کچێکی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ له شنۆ خۆی کوشت.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان مریه‌م شه‌هریاری، کچی ڕه‌زا شه‌هریاری به‌هۆی کێشه‌ی خێزانی خۆی هه‌ڵاواسیوه‌و کۆتایی به ژیانی هێناوه.
ئه‌و ڕاپۆرته باس له‌وه ده‌کا که مریه‌م هه‌ر به مێردمنداڵی به مێرد دراوه، به‌ڵام به هۆی نه‌حاوانه‌وه له مێرده‌که‌ی جیا بۆته‌وه‌و هاتۆته‌وه ماڵه باوکی، به‌ڵام له‌وێش به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی کێشه‌ی خێزانی خۆی کوشتوه.
کارناسانی کاروباری کۆمەڵایەتی ده‌ڵێن که جیا له کێشه‌ی خێزانی کێشەی بێکاری‌و هەژاری به سەرەکیترین هۆکاری خۆکوژیی خه‌ڵک له ئێران داده‌نرێن، کە بەهۆی گەمارۆ ئابوورییەکان‌و چوونەسەرێی ئاماری بیكاری لە ئێران، ئاماری خۆکوژیی خه‌ڵک رۆژ لە دوای رۆژ روو لە زیادبوون دەکا.