هاوكات لەگەڵ كۆتایی هاتنی كاتی قانوونیی دەنگدان لە هەڵبژاردنە چارنووسسازەكانی پارلمانی تورکیه لە ڕۆژی یەكشەممە ١٧ی جۆزەردان، ئەژماردنی دەنگەكان دەستی پێ كردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاسۆشێتێدپرێس، ئەنجامی ئەم خولەی هەڵبژاردنەكانی پارلمانیی تورکیه، بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەركۆماری ئێستای توركیەو حیزبی دەسەڵاتدار، كە بە حیزبی داد و گەشەپێدان ناسراوە، زۆر چارەنووس سازە.
چاوەڕوان دەكرێ حیزبی داد و گەشەپێدان لەم هەڵبژاردنانەدا، وەپێش ڕكەبەرەكانی خۆی بكەوێ، بەڵام بۆ ئەوەی كە بتوانێ ئاڵوگۆڕ لە قانوونی بنەڕەتیدا پێك بێنێ و دەسەڵاتەكانی سەركۆمار زیاتر بكا، لە ٥٥٠ كورسیی پارلمانی ئەم وڵاتەدا، پێویستی بە وەدەست هێنانی دوو لە سێی كورسییەكان هەیە.
لەم ڕاپۆرتەدا هەروەها هاتووە كە، لە ئێستادا هەموو سەرنجەكان لەسەر حیزبیی كوردیی “HDP” چڕ بۆتەوە. بێتوو ئەم حیزبە بتوانێ هەرنەبێ سەدی ١٠ی دەنگی پێویست وەدەست بێنێ، دەتوانێ بەرنامەی حیزبی داد و گەشەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان تێك بدا.
دوایین زانیاریش له بژاردنی دهنگهکان ئهوهیه که ئهو حیزبه سنووری سهدی ١٠ ی تێپهراندوهو تا ئێستا زیاتر له سهردی ١٢ ی دهنگهکانی هێناوهتهوه
بەپێی دوایین ڕاپرسییەكان، بە ئەگەری زۆر بۆ یەكەم جار لە ساڵی ٢٠٠٢ بەم لاوە، دەنگەكانی حیزبی داد و گەشە لە كەمی دەدا و گرووپە جۆربەجۆرە دەوڵەتییەكان كورسی زیاتر وەدەست دێنن.