رۆژی چوارشەمە رێکەوتی ٢٤ی ژانویەی ٢٠١٨ لە درێژەی نارەزایەتێیەکان دژبە هێرشی دەوڵەتی تورکیە و دەست و پەیوەندەکانی بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان کە لەژێر کۆنتڕۆلی هێزەکانی پاراستنی گەڵ(YPG)دایە، کومیتەی هاوکاری هێزە کوردستانییەکان، بە هاوکاری کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک، خۆپێشاندانێکیان بۆ دەربڕینی نارەزایی و مەحکوم کردنی ئەو هێرشە، لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا و پاشان رێپێوان بەرەوە باڵویزخانەی روسیە لە کۆپێنهاگی پایتەختی دانمارک بەڕێوە برد. لەو خۆپیشاندانە کە کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان تێیدا بەشدار بوون، بە بەرزکردنەوەی چەندین درووشم و ئامادەکردنی بەیاننامە بە زمانەکانی دانمارکی و ئینگلیسی، ڕق و ب\یزاری خۆیان دژ بە دەستدرێژییەکانی حکومەتی فاشیستی تورکیە دەربڕی و داوای هەڵوێست گرتنی وڵاتانی رۆژئاواییان کرد و خوازیاری پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ گەلی مافخوازی کورد بوون، هاوکات پشتیوانی خۆیان لە خەبات و بەرگری ئەو بەشە لە کوردستان دەربڕی و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خۆڕاگری ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لەو پارچەی کوردستان خواست.
پێویست بە ئاماژەیە کە کومەڵێکی بەرچاو لە ئەندامانی کومیتە و ئەندام ولایانگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە سەرپەرستی هاوڕێ خالید ڕەواندووست، بەرپرسی کومیتەی حیزب لەو وڵاتە بەشداری ئەو خۆپێشاندانە بوون.