به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی ئوتووبووسهكانی شاره‌داریی سنه، باسی له به‌رز بوونه‌وه‌ی سه‌دی ١٥ی نرخی كرێی خه‌ته‌كانی نێو شار له سنه كردووه و گوتوویه‌تی: به كه‌لك وه‌رگرتن له كارتی بڵیتی ئێلێكترۆنیكی، كرێی هه‌ر ڕێگایه‌ك سه‌د تمه‌ن هه‌رزانتر ده‌بێ.
محه‌ممه‌دزاهید مهرغووبی له لێدوانێكدا بۆ هه‌واڵده‌ریی ئیرنا گوتوویه‌تی: هه‌موو ساڵێك ئه‌م ڕێكخراوه به به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شیركه‌ته‌كانی كه‌رتی تایبه‌تی ئوتوبووسه‌كانی نێوشار، نرخه پێشنیار كراوه‌كان بۆ كرێی ئوتووبووس دیاری ده‌كا و به مه‌به‌ستی په‌سند كران بۆ شوورای شاریان ده‌نێرێ.
ناوبراو هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه، پاش به‌ڕێوه بردنی كۆبوونه‌وه كارناسییهكان له شوورای شار، قیمه‌تی كرێی ئوتووبووسهكان دیاری ده‌كرێن و پاش په‌سند كرانی له لایه‌ن كۆمیته‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن له فه‌رمانداری، نرخی نوێی كرێی ئوتووبووسهكهكان به شۆفیری خه‌ته‌كان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ.
مهرغووبی هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: كرێی ئوتووبووس له ماوه‌ی ئه‌مساڵیشدا تا ئاستی سه‌دی ١٥ به‌رز بۆته‌وه و به‌پێی په‌سند كراوی شوورای شار، ئه‌م نرخانه له ڕێكه‌وتی ١٦ی جۆزه‌ردانه‌وه كاریان پێ كراوه.
ناوبراو پێشنیاری به هاووڵاتییان كردووه، به مه‌به‌ستی ده‌ستپێوه گرتنی كات و خه‌رج نه‌كردنی پاره‌ی زۆر بۆ كرێی ئوتووبووس، كارتی بڵیتی ئێلێكترۆنی به‌كار بێنن.
مهرغووبی هه‌روه‌ها وه‌بیری هێناوه‌ته‌وه كه، له حاڵی حازردا ١٢٦ ئوتووبووس له ٢٨ شوێنی شاردار، خزمه‌ت به هاووڵاتییان ده‌كه‌ن.