١٣٠ هێكتار له زه‌وی و زاره‌كانی ساین قه‌ڵا له بڵێسه‌ی ئاگردا سووتان.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیرنا، فه‌رمانداری شاهیندێژ گوتی: به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌م بوونی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه، ١٣٠ هێكتار له زه‌وی و زاره‌كانی ئه‌م شاره ئاگریان تێبه‌ر بووه و سووتاون.
حوسێن عه‌بباسی له لێدوانێكدا بۆ هه‌واڵده‌ریی ئیرنا گوتوویه‌تی: ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه له ناوچه‌ی قه‌ده‌غه كراوی ڕاو له سوله‌یمان ئاوا له به‌شی ناوه‌ندیی شاهیندێژ ڕووی داوه و هه‌ڵكرانی با و گه‌رمی كه‌ش و هه‌وا بۆته هۆی ته‌شه‌نه كردنی ئه‌م ئاگره.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: پاش ئاگادار كرانه‌وه‌ی بهڕێوهبرهایهتیی قه‌یران له ڕوودانی ئاگركه‌وتنه‌وه، به هه‌وڵ و هیممه‌تی خه‌ڵكی خۆجێیی ئه‌م ناوچه‌یه و به هاوكاریی هێزه‌كانی ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان، یارمهتیكارانی مانگی سوور و ئاگركووژێنه‌وه، ئه‌م ئاگره پاش ١٠ كاتژمێر كووژاوهتهوه.
عه‌بباسی له درێژه‌دا گوتوویه‌تی: له‌م ڕووداوه‌دا ١٣٠ هێكتار له دارستانه‌كان و زه‌وی و زاره‌كانی ناوچه‌ی قه‌ده‌غه كرانی ڕوای سوله‌یمان ئاوای شاهیندێژ له ئاگردا سووتاوه.
ناوبراو له باره‌ی ئاستی ئه‌م خه‌ساره‌ته گوتوویه‌تی: كارناسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌یران و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان خه‌ریكی تاوتوێ كردنی ئاستی ئه‌م زیانه‌ن كه به‌ر زه‌وی و زاری ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وتووه.
فه‌رمانداری شاهیندێژ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: ئه‌م ڕووداوه ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میی خه‌ڵكی ناوچه‌ی سوله‌یمان ئاوا له كاتی هه‌ڵكردنی ئاگر ڕووی داوه.
سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌یرانی شاهیندێژ، به‌ربڵاو بوون و ڕێژه‌ی زۆری ئاوره‌كه و هه‌ڵه‌مووت بوونی ئه‌م ناوچه‌ی به هۆكاری به خاوی چوونه پێشی ڕه‌وتی عه‌مه‌لیاتی دامركاندنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه زانیوه.
ئه‌م ناوچه‌یه له باكووری ناوچه‌ی به‌یان له به‌شی ناوه‌ندیی شاهیندێژ هه‌ڵكه‌وتووه و ژینگه‌ی جۆره‌كانی ئاژه‌ڵ وه‌ك، گورگ و چه‌ندین جۆره باڵنده‌ی وه‌ك كه‌وه.
شایانی باسه كه شاری شاهیندێژ له باشووری پارێزگای ورمێ هه‌ڵكه‌وتووه.