ئه‌ندامانی مه‌جلیسی شواری ئیسلامی كۆی لایه‌حه‌ی پێشنیاركراوی بوودجه‌ی ساڵی ١٣٩٧ی حه‌سه‌ن ڕۆحانیی سه‌ركۆماری ڕه‌د كردەوە.
ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شواری ئیسلامی له كۆی ده‌نگی ٢١٦ نوێنه‌ری مه‌جلیس به ١٢٠ ده‌نگی ئه‌رێنی و ٨٣ ده‌نگی نه‌رێنی و ٩ ده‌نگی بێ لایه‌ن، كۆی لایه‌حه و گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیاركراوی بوودجه‌ی ساڵی ١٣٩٧ ڕه‌د كرایه‌وه و كارناسانی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه كه هۆی سه‌ره‌كیی په‌سندنه‌كرانی بۆ خۆپێشاندانه‌كانی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له هه‌موو ئێران دەگەڕێتەوە.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی وزه، بڕینی یارانه‌ی نزیك به ٣٠میلیۆن كه‌س و بوودجه‌ی زۆری دامه‌زراوه ئایینییه‌كان له ته‌وه‌ره‌كانی سه‌ره‌كیی دژایه‌تی خه‌ڵك بوو كه له پێشنیاركراوی ئه‌و لایه‌حه‌یه‌شدا جێی كرابوو.
ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك له سه‌رانسه‌ری ئێران له شاری مه‌شهه‌ده‌وه دژی حه‌سه‌ن ڕۆحانی ده‌ستی پێكرد كه پاشان ڕووی له ڕێبه‌ری ئێران و كۆماری ئیسلامی كرده‌وه و خه‌ڵك خوازیاری گۆڕینی ئه‌و ڕێژیمه بوون.