی خسته به‌رباس و باسی له‌وه كرد كه به‌پێی شوێندانه‌ری وڵاته یه‌کگرتووه‌كان له‌سه‌ر هاوكێشه‌كانی جیهان ده‌بێ وه‌ك كورد له‌سه‌ر هه‌ست بین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له کاتی پێویستدا به‌یه‌كه‌وه و وه‌ک کورد ده‌نگی خۆمان به گوێی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا بگه‌یه‌نین. دواتر نوێنه‌ری حیزب، داوای له دوكتور ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده كرد كه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دانیشتنه‌كه وه‌ستۆ بگرێ.
جێگری سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، له قسه‌کانیدا سه‌ره‌تا وێڕای سپاس له به‌شداریی نوێنه‌رانی لایه‌نه کوردستانییه‌کانی ئه‌مریکا و به‌پیله‌وه هاتنی بانگه‌وازی حیزب بۆ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه، خوێندنه‌وه و روانینی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوچه و دوایین رووداو و پێشهاته‌کانی هه‌رکام له پارچه‌کانی کوردستان و کاریگه‌ریی ئه‌م رووداو و پێشهاتانه له‌سه‌ر پێوه‌ندی و هاوکێشه نێوخۆییه‌کانی نێو بزوتنه‌وه‌ی کوردی خسته‌ڕوو. ناوبراو ئیشاره‌ی به‌وه كرد که ده‌مه‌ساتی ئێستا بۆیه له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورددا گرینگ و هه‌ستیاره چونکه به شێوه‌یه‌کی که‌متر دیتراو هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به‌یه‌ک ئه‌ندازه و به‌شێوه‌ی هاوکات و هه‌ماهه‌نگ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی حاکم به‌سه‌ر کوردستاندا که سه‌ره‌ڕای کێشه‌کانی خۆیان له هه‌مبه‌ر پرسی کورددا یه‌كگرتوون، له‌ژێر هێرش و په‌لامار و گوشاردایه.
جێگری سکرتێری حیزب وێڕای ئیشاره به‌وه که به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌مووه په‌لامار و مه‌ترسییه هاوبه‌شه بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌ک هه‌ر ریزه‌کانی کوردی یه‌كگرتوو نه‌کردووه به‌ڵکوو درز و دابه‌شبوونی زیاتریشی له‌نێو بزوتنه‌وه‌ی کورددا لێ که‌وتۆته‌وه، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بۆ که‌مکردنه‌وه و نه‌هێشتنی ئه‌و درز و دابه‌شبوونانه و په‌ره‌پێدانی یه‌كگرتوویی هێزه كوردییه‌كان، پێویستیمان به ئه‌قڵ و به‌رپرسیارێتیی نه‌ته‌وه‌یی و دوور روانین و یه‌كتر قبووڵ کردنی زیاتر هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته پێشدا له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان و پاشان له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پارچه‌کان، ئه‌گه‌ر نه‌شتوانین هه‌ر ئێستا هه‌موو لایه‌ك له‌ژێر چه‌ترێكی هاوبه‌شدا یه‌ك بخه‌ین، لانیکه‌م کۆمه‌ڵێک پره‌نسیپ بۆ داڕشتنی نه‌خشه‌ڕێگایه‌ک بۆ پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، ده‌ستێوه‌رنه‌دانی کاروباری پارچه‌کانی دیکه، و کاری هاوبه‌ش له‌و شوێن و کاتانه‌دا که پێویسته هه‌موو کورد به هانا و یارمه‌تیی یه‌کتره‌وه بێن په‌سند بکه‌ین و کاریان پێ بکه‌ین.
له به‌شی دووه‌می ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، نوێنه‌رانی هه‌ر کام له حیزب و لایه‌نه به‌شداره‌کانی ئه‌م دانیشتنه کوردستانییه‌ی واشینگتۆن خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆیان و حیزبه‌کانیان سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجی ئێستای کوردستان و پێوه‌ندیی نێوان پارچه جیا جیاکان و ره‌نگدانه‌وه و کاریگه‌ریی ئه‌و دۆخه له‌سه‌ر ئاست و جۆری هاوکاریی لایه‌نه کوردستانییه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌تایبه‌تی له ئه‌مریکا روون کرده‌وه. له ئاکامی گفتگۆیه‌کی کراوه و بهنێوهرۆکدا پێداگریی هه‌موو لایه‌ک له‌سه‌ر ئه‌وه بوو که سه‌ره‌ڕای هێندێك نالێکیی روانین و سیاسه‌تی لایه‌نه سیاسییه‌کانی کورد و سه‌رباری ئه‌و کێشه و ئاسته‌نگانه که بۆ دروستکردنی پلاتفۆرمی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پارچه‌کانی کوردستان له ئارادا بووه و هێشتا له ئارادایه، به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخێکی یه‌کجار هه‌ستیار که نه‌ته‌وه‌ی کورد پێیدا تێ ده‌په‌ڕێ پێویسته لایه‌نه کوردستانییه‌كان رێکاری ئه‌وتۆ بدۆزنه‌وه که رووحی هاوپێوه‌ندی و هاوکاریی نێوانیان په‌ره پێ بده‌نه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ش هێز و لایه‌نه کوردییه‌کانی ئه‌مریکا پێویسته مێکانیزمه‌کانی پێشووتری کاری هاوبه‌ش له‌و وڵاته زیندوو بکه‌نه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای رێککه‌وتن لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر پلاتفۆرمێک بۆ روانین و چالاکیی هاوبه‌ش، رێکاری نوێش بۆ دروستکردنی به‌ستێنێکی له‌بارتر بۆ کۆکردنه‌وه و ده‌کارخستنی هێز و وزه‌ی دیپلۆماسی و ره‌وه‌ندی کوردی له‌و وڵاته بدۆزنه‌وه.