رۆژی دووشهممه٢ی رێبه‌ندانی ٩٦( ٢٢ی ژانوییه‌ی ٢٠١٨ ) نوێنه‌ری حیزبی دێمـۆکراتی کوردستانله شاری هه‌ولێر ده‌گه‌ڵ نوێنه‌ری حیزب و لایه‌نه کوردستانییه‌کانی چوار پارچه‌ی کوردستان به مه‌به‌ستی هاوده‌ردی و هاوخه‌می لە گه‌ڵ خه‌ڵکی شاری عه‌فرین له رۆژاوای کوردستان ، کۆبوونه‌وه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه دا نوێنه‌ری حیزبه کوردستانییه‌کان چه‌ندوچۆنیی هێرشی پاساوهه‌ڵنه‌گری ده‌وڵه‌تی تورکیه‌یان مه‌حکوم کرد و، هه‌ر کامه‌ی نوخته نه‌زه‌راتی خۆیان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ڕاگرتنی هێرشه‌که بۆ سه‌ر خه‌ڵکی بێدێفاع و سیڤیلی عه‌فرین و به تایبه‌ت هێزه‌کانی شه‌رڤان که له رابردوودا رۆڵی سه‌ره‌کی و به‌رچاویان له تێکشکاندنی هێزه‌کانی داعش دا بووه، پێداگری له سه‌ر ئه‌وه راستییه کرایه‌وه که ئه‌م په‌لاماره زه‌مینه بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هێزه توندڕه‌وه رادیکاڵه‌کانی له چه‌شنی داعش ، ئاماده ده‌کات.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئیبراهیم زێوه‌یی نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له قسه‌کانی دا ، تیشکی خسته سه‌ر هه‌ڵوێستی ره‌سمی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان که دوێنێ له راگه‌یه‌ندراوێک دا به‌یان کراوگووتی :
حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای مەحکوومکردنی هێرشی ئەرتەشی تورکیە بۆ سەر عەفرین و دەربڕینی هاوخەمی لە گەڵ گەلی کورد لە رۆژاوای کوردستان، هاوکات داوا لە کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان و وڵاتانی بەشدار لە هاوپەیمانیی دژ بە تێرۆر دەکات کە بە گوشار خستنە سەر ئەم وڵاتە، پێش بەم دەستدرێژیانە و روودانی کارەساتی ئینسانیی دیکە بگرن.
له کۆتایی دا راگه‌یه‌ندراوێک به ناوی 40 حیزب و لایه‌نی سیاسی کوردستانی له لایه‌ن غه‌فور مه‌خموری سکرتێری گشتی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دێمۆکراتی کوردستان، خوێندرایه‌وه که تێی دا هاتبوو :
” ئێمە لە کاتێکدا ئەو هەڕەشەو هێرشانە بەتوندى ئیدانە و مەحکووم دەکەین، لەهەمان کاتدا پشتیوانى تەواوى خۆمان بۆ خەباتى رەواى گەلى رۆژئاواى کوردستان و بەرخودانهکهی راده‌گه‌یه‌نین و هەموو رێگایەك دەگرینەبەر بۆئەوەى فشاری مەدەنییانە دروست بكەین تا كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەهانای خەڵكی (عفرين)ەوە بێن و لەو مەرگەساتە چاوەڕوانکراوەدا رزگاریان بكەن.
لێرەوە بانگ لە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى و نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاسایشى نێودەوڵەتى و تەواوى رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و، بەتایبەت رێکخراوەکانى مافى مرۆڤ دەکەین کەوا بە هاناى خەڵکى (عفرین)ەوە بێن و بێدەنگ نەمێنن. هەروەها داوا لە وڵاتانى زلهیزو کۆمەڵگاى نیودەوڵەتى دەکەین کەوا بەپیر داواى فەرەنساوە بێن بۆ کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى، بۆئەوەى سنوورێک بۆ دەستدرێژییەکانى تورکیا له رۆژئاواى کوردستان دابنرێت.