نووسه‌رو وهرگێری کورد ئه‌حمه‌د قازی دوای چه‌ند ساڵ به‌ربه‌ره‌کانیی توند له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه کۆچی دوایی کرد.
ئه‌حمه‌د قازی له ماوه‌ی زیاتر له ٥٠ ساڵ ژیانی ئه‌ده‌بیی خۆیدا زۆر خزمه‌تی شایانی به ئهدهبیاتو فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌ی کردوه‌و ده‌یان به‌رهه‌می به یادگار بۆ کتیبخانهو پاشخانی فه‌رهه‌نگیی کورد به‌جێهێشتوه.
ئه‌حمه‌د قازی له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ڕێژیمی په‌هله‌ویدا به تاوانی ئهندامهتیو هاوکاریکردنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان گیراو بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک له زینداندا توند کرا. “شه‌وی بێ کۆتایی” یه‌که‌م به‌رهه‌می ئه‌حمه‌د قازییه که له زینداندا نووسی.
ئه‌و دوای شۆڕشی سالی ٥٧، و دوای دامه‌زرانی گۆڤاری سروه له پاش مه‌رگی مامۆستا هێمن له ساڵی ٦٥؛ بۆ ماوه‌ی ٢٠ ساڵ سه‌رنووسه‌ری ئه‌وم گۆڤاره ئه‌ده‌بییه بوو.
دۆن کیشۆت، ” گیل گمیش”، “وه‌چه‌ی ئه‌ژدیها”، ” باقه‌بێن”، “ژانی گه‌ل”، ” کورته مێژووی کوردستان”، ” کتک و مشک”، ” کوهسار حقیقت”، “عصر غول ها”، “صدام و بحران خلیج”، “کردستان بعد از جنگ خلیج فارس”، کۆکردنه‌وه‌و پێداچوونه‌وه به “دیوانی سه‌یفولقوزات” و دیوانی “سه‌یروسه‌مه‌ره” چه‌ند به‌رهه‌مێکی به یادگار به‌جێماو له ئه‌حمه‌د قازی، نووسه‌رو وهرگێری به‌توانای کورده.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کورستان مه‌رگی مامۆستا ئه‌حمه‌د قازی به خه‌سارێک بۆ کورد‌و به تایبه‌ت بۆ کۆمه‌ڵگای ئه‌ده‌بیی کورد دهزانێو؛ وێڕای ڕوانین به چاوی ڕێزه‌وه له خزمه‌ته ئه‌ده‌بییه‌کانی ئه‌حمه‌د قازی؛ خۆی به شه‌ریکه خه‌می بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری ده‌زانێ.