بە پێی هەواڵێک کە لە ناوچەی ڕەبەتەوە بە دەستمان گەیشتووە، رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندانی ٩٦ی هەتاوی، برایم پوورئەحمەدی ناسراو بە برایمی حەمەشەریف خەڵکی گوندی سیسر، کە کەسێکی نیشتمانویست و دێموکراتدۆست بوو، بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو لە مێژە ساڵ بوو، وەکوو مرۆڤێکی کوردپەروەر، پاڵپشت و خەمخۆری حیزبی دێموکرات و، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان بوو.
شیاوی باسە کە ئەو خۆشەویستەمان خاوەنی بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرە و، تا دواهەناسەی ژیانی بە پێی توانا یارمەتیدەری حیزبی دێموکرات بوو.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆچیدوایی برایم پوورئەحمەدی ، وێڕای هاوخەمی کردن لە گەڵ سەرجەم کەسوکاری، بەتایبەتی بنەماڵەکەی، خۆی لە خەمیان بە شەریک و بەشدار دەزانێ.