سه‌رۆكی ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزیی ئێران، وێڕای ئاماژه به‌م بابه‌ته كه نزیكهی١٠٠ هێكتار له لێڕه‌واره‌كانی ئیلام له ئاگردا سووتان، گوتی: ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه به هاوكاریی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی سه‌ر به ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزی و هێزه یارمهتیكارهكان كووژایه‌وه، به‌وته‌ی ناوبراو ئه‌م دارستانه سووتاوانه سه‌ر به ناوچه‌كانی ژێر چاوه‌دێریی ژینگه‌پارێزی نه‌بوون و ئه‌ركی ئه‌م لێڕه‌وارانه له ئه‌ستۆی ڕێكخراوی دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كان بووه، به‌ڵام ته‌نیا به مه‌به‌ستی كووژاندنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگره هاوكارییان كردوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیسنا، مه‌عسوومه ئیبتیكار، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه به بۆنه‌ی حه‌وتووی ژینگه‌پارێزی له ساڵۆنی كۆبوونه‌وه‌كانی ئیسنا به‌ڕێوه‌چوو، گوتی: هۆكاری سه‌ره‌كیی ئاگر گرتنی لێڕه‌واره‌كانی ئیلام، هه‌ڵكردنی ئاگر له لایه‌ن گه‌شتیاران له كه‌شی كراوه دابووه، به‌ڵام به سه‌رنجدان به خێرایی با و گرم بوونی كه‌ش و هه‌وا، ئاگره‌كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ته‌شه‌نه‌ی كردووه و بڵاو بۆته‌وه. به وته‌ی ئێبتیكار عه‌مه‌لیاتی كووژاندنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگره نزیكه‌ی 20 كاتژمێری خایاندووه.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ندین مانۆر له بواری كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگر، گوتوویه‌تی: تا ئێستا دوو مانۆڕ له پارێزگاكانی گوڵستان و لۆڕستان به‌ڕێوه‌چووه و له ئێستادا خه‌ریكی به‌رنامه‌داڕشتن بۆ دوو مانۆڕی دیكه‌شن كه تا حه‌وتووی داهاتوو له یه‌كێك له پارێزگاكانی بناری زاگرۆس به ئاماده بوونی خۆی، یه‌كێك له‌م مانۆڕانه به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزیی ئێران له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتوویه‌تی: ئه‌م مانۆڕانه به مه‌به‌ستی هاواهه‌نگی كردن له نێوان دام و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كان و پارێزگاكان به‌ڕێوه ده‌چێ و شێوه‌ی كار كردنه‌كه‌شی بۆ هه‌موو پارێزگاكان نێردراوه و ڕێكخراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌یرانیش له‌م بواره‌دا ده‌ور ده‌گێڕێ. هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی پشتیوانی كردنی هه‌وایی بۆ كووژاندنه‌وه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان، له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی دارستان و لهوهڕگهكانیش ڕێككه‌وتنامه‌یه‌ك ئیمزا ده‌كرێ، جگه له‌وانه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی وه‌زارتی به‌رگریش كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چووه و ئه‌وانیش ئاماده بوونی خۆیان بۆ پشتیوانیی هه‌وایی ڕاگه‌یاندووه.