بههۆی هەڵە پزیشکییەکان لە ئێران و کوردستان، هاووڵاتییەکی کوردی تەمەن ٥٥ ساڵ له شاری تاران گیانی لهدهستدا.
بەپێی هەواڵی سهرچاوه نێوخۆییهكان، ڕۆژی ڕابردوو هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی گوندی”دەرەهەجیج”ی شاری پاوە و دانیشتووی شاری مەریوان، بە ناوی “عەبدولقادر فەتاحی”، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تاران بوو، بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکی و گیانی لە دەست دا.
سەرچاوەیەکی نزیك به ناوبراو ڕایگەیاند: ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش نەشتەرگەری شێرپەنجەی “گەدە”، باری تەندروستی باش بووە و پاش سەردانی یەکێک لە کادرە دەرمانییەکان، لەمەڕ ئاگادار بوون لە دوخی تەندروستیی، بە لێدانی دەرزییەک دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.
بە قسهی ئەو سەرچاوەیە، بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، شكایهتیان لە دژی ئەو دوکتورە تۆمار کردووە کە بە هەڵە دەرزی لەو هاووڵاتییە داوە و بووەتە هۆی ئهوهی كه گیانی لەدەستدا.
بەپێی دوایین زانیارییەکان هەتا ئێستا تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە نەخۆشخانهیە و بۆ بنهماڵهكهی نهگهڕندراوهتهوه.
شایانی باسه نەبوونی کادری شارەزا و پسپۆڕی پزیشکیی و دەرمانی و کاری لەڕادەبەدەری پزیشکان و زیادبوونی ژمارەی نەخۆشەکان، له هۆکارەکانی زیادبوونی هەڵەی پزیشکی له ئاستی ئێراندان.
بەپێی یاسا، ئەگەر کەمتەرخەمیی دوکتور ببێتە هۆی زیانی گیانی بۆ نەخۆش، دەبێ دیەکەی بدا.
پێشتریش، بەرپرسی ڕێکخراوی پزیشکی قانوونی ئێران باسی لە بەرزبوونەوەی سهدی 21ی مەحکوومیەتی پزیشکی لە ئێران کرد و ڕایگەیاندبوو: ئاماری “هەڵەی پزیشکی” لەو وڵاتە ڕووی لە بەرزبوونەوه دایه.