برای دووشەهیدی سەرفەرازی گەلەکەمان بەناوی ئەندازیار یوونس سوهرابی بە هۆی نەخۆشییەوە لە شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ئەندازیار یوونس سوهرابی برای دوو شەهیدی حیزبی دێموکرات بەناوەکانی شەهید سولەیمان سوهرابی و عەلی سوهرابی خەڵکی ناوچەی مەهابادە.
شیاوی باسە بنەماڵەی سوهرابی یەکێک لە بنەماڵە شۆڕشگێڕەکانی شاری مەهابادن کە بۆ سەرخستنی گەلەکەیان و هەروەها بەروپێشبردنی خەباتی ڕەوای حیزبی دێموکرات زەحمەتی زۆریان کێشاوەو هەروەها تێچووی زۆریان داوە.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچیدوایی ئەندازیار یوونس سوهرابی وێڕای هاوخەمیی کردن لە گەڵ سەرجەم کەسوکار و بنەماڵەی تێکۆشەری سوهرابی ، خۆی لە خەمیان بەشەریک و بە بەشدار دەزانێ .











