کرێکارێکی کورد پاش ٩ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی شاری تەورێز،بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەی گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان، ڕۆژی ڕابردوو کرێکارێکی کورد بە ناوی”سامڕەند خزرنەژاد” تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی گوندی”وڵیو”ی سەربە شاری سەردەشت پاش ٩ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی شاری تەورێز بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لە دەست دا.
ئەو کرێکارە کوردە، ١٠ ڕۆژ لەوەپێش، لەگەڵ ٢ کرێکاری دیکە بە ناوەکانی “محەممەد محەممەدزادە” تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی گوندی “ڵیو” و “ڕەسووڵ ئیبراهیمی” تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی گوندی”نەڵاس” سەربە ناوچەی وەزێنەی شاری سەردەشت لە دوکانێکی میکانیکی تووشی سووتاوی بوون.
لەو ڕووداوەدا، سامڕەند خەزرزادە بە هۆی ڕیژەی زۆری سووتانەکەی، بۆ ناوەندەی دەرمانی شاری ورمێ و پاشان بۆ شاری تەورێز گواستراوەتەوە. هۆکاری ڕوودانی ئەو ڕووداوە، گڕگرتنی کورەی نەوتی ئەو دوکانە ڕاگەیەندراوە.
پێویست بە ئاماژەیە کە بەرپرسانی نەخۆشخانەی تەورێز بۆ ماوەی ئەو ٩ ڕۆژ مانەوەی ئەو کرێکارە داوای ١١ میلیۆن تمەن پارە لە کەسوکاری دەکەن.