٧ كه‌س له نزیكان و یارانی ئه‌حمه‌دی نەژاد سه‌ركۆماری پێشووی ئێران له نامه‌یه‌كدا داوایان مۆڵه‌تیان له كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم كردووه كه كۆبوونه‌وه‌ی‌ه‌كی سیاسی پێك بێنن. ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی بارودۆخی ناڵه‌باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی ئێران ڕاگه‌یاندووه.
سایتی ” ده‌وڵه‌تی به‌هار” كه سه‌ر به باڵی ئه‌حمه‌دی نەژاده، ڕۆژی ڕابردوو ده‌نووسێ كه له نامه‌یه‌كدا كه ئیمزای 7 كه‌س له یارانی ئه‌حمه‌دی نژادی پێوه‌یه داواین له وه‌زیری نێوخۆی ئێران كردووه كه مۆڵه‌ت بدرێن كۆبوونه‌وه‌ی سیاسیی ناڕه‌زایه‌تی سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئێران به‌ڕێوه‌به‌رن.
ئه‌و نامه‌یه ئیمزای كه‌سانی وه‌ك ڕه‌حیم مه‌شایی، به‌قایی، جه‌وانفێكر، مووسه‌وی، ته‌مه‌دون، زه‌بیحی و شیخوئیسلامیی پێوه‌یه.
سه‌ره‌تای ئه‌و نامه‌یه به ئازادیی پێكهێنانی كۆبوونه‌وه كه له قانوونی بنه‌ڕه‌تیی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا هاتووه، ئاماژه كراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌دا هاتووه كه “ئێمه وه‌ك ئیمزاكه‌رانی ئه‌و نامه‌یه داوای له خه‌ڵكی ئێران ده‌كه‌ین بۆ باشتر به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بیروڕای خۆیان به شێوه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و خۆپێشاندانی ئارام و قانوونی له هه‌مبه‌ر هه‌ندێك له سیاسه‌ت و ڕه‌فتاری خراپی كۆمه‌ڵایه‌ت و ئابووریی به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بن.”
له درێژه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌دا هاتووه كه ده‌وڵه‌ت ده‌بێ مۆڵه‌ت بدا و ته‌نانه‌ت بواره‌كانی ئینتزامان و هاتوچۆش له‌بار بكا بۆ خۆپێشانده‌ران.
عه‌لی تاجێرنیا، نوێنه‌ری مه‌جلیسی شه‌شه‌م له وتووێژێك له ئیلنای ڕاگه‌یاند كه من پشتیوانی له داواكاریی لایه‌نگرانی ئه‌حمه‌دی‌نەژاد ده‌كه‌م و به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی به باش به هه‌ڵسه‌نگاندنێكی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی ئه‌حمه‌دی‌نەژاد زانی. هه‌روه‌ها داوای له وه‌زیری نێوخۆی ئێران كردوه هاوكاریی ئه‌و خۆپێشاندانه بكه‌ن و ئه‌و مۆڵه‌تانه نابێ تایبه‌ت به ڕه‌وتی ئه‌حمه‌دی نژاد، پاوانخوازن و دژبه‌رانی ده‌وڵه‌ت بێ.