رۆژی شەممە رێکەوتی ۲۷‌ی ژانویەحیزبی دێمۆکراتی کوردستان کومیتەی واشینگتۆن رێورەسمێکی بۆ بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی ۷۲یەمین ساڵوەگەڕی کۆماری کوردستان بەڕێوە برد.
پاش خوێندنەوەی پارچە شێعرێک و بەخێر هێنانی ئامادەبوان لە لایەن بەرێوەبەری رێورەسمەکە خاتوو نەسرین کەریمی، بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزڵێنان لە خوێنی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان بەرنامەکە بە فەرمی دەستیپێکرد.
سەرەتا کامران باڵنوور بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەمریکا، وێڕای بەخێر هێنانی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان دوکتۆر ئاسۆ حەسەنزادە، چەند وتەیەکی سەبارەت بە کۆماری کوردستان پێشکەش کرد کە لەودا تیشکی خستە سەر چالاکییەکانی ئەو دواییانەی حیزب و ئەو سیمینارانەی لە دەرەوە و ناوخۆ بەرێوەچوون و بارودۆخی ئاڵۆزی ئێران و رۆلی ئامریکا و زلهێزان لە گۆڕانکارییەکانی جیهان و ناوچەکە بەشێکی دیکەی قسەکانی بوو .
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمە دکتور ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده جێگری سکرتێری گشتیی حیزب ، سەبارەت بە دووی ڕێبەندان و، کۆمەڵێک باس وخواستی دیکە بۆ ئامادەبووان دوا.
جێگری سکرتێری گشتیی حیزب سەرەتا ده‌سخۆشیی لە هاوڕێیانی کۆمیته‌ی حیزب له ئه‌مریکا بۆ رێكخستنی ئه‌و رێوڕه‌سمه و هه‌موو ئه‌و کاروچالاکییانه کرد که هاوڕێیانی حیزب له ئه‌مریکا له‌پێناو دروستکردنی هاوپێوه‌ندیی و ناساندنی خه‌باتی کورد له رۆژهه‌ڵات ده‌یکه‌ن.
پاشان باسەکەی خۆی سەبارەت بە پێگەوجێگەی ڕووداوی ٢ی رێبه‌ندان له یاد و بیره‌وه‌ریی به کۆمه‌ڵی گه‌لی کورد و ده‌رس و په‌یامه‌کانی دووی رێبه‌ندان و کۆماری کوردستان دەسپێکرد.
دوکتور ئاسۆ حەسەنزادە لەو پێوەندییەدا وتی: ئه‌گه‌رچی کۆماری کوردستان له شوێنێکی به‌رته‌سک و له ماوه‌یه‌کی سنوورداردا دامه‌زرا، به‌ڵام مه‌شخه‌ڵێکی داگیرساند که ئێستاش له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان رووناکه.
ناوبراو لە درێژەی باسەکەی خۆی وێڕای ئیشاره به رووداوه‌کانی پاش ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی خەڵکی ئێران کوردستان و دۆخی ئێستای عه‌فرین و رۆژئاوای کوردستان، باسی ئه‌وه‌ی کرد کە کورد به هه‌وڵ و فیداکاریی خۆی ده‌توانێ زۆر ده‌سکه‌وت وه دەست بێنێ به‌ڵام ته‌نیا به یه‌کڕیزی و یه‌کخستنی گوتار و کرداری ده‌توانێ به‌ره‌وڕووی ئاسته‌نگ و مه‌ترسییه‌كان بێته‌وه. هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که مه‌سه‌له‌ی کورد له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، به‌ڵام پێویسته کوردی هه‌موو پارچه‌کان وێڕای کارکردن بۆ پارچه‌که‌ی خۆیان، به‌رژه‌وه‌ندی سه‌راسه‌ریی کوردیشیان له‌به‌رچاو بێت.
له کۆتایی قسه‌کانیدا جێگری سکرتێری حیزب پیرۆزبایی ئه‌م رۆژه‌ی له به‌شداران بووان کرد.
لە درێژەی ئەو ڕێوڕەسمە پەیامی ئیدانە کردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر خەڵکی عەفرین هەڵکەوتوو لە رۆژئاوای کوردستان، لە لایەن بەرێوەبەری بەرنامە خوێندرایەوە پاشان خاتوو سینەم محەممەد نوێنەری باکووری سووریە لە ئامریکا دوای پیرۆزبایی ۲ی رێبەندان وتارێکی لە سەر بار‌و دۆخی عەفرین و پێویستی یەکگرتووی کورد بە گشتی پێشکەش کرد
چەندین پەیامی پیرۆزبایی لە لایەن حیزب و لایەنە سیاسییەکان پێشکەش بەو ڕێوڕەسمە کرابوو کە بریتی بوون لە:
پارتی دێموکراتی کوردستان لقی۷ ئامریکا و کانادا
کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران رێکخستنی ئامریکا
ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆران لە ویلایەتەیەکگرتۆکانی ئەمریکا
پارتی ئازادی کوردستان کومیتەی ئەمریکا
کومیتەی رێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەمریکا