كرماشان له‌گه‌ڵ كەمیی ٢ هەزار ته‌ختی نەخۆشخانە به‌ره‌وروویه.
سەرۆكی ئیدارەی ئیعتباری بەشی جێگری دەرمانی زانكۆی زانستی پزیشكیی كرماشان ده‌ڵێ ئەم پارێزگایە پێویستیی بە 2 هەزار قەرەوێڵەی نوێ بۆ نەخۆشخانەكان هەیە.
به‌شی پێوه‌ندییه گشتییه‌کانی زانكۆی زانستی پزیشكیی كرماشان ده‌ڵێ ئەم پارێزگایە هەر ئێستا بە ٢ هەزارو ٨١١ ته‌خته‌وه بە نەخۆشەكانی ئەم پارێزگایە ڕاده‌گا، به‌ڵام بەپێی پێداویستی‌و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌کانی دەوڵەت دەبوا ئەم پارێزگایە لە ساڵی ٩٤ دا زیاتر لە ٤ هەزارو ٧٢٩ ته‌ختی بۆ نەخۆشەكان بوایه.
مەحموود كازمی دەڵێ به‌پێی بەرنامەی شەشەمی گەشە ده‌بێ لە كۆتایی ساڵی ٩٩ پارێزگای كرماشان خاوه‌نی ٦ هەزارو ٣٦٣ ته‌خت بۆ نەخۆشەكانی بێ، به‌ڵام پێداویستیی خهڵکو ئیمکاناتی ئێستایان گه‌لێک لێک دوورن.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە ستانداردە پێویستەكان گوتی، بەپێی ئامانجی گەڵاڵەی دەوڵەت لەم پارێزگایە بۆ هەر هەزار كەس ٢ ته‌خت له‌به‌رچاو گیراوه، لە حاڵێكدا ئەم ڕەقەمە له ئێستادا بۆ هەر هەزار كەس یه‌ک و نیو ته‌خته؛ ئه‌وه‌ش لە حاڵێك دایه لە وڵاتانی پێشکه‌وتوی جیهاندا بۆ هه‌ر هه‌زار که‌س ١١ ته‌خت له‌به‌رچاو گیراوه.