قه‌یرانی كه‌مبوونی ئاو له پارێزگای كرماشان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه وه‌رزێران و جووتیارانی ئه‌م پارێزگایه زیانێكی گه‌وره‌یان لێ بكه‌وێ و هه‌روه‌ها ئاوی شارۆچكه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری كرماشان پچڕاون.
كاربه‌ده‌ستانی ڕێكخراو كه‌شناسی و ئاوی ناوچه‌ی كرماشان ده‌ڵێن له ماوه‌ی ساڵی ١٣٩٤ بارینی باران له پارێزگای كرماشان سه‌دی ٣٠ و به تایبه‌ت له شاری كرماشان سه‌دی ٤٦ دابه‌زیوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه به هۆی كه‌ڵكوه‌رگرتنی زۆری شاره‌كان له ئاو، ئاوی شارۆچكه‌كانی وه‌ك زه‌فه‌ر، ته‌لاش، مه‌سكه‌ن و …له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا پچڕاون.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته هه‌ر ئێستا هێندێك له ئاواییه‌كانی پارێزگای كرماشان تووشی قه‌یرانی ئاو هاتوون و به تانكێر ئاوییان ده‌گه‌یه‌ننێ.
به وته‌ی ئیره‌ج شه‌هبازی به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌تی ئاو زێرئاوی ئاواییه‌كانی كرماشان گوتی بۆ زیاتر له ١٨٠ ئاوایی ده‌رووبه‌ر به تانكێر ئاویان بۆ ده‌چێ و٦ هه‌زار بنه‌ماڵه پێویستیان به ئاوی خواردنه‌وه هه‌یه‌و له ده‌ست بێ ئاوی ده‌ناڵێنن.
هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێ ئه‌م شێوه گه‌یاندنه‌ی ئاو بۆ ئاواییه‌كان تێچووی زۆر هه‌ڵده‌گرێ و ئه‌م بابه‌ته قه‌یرانی ئابووریی بۆ ده‌وڵه‌ت له‌م پارێزگایه دروست كردوه.
حه‌مید چیت چیان، وه‌زیری وزه‌ی ئێران پێشتر گوتبووی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه له ساڵی ١٣٩٤ ڕێژه‌ی باران بارین سه‌دی ٢٣ له ساڵی پێشوو كه‌متر بێ.
به وته‌ی ناوبراو ئه‌مساڵ نه ته‌نیا قه‌یرانی ئاوی خواردنه‌وه ده‌بێ به‌ڵكوو وه‌رزێرانیش به هۆی كه‌مبوونی ئاوه‌وه تووشی ئه‌م قه‌یرانه ده‌بنه‌وه.
ناوه‌ندی میللیی وشكه‌ساڵی و به‌ڕێوه‌به‌ریی قه‌یرانی ڕێكخراوی كه‌شناسیش پێشبینیان كردوه كه له زۆربه‌ی پارێزگاكانی ئێران به تایبه‌ت سنه، كرماشان، ئیلام قه‌یرانی كه‌م ئاوی ده‌بێ.